Check out the new design

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಅಸ್ಸಜ್ದ   ಶ್ಲೋಕ:

السجدة

ಅಧ್ಯಾಯದ ಉದ್ದೇಶಗಳು:
بيان حقيقة الخلق وأحوال الإنسان في الدنيا والآخرة.
ڕوونکردنەوەى حەقیقەتی خوڵقێنراوەکان و حاڵی مرۆڤ لە دونیا و قیامەتدا.

الٓمٓ
پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ لَا رَيۡبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئەم قورئانەی کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی لەلایەن پەروەردگاری جیھانیان (پەروەردگاری ئادەمیزاد و جنۆکەوە) وە دابەزیووە، کەھیچ گومان و دوودڵێەکی تێدا نییە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۚ بَلۡ هُوَ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوۡمٗا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٖ مِّن قَبۡلِكَ لَعَلَّهُمۡ يَهۡتَدُونَ
بێگومان ئەو بێباوەڕانە دەڵێن: ئەم قورئانە موحەممەد خۆی ھەڵی بەستووە بۆ پەروەردگار و دەڵێت قورئان گوفتار و کەلامی اللە تەعالایە، لەوەڵامیاندا فەرموویەتی: ئەو شێوەیە نییە کە ئەوان دەیڵێن، بەڵکو قورئان ئەو ھەق و ڕاستییەیە کە ھیچ گومان و دوودڵی تێدا نییە، وە لە لایەن پەروەردگارتەوە دابەزیوە بۆ سەرت - ئەی موحەممەد- تاوەکو ئەو گەلەی پێ بترسێنیت کە پێش تۆ ھیچ ترسێنەرێکی تریان لەپێغەمبەرانی پێشین بۆ نەھاتووە بیانترسێنێت لە سزای اللە تەعالا، بەڵکو ھیدایەتیان بدات بۆ لای ھەق و شوێنی بکەون و کاری پێ بکەن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ مَا لَكُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِيّٖ وَلَا شَفِيعٍۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ
اللە (جل جلالە) ئەو زاتەیە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوانیاندایە لەشەش ڕۆژدا بەدیھێناوە، وە ئەو دەیتوانی و دەسەڵاتی ئەوەی ھەبوو لەماوەی کەمتر لەچاو تروکانێکیش بەدیان بھینێت، پاش ئەوەی ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێنا بەرز بوویەوە سەر عەرش و قەراری گرت، بەرزی و بڵندیەک شایستەی زاتی پیرۆزی ئەو بێت، - ئەی خەڵکینە- جگە اللە تەعالا ھیچ پشتگیر و پشتیوانێکتان نییە کارەکانتان بۆ ڕاپەڕێنێت، وە ھیچ شەفاعەتکار و تکاکارێکیشتان نییە لای پەروەردگارتان تکاتان بۆ بکات، دەی ئیتر بۆ بیرناکەنەوە، وە ئەو زاتە پیرۆزە بپەرستن کە ئێوەی بەدیھێناوە وە ھیچ کەسێکی تری لەگەڵدا نەپەرستن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
يُدَبِّرُ ٱلۡأَمۡرَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ ثُمَّ يَعۡرُجُ إِلَيۡهِ فِي يَوۡمٖ كَانَ مِقۡدَارُهُۥٓ أَلۡفَ سَنَةٖ مِّمَّا تَعُدُّونَ
اللە تەعالا کاروباری سەرجەم مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان لە ئاسمانەکانەوە تا زەوی بەڕێوە دەبات، پاشان ھەموو ئەو کاروبارانە بەرز دەبێتەوە بۆ لای خۆی لە ڕۆژێکدا کە ئەندازەکەی ھێندەی ھەزار ساڵە لەو ساڵانەی ئێوە لە دونیادا دەیانژمێرن - ئەی خەڵکینە- .
