Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (121) ជំពូក​: អាល់អាន់អាម
وَلَا تَأۡكُلُواْ مِمَّا لَمۡ يُذۡكَرِ ٱسۡمُ ٱللَّهِ عَلَيۡهِ وَإِنَّهُۥ لَفِسۡقٞۗ وَإِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ لَيُوحُونَ إِلَىٰٓ أَوۡلِيَآئِهِمۡ لِيُجَٰدِلُوكُمۡۖ وَإِنۡ أَطَعۡتُمُوهُمۡ إِنَّكُمۡ لَمُشۡرِكُونَ
{حەرامێتی ئەو سەربڕاوانەی كە ناوی خوایان لەسەر نەهێنراوە} [ وَلَا تَأْكُلُوا مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ ] وه‌ ئێوه‌ له‌و سه‌ربڕاوانه‌ مه‌خۆن كه‌ ناوی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نه‌هێنراوه‌، یان ئه‌وه‌ی كه‌ مردار بۆته‌وه‌ یان ئه‌وه‌ی كه‌ ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر هێنراوه‌ [ وَإِنَّهُ لَفِسْقٌ ] ئه‌وه‌ تاوانه‌و حه‌رامه‌ [ وَإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَى أَوْلِيَائِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ ] وه‌ شه‌یتانه‌كان وه‌حی ئه‌نێرن واته‌: وه‌سوه‌سه‌ دروست ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌ولیاو دۆست و خۆشه‌ویستانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بكه‌ن كه‌ ئه‌یانووت: بۆچی ئێوه‌ شتێك كه‌ به‌ده‌ستی خۆتان ئه‌یكوژن واته‌: سه‌ری ئه‌بڕن حه‌ڵاڵه‌و ئه‌یخۆن به‌ڵام شتێك كه‌ خوا كوشتۆتی واته‌: مردار بۆته‌وه‌ نایخۆن؟ ئه‌وه‌ وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان بوو ئه‌یخسته‌ دڵی دۆسته‌كانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێى له‌گه‌ڵ موسڵماناندا پێ بكه‌ن، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ (١٢١) ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی ئه‌وان بكه‌ن ئه‌وا ئێوه‌ش له‌ موشریكان ئه‌بن، نابێ گوێڕایه‌ڵی موشریك بكه‌ن و ئه‌وان حه‌ڵاڵ و حه‌رامتان بۆ دیارى بكه‌ن
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (121) ជំពូក​: អាល់អាន់អាម
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