Check out the new design

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಮುಹಮ್ಮದ್ ಸಾಲಿಹ್ ಬಾಮೂಕಿ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

XML CSV Excel API
Please review the Terms and Policies

ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಅಲ್- ಬಕರ   ಶ್ಲೋಕ:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَادُواْ وَٱلنَّصَٰرَىٰ وَٱلصَّٰبِـِٔينَ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَلَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
بەڕاستی ئەوانەی ئیماندارن (موسوڵمانن) وەئەوانەی جوولەکەن وەگاورو ئەستێرە یان فریشتە پەرستەکان ھەرکامێک لەمانە بڕوای ھێنا بەخواو ڕۆژی دوایی وەکردەوەی چاکی کرد ئەوە پاداشتیان بۆھەیە لەلای پەروەردگاریانەوە نەترسیان لەسەرە و نەخەفەت دەخۆن
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَكُمۡ وَرَفَعۡنَا فَوۡقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُواْ مَآ ءَاتَيۡنَٰكُم بِقُوَّةٖ وَٱذۡكُرُواْ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ
وە (بیربکەنەوە) کاتێک پەیمانمان لێ وەرگرتن وە (کێوی) طورمان بەرز کردەوە بەسەر سەرتانەوە (وە پێمان وتن) ئەوەی پێمان داون (لەتەورات) باش کاری پێبکەن وەبیرکەنەوە لەوەی کەتێیدایە بەڵکو خۆتان بپارێزن ولەخوا بترسن
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ثُمَّ تَوَلَّيۡتُم مِّنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَۖ فَلَوۡلَا فَضۡلُ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَرَحۡمَتُهُۥ لَكُنتُم مِّنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ
پاشان پشتتان ھەڵکرد دوای پەیمان وەرگرتنەکە ئەمجا ئەگەر بەخشش و میھرەبانی خوا نەبوایە بەسەر تانەوە ئەوە ئێوە لەزەرەرمەندان دەبوون
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَلَقَدۡ عَلِمۡتُمُ ٱلَّذِينَ ٱعۡتَدَوۡاْ مِنكُمۡ فِي ٱلسَّبۡتِ فَقُلۡنَا لَهُمۡ كُونُواْ قِرَدَةً خَٰسِـِٔينَ
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێوە (دەنگ وباسی) ئەوانەتان زانیبوو لەخۆتان کەدەست درێژیان کرد لە ڕۆژی شەممەدا ئەمجا پێمان وتن ببن بەمەیمونی دوور خراوە لەبەزەیی خوا
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَجَعَلۡنَٰهَا نَكَٰلٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهَا وَمَا خَلۡفَهَا وَمَوۡعِظَةٗ لِّلۡمُتَّقِينَ
ئەمجا ئەم سزایەمان کردە پەند بۆ خەڵکانی ئەو سەردەمەو ئەوانەی دوای ئەوان وەبەئامۆژگاری بۆ پارێزکاران
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَأۡمُرُكُمۡ أَن تَذۡبَحُواْ بَقَرَةٗۖ قَالُوٓاْ أَتَتَّخِذُنَا هُزُوٗاۖ قَالَ أَعُوذُ بِٱللَّهِ أَنۡ أَكُونَ مِنَ ٱلۡجَٰهِلِينَ
وە (بیربکەنەوە) کاتێک مووسا بەگەلەکەی ووت بێگومان خوا فەرمانتان پێ دەدات کە مانگایەک سەرببڕن وتیان: ئایا گاڵتەمان پێ دەکەیت؟ ووتی: پەنا ئەگرم بەخوا کەلە نەفامان بم
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
قَالُواْ ٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِيَۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٞ لَّا فَارِضٞ وَلَا بِكۡرٌ عَوَانُۢ بَيۡنَ ذَٰلِكَۖ فَٱفۡعَلُواْ مَا تُؤۡمَرُونَ
ووتیان: داوامان بۆ بکە لەپەروەردگارت پێمان بڵێ ئەو مانگایە کامەیە وچۆنە؟ ووتی: بێگومان خوا دەفەرموێ:مانگایەک بێت نەزۆر پیرو نەزۆر گەنج مام ناوەندی بێ لەنێوان ئەم دوانەدا زوو بیکەن ئەوەی فەرمانتان پێدراوە
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
قَالُواْ ٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا لَوۡنُهَاۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٞ صَفۡرَآءُ فَاقِعٞ لَّوۡنُهَا تَسُرُّ ٱلنَّٰظِرِينَ
ووتیان: داوامان بۆبکە لەپەروەردگارت پێمان بڵێ ڕەنگی مانگاکە چۆن بێ؟ ووتی: بەڕاستی خوا دەفەرموێ:مانگایەکی زەردی تێربێ (زەردێکی وا) دڵی تەماشاکاران خۆش بکات
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಅಲ್- ಬಕರ
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಮುಹಮ್ಮದ್ ಸಾಲಿಹ್ ಬಾಮೂಕಿ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಅನುವಾದ - ಮುಹಮ್ಮದ್ ಸಾಲಿಹ್ ಬಾಮೂಕಿ ರುವ್ವಾದ್ ಭಾಷಾಂತರ ಕೇಂದ್ರದ ಮೇಲ್ವಿಚಾರಣೆಯಲ್ಲಿ ಅಭಿವೃದ್ಧಿಪಡಿಸಲಾಗಿದೆ. ಅಭಿಪ್ರಾಯ, ಮೌಲ್ಯಮಾಪನ ಮತ್ತು ನಿರಂತರ ಅಭಿವೃದ್ಧಿಗಾಗಿ ಮೂಲ ಅನುವಾದವು ಪರಿಶೀಲನೆಗೆ ಲಭ್ಯವಿದೆ.

ಮುಚ್ಚಿ