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ذَٰلِكَ عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان و زەوی بەڕێوە دەبات زانا و ئاگادارە بە ھەموو نھێنی و ئاشکراکان، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، زاڵ و بەدەسەڵاتە و ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا، وە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە زۆر بە ڕەحم و بەزەییە بەرامبەر بە بەندە باوەڕدارەکانی.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ٱلَّذِيٓ أَحۡسَنَ كُلَّ شَيۡءٍ خَلَقَهُۥۖ وَبَدَأَ خَلۡقَ ٱلۡإِنسَٰنِ مِن طِينٖ
ئەو زاتەی ھەموو شتێکی بەڕێک و پێکی بەدیھێناوە، وە مرۆڤی لەسەرەتاوە لە قوڕ بەدیھێنا لەسەر شێوازێک پێشتر وێنە و ھاوشێوەی نەبووە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ثُمَّ جَعَلَ نَسۡلَهُۥ مِن سُلَٰلَةٖ مِّن مَّآءٖ مَّهِينٖ
پاشان نەوەکانی دوای خۆی لە پوختەیەک ئاوی بێ نرخ بەدیھێنا، کە بەشێوەی ئاوی پیاو (مەنی) دێتە دەرەوە و لە مناڵدانی ئافرەتدا جێگیر دەبێت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ثُمَّ سَوَّىٰهُ وَنَفَخَ فِيهِ مِن رُّوحِهِۦۖ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَۚ قَلِيلٗا مَّا تَشۡكُرُونَ
پاشان بەدیھێنانی مرۆڤی ڕێک و پێک کرد (تەواوی قۆناغەکانی لەناو سکی دایکیدا بەجوانترین شێوە تەواو کرد) دوای ئەوە لە ڕۆحێک کە خۆی دروستی کردووە فەرمانی کرد بەو فریشتەی ڕایسپاردووە فوو بکات بەبەریدا، - ئەی خەڵکینە- اللە تەعالا گوێی پێداون تاوەکو پێی ببیستن، وە چاوی پێداون بۆ ئەوەی پێی ببینن، وە دڵی پێداون تاوەکو بیری پێ بکەنەوە، بەڵام کەسانێکی کەم شوکر و سوپاسی ئەم نیعمەت و بەخششانە دەکەن کە اللە تەعالا پێی بەخشیوون.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَقَالُوٓاْ أَءِذَا ضَلَلۡنَا فِي ٱلۡأَرۡضِ أَءِنَّا لَفِي خَلۡقٖ جَدِيدِۭۚ بَلۡ هُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمۡ كَٰفِرُونَ
ئەو بتپەرست و موشریکانەی باوەڕیان نییە بە زیندووبونەوە وتیان: کاتێک مردین و ئێسک و پروسکمان لە زەویدا ون بوو، وە لاشە و جەستەمان بوویەوە بە گڵ، ئایا جارێکی تر سەر لە نوێ زیندوو دەکرێینەوە؟! ئەمە بەعەقڵمان ناچێت، وانییە بەڵکو ئەوانە ھەر خۆیان باوەڕیان بە زیندووبونەوە و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا نییه.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
۞ قُلۡ يَتَوَفَّىٰكُم مَّلَكُ ٱلۡمَوۡتِ ٱلَّذِي وُكِّلَ بِكُمۡ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمۡ تُرۡجَعُونَ
- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە: فریشتەی گیان کێشان، کە گیانی کێشانی ئێوەی پێ سپێرراوە دەتانمرێنێت، پاشان ھەر تەنھا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە وەرگرتنەوە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• الحكمة من بعثة الرسل أن يهدوا أقوامهم إلى الصراط المستقيم.
حیکمەت و دانایی لە ناردنی پێغەمبەران بۆ ئەوەیە کە ڕێنومایی گەلەکانیان بکەن بۆ سەر ڕێگای ڕاست.

• ثبوت صفة الاستواء لله من غير تشبيه ولا تمثيل.
جێگیر کردنی سیفەتی (ئیستواء) بۆ اللە تەعالا بەبێ ھیچ لێکچوون و ھاوشێوەییەک لەگەڵ بەدھێنراوەکانیدا.

• استبعاد المشركين للبعث مع وضوح الأدلة عليه.
بتپەرست و موشریکەکان زیندووبونەوە بەدوور دەزانن لەگەڵ ئەوەی بەڵگە و نیشانەکانیش ڕوون و ئاشکران.

 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಅಸ್ಸಜ್ದ
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪ್ರಕಾಶನ - ಕುರ್‌ಆನ್ ತಫ್ಸೀರ್ ಸ್ಟಡಿ ಸೆಂಟರ್

ಮುಚ್ಚಿ