ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (232) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್- ಬಕರ
وَإِذَا طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعۡضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحۡنَ أَزۡوَٰجَهُنَّ إِذَا تَرَٰضَوۡاْ بَيۡنَهُم بِٱلۡمَعۡرُوفِۗ ذَٰلِكَ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ مِنكُمۡ يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۗ ذَٰلِكُمۡ أَزۡكَىٰ لَكُمۡ وَأَطۡهَرُۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ
ئەگەر ژنەکانتان تەڵاقدا لە سێ تەڵاق کەمتر بوو، وە عیدەکانیان تەواو بوو، ئەوا ئەی -لێپرسراوە و وەلی ئەمرەکانیان-ڕێگریان لێ مەکەن لە گەڕانەوە بۆلای مێردەکانیان بە گرێبەست و مارەییەکی تازەوە ئەگەر ھاتوو خۆیان حەزیان بەوەکرد و ڕازی بوون لەسەری لەگەڵ مێردەکانیان، ئەو حوکمەی باسکرا لە ڕێگری نەکردنی ژنان لە گەڕانەوە بۆ لای مێردەکانیان یاد خستنەوەیە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەخوای گەورە و ڕۆژی دوایی ھەیە چونکە ئەوە زیاتر خێر وچاکە لە نێو دڵ ودەرونتان گەشە پێدەکات، وە باشتر شەرەف وناموس وکاروکردەوەتان خاوێن دەکاتەوە لە چڵک وپیس وپۆخڵی بێ ڕەوشتی، خوای گەورە ڕاستی ودروستی ھەموو کارێک وسەرەنجامەکەشی دەزانێت لەکاتێکدا ئێوە ھیچ شارەزاییتان لێی نیە و نایزانن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• نهي الرجال عن ظلم النساء سواء كان بِعَضْلِ مَوْلِيَّتِه عن الزواج، أو إجبارها على ما لا تريد.
ڕێگری کردنی پیاوان لە زوڵم وستەم لە ئافرەتان، جا بە ڕێگری کردنی لێپرسراوەکەی بێت لە شوو کردنەوەی ژنی تەڵاقدراو، یان بە زۆر لێکردنی بێت لەسەر شتێک کە نەیەوێت.

• حَفِظَ الشرع للأم حق الرضاع، وإن كانت مطلقة من زوجها، وعليه أن ينفق عليها ما دامت ترضع ولده.
شەریعەتی ئیسلام مافی شیردانی بۆ دایک پاراستووە، ئەگەر مێردەکەی تەڵاقیشی دابێت، وە پێویستە لەسەر پیاوەکەی خەرجی ومەسروفی بدات مادام شیر دەدات بە مناڵەکەی.

• نهى الله تعالى الزوجين عن اتخاذ الأولاد وسيلة يقصد بها أحدهما الإضرار بالآخر.
خوای گەورە ڕێگری کردووە لە ژن وپیاو کە مناڵەکانیان بکەنە ھۆکارێک بەمەبەستی زیان گەیاندن بەوەی تریان.

• الحث على أن تكون كل الشؤون المتعلقة بالحياة الزوجية مبنية على التشاور والتراضي بين الزوجين.
ھاندانی موسڵمانان کە ھەموو کار وبارێکی پەیوەست بە ژیان وگوزەرانی ژن ومێردایەتیەوە دەبێت لەسەر بنەمای ڕاوێژکردن و ڕەزامەندی ھەردوولا بێت.

 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (232) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್- ಬಕರ
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

ಮುಚ್ಚಿ