Check out the new design

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಯಾಸೀನ್   ಶ್ಲೋಕ:
وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلًا أَصۡحَٰبَ ٱلۡقَرۡيَةِ إِذۡ جَآءَهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ
-ئەی پێغەمبەر - نموونە بۆ ئەو بێباوەڕ و نکۆڵیکەر و سەرسەختانە بھێنەرەوە، نموونەیەک ببێتە پەند و ئامۆژگاری، ئەویش چیرۆک و بەسەرھاتی ئەو گوندە بوو کاتێک پێغەمبەرەکانیان بۆ ھات.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
إِذۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهِمُ ٱثۡنَيۡنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزۡنَا بِثَالِثٖ فَقَالُوٓاْ إِنَّآ إِلَيۡكُم مُّرۡسَلُونَ
کاتێک سەرەتا دوو پێغەمبەرمان بۆ ناردن بۆ ئەوەی بانگیان بکەن بۆ یەکخواپەرستی و عیبادەتی ئەو، کەچی ئەوان ھەردوو پێغەمبەرەکەیان بەدرۆدانا و باوەڕیان پێنەکردن، بۆیە ئێمەیش بەناردنی پێغەمبەری سێھەم کە لە گەڵیان بێت بەھێزمان کردن و پشتگیریمان کردن، ھەر سێ پێغەمبەرەکە بەخەڵکی گوندەکەیان وت: بێگومان ئێمە ھەرسێکمان بۆ لای ئێوە نێرراوین، تاوەکو بانگتان بکەین بۆ یەکخواپەرستی و شوێنکەوتنی شەریعەتەکەی.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
قَالُواْ مَآ أَنتُمۡ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا وَمَآ أَنزَلَ ٱلرَّحۡمَٰنُ مِن شَيۡءٍ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا تَكۡذِبُونَ
خەڵکی گوندەکە بە پێغەمبەرانیان وت : ئێوەش وەک ئێمە مرۆڤن، ھیچ تایبەتمەندیەکتان نییە بەسەر ئێمەدا، وە خوای میھرەبان ھیچ وەحی و نیگایەکی بۆ نەناردوون، وە ئێوە درۆ دەکەن لەوەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکەن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
قَالُواْ رَبُّنَا يَعۡلَمُ إِنَّآ إِلَيۡكُمۡ لَمُرۡسَلُونَ
ھەرسێ پێغەمبەرەکە لە وەڵامی باوەڕ نەکرد و بەدرۆدانانی ئەوان وتیان: ئەی خەڵکی گوند ، پەروەردگارمان دەزانێت ئێمە لەلایەن ئەوەوە بۆ لای ئێوە ڕەوانەکراوین، ئەوەش بەسە بەڵگە بێت بەدەستمانەوە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَمَا عَلَيۡنَآ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُ ٱلۡمُبِينُ
وە ئەوەیشی لەسەر ئێمەیە تەنھا گەیاندنی ڕوون و ئاشکرای ئەو پەیامەیە کە فەرمانمان پێکراوە بەگەیاندنی، وە ئێمە ناتوانین ھیدایەتتان بدەین.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
قَالُوٓاْ إِنَّا تَطَيَّرۡنَا بِكُمۡۖ لَئِن لَّمۡ تَنتَهُواْ لَنَرۡجُمَنَّكُمۡ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٞ
خەڵکی گوندەکە بە پێغەمبەرەکانیان وت: بێگومان ئێمە بە ھۆی ئێوەوە دووچاری شومی و بەدبەختی بووین، ئەگەر بێتو دەستھەڵنەگرن لە بانگەواز کردنمان بۆ یەکخواپەرستی بە بەردبارانکردن سزاتان دەدەین تاوەکو دەمرن، وە لایەن ئێمەوە تووشی سزایەکی پڕ ئێش و ئازار دەبن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
قَالُواْ طَٰٓئِرُكُم مَّعَكُمۡ أَئِن ذُكِّرۡتُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٞ مُّسۡرِفُونَ
پێغەمبەرەکانیش لە وەڵامیاندا وتیان: شومی و بەدبەخەتی ئێوە بەخۆتانەوەیە بەھۆی بێباوەڕی و پشتھەڵکردنتان لە شوێنکەوتنی پەیامی اللە تەعالا، ئایا ڕەشبینن بەوەی اللە تەعالاتان بیر بخەینەوە؟ نەخێر وانییە بەڵکو ئێوە گەلێکی لەسنوور دەرچوون لە بێباوەڕی و تاوان و گوناھکردندا.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَجَآءَ مِنۡ أَقۡصَا ٱلۡمَدِينَةِ رَجُلٞ يَسۡعَىٰ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱتَّبِعُواْ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
لەو پەڕی گوند و شارەوە بەھەڵەداوان و ڕاکردن پیاوێک ھات، لەترسی ئەوەی گەلەکەی پێغەمبەرەکانیان بەدرۆداناوە و ھەڕەشەی کوشتن و ئەزیەت و ئازاردانیان لێکردووە، بەگەل و خزمەکانی وت: ئەی گەل و خزمانم شوێن ئەو پەیامە بکەون ئەو پێغەمبەرانە ھێناویانە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ٱتَّبِعُواْ مَن لَّا يَسۡـَٔلُكُمۡ أَجۡرٗا وَهُم مُّهۡتَدُونَ
