ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (11) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាត់តឡាគ
رَّسُولٗا يَتۡلُواْ عَلَيۡكُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ مُبَيِّنَٰتٖ لِّيُخۡرِجَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۚ وَمَن يُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعۡمَلۡ صَٰلِحٗا يُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ قَدۡ أَحۡسَنَ ٱللَّهُ لَهُۥ رِزۡقًا
[ رَسُولًا يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِ اللَّهِ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌تان به‌سه‌ردا ئه‌خوێنێته‌وه‌ [ مُبَيِّنَاتٍ ] كه‌ ڕوون و ئاشكران [ لِيُخْرِجَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ] تا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌هۆی ئه‌و زیكرو قورئانه‌وه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و شوێنی ئه‌كه‌ون وه‌ كرده‌وه‌ی چاك ئه‌كه‌ن ده‌ربكات له‌ تاریكییه‌كانی كوفرو شیرك و تاوان و نه‌زانى بۆ ڕووناكی و نووری ئیسلام و ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك و زانست و زانیارى [ وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ وَيَعْمَلْ صَالِحًا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك ئیمان به‌ خوای گه‌وره‌ بێنێ وه‌ كرده‌وه‌ی چاك بكات، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ئه‌یخاته‌ ناو باخ و باخاتێكه‌وه‌ له‌ناو به‌هه‌شتدا كه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ ژێر دار و ماڵه‌كاندا ئه‌ڕوات وه‌ به‌ نه‌مری و به‌ هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ قَدْ أَحْسَنَ اللَّهُ لَهُ رِزْقًا (١١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ڕزق و ڕۆزی فراوانیان پێ ئه‌دات له‌ هه‌ر شتێك كه‌ ویستیان لێبێت و داواى بكه‌ن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (11) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាត់តឡាគ
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

ការបកប្រែអត្ថន័យគម្ពីគួរអានជាភាសាឃឺដ ដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