- ئەی گەل و خزمانم - : شوێن ئەوانە بکەون لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامەکەیاندا داوای ھیچ پاداشت و کرێیەکتان لێ ناکەن، ئەوان ڕێنموونی کراون لەوەی لە اللە تەعالاوە ئەوەی پێیان سپێرراوە بیگەیەنن، ھەرکەسێک بەو شێوەیە بێت بەڕاستی شایانی ئەوەیە شوێنی بکەویت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَمَالِيَ لَآ أَعۡبُدُ ٱلَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
ئەم پیاوە ئامۆژگاریکەرە وتی: چی ڕێگری لەمن دەکات اللە تەعالا نەپەرستم کە ئەو منی بەدیھێناوە؟! وە چی شتێکیش ڕێگری لە ئێوە دەکات پەروەردگارتان نەپەرستن، ئەو پەروەردگارەی ئێوەی بەدیھێناوە، وە تەنھا ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێنەوە کاتێک زیندوو دەکرێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەی پاداشتی کار وکردەوەکانتان بداتەوە ؟!
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ءَأَتَّخِذُ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةً إِن يُرِدۡنِ ٱلرَّحۡمَٰنُ بِضُرّٖ لَّا تُغۡنِ عَنِّي شَفَٰعَتُهُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَا يُنقِذُونِ
ئایا جگە لە اللە تەعالا پەرستراوێکی تر بۆ خۆم دابنێم کە ئەو منی بەھەق بەدیھێناوە؟ ئەگەر ھاتوو خوای میھرەبان زیانی بۆ من ویست تکا و شەفاعەتی ئەو پەرستراوانەی تر ھیچ سودێک بەمن ناگەیەنێت، ناتوانن زیان یان قازانجم پێ بگەیەنن، وە ناتوانن ڕزگارم بکەن لەزیانێک ئەگەر اللە تەعالا ویستی لەسەر بێت بۆم ئەگەر ھاتوو لەسەر کوفر و بێباوەڕی مردم.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
إِنِّيٓ إِذٗا لَّفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٍ
ئەگەر من جگە لە اللە تەعالا پەرستراوانێکی تر بۆ خۆم دابنێم ئەوە من لە ھەڵە گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادام، چونکە من شتێکم پەرستووە شایانی پەرستن نییە، وە وازم لەپەرستنی زاتێکیش ھێناوە کە شایانی پەرستنە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
إِنِّيٓ ءَامَنتُ بِرَبِّكُمۡ فَٱسۡمَعُونِ
- ئەی گەلەکەم - بێگومان من باوەڕم ھێنا بە پەروەردگارم و پەروەردگاری ئێوە ھەمووشتان، وە گوێتان لێ بێت، من ھیچ باکم بەوە نییە ھەڕەشەی کوشتنم لێدەکەن، ئەوە بوو گەلەکەی کوشتیان، اللە تەعالایش خستیە بەھەشتەوە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
قِيلَ ٱدۡخُلِ ٱلۡجَنَّةَۖ قَالَ يَٰلَيۡتَ قَوۡمِي يَعۡلَمُونَ
دوای شەھیدكردنی وەک ڕێزێک پێی وترا: بڕۆ بەھەشتەوە، جا کاتێک ڕۆیشتە بەھەشتەوە و ئەو ھەمووە ناز و نیعمەت وبەخششەی بینی، ئاواتی خواست و وتی: خۆزگە گەلەکەم - ئەوانەی منیان بەدرۆدانا و کووشتمیان- ئێستا دەیانزانی پەروەردگارم چۆن لەگوناھەکانم خۆش بووە و ڕێزی لێناوم، تاوەکو ئەوانیش وەک من باوەڕیان دەھێنا و وەک منیش پاداشتی لەم شێوەیەیان بەدەست دەھێنا.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ ٱلۡمُكۡرَمِينَ
دوای شەھید بوونی وەک ڕێزێک پێی ووترا: بڕۆ بەھەشتەوە، جا کاتێک ڕۆیشتە بەھەشتەوە وئەو ھەمووە ناز ونیعمەت وبەخششەی بینی، ئاواتی خواست ووتی: خۆزگە گەلەکەم ئەوانەی منیان بەدرۆدانا وکووشتمیان ئێستا دەیانزانی پەروەردگارم چۆن لەگوناھەکانم خۆش بووە، وڕێزی لێناوم، تاوەکو ئەوانیش وەک من باوەڕیان دەھێنا، و وەک منیش پاداشتی لەم شێوەیەیان بەدەست دەھێنا.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• أهمية القصص في الدعوة إلى الله.
گرنگی چیرۆک و بەسەرھاتە قورئانییەکان لەبانگەواز کردن بۆ لای اللە تەعالا.

• الطيرة والتشاؤم من أعمال الكفر.
ڕەش بینی و شوم لەکار و کردەوەی بێباوەڕانە.

• النصح لأهل الحق واجب .
ئامۆژگاری کردن لەلایەن خەڵکانێک لەسەر ھەق و ڕێگای ڕاستن واجب و پێویستە.

• حب الخير للناس صفة من صفات أهل الإيمان.
ویستنی خێر و چاکە بۆ خەڵکی سیفەتی ئەھلی باوەڕ و ئیمانە.

 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಯಾಸೀನ್
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪ್ರಕಾಶನ - ಕುರ್‌ಆನ್ ತಫ್ಸೀರ್ ಸ್ಟಡಿ ಸೆಂಟರ್

ಮುಚ್ಚಿ