Check out the new design

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಅಲ್ -ವಾಕಿಅ   ಶ್ಲೋಕ:
ثُمَّ إِنَّكُمۡ أَيُّهَا ٱلضَّآلُّونَ ٱلۡمُكَذِّبُونَ
پاشان ئێوە ئەی ئەوانەى زیندووبوونەوە بەدرۆ دەزانن کە گومڕان و لاتان داوە لە ڕێبازی ڕاست، لە ڕۆژی قیامەتدا لە داری زەقوم دەخۆن کە خراپترین بەرووبومە و پیسترینیانە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
لَأٓكِلُونَ مِن شَجَرٖ مِّن زَقُّومٖ
پاشان ئێوە ئەی ئەوانەى زیندووبوونەوە بەدرۆ دەزانن کە گومڕان و لاتان داوە لە ڕێبازی ڕاست لە ڕۆژی قیامەتدا لە داری زەقوم دەخۆن کە خراپترین بەرووبومە و پیسترینیانە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَمَالِـُٔونَ مِنۡهَا ٱلۡبُطُونَ
بەناچاری دەبێت ورگ و سکی بەتاڵتان لەو بەرە تاڵە پڕ بکەن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَشَٰرِبُونَ عَلَيۡهِ مِنَ ٱلۡحَمِيمِ
جا کە ئەو (زەققوم) ە دەخۆن، تینوویان دەبێت و لە تینوێتیدا ئاوی زۆر گەرمی بەسەردا دەخۆنەوە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَشَٰرِبُونَ شُرۡبَ ٱلۡهِيمِ
ئەوەندەی لێ دەخۆنەوە وەکو حوشتری تینوو، کە ھەرچەند ئاو بخواتەوە تێر نابێت، وەک ئەو حوشترەیە کەلەبەر نەخۆشییەک لەئاو خواردنەوە تێر نابێت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
هَٰذَا نُزُلُهُمۡ يَوۡمَ ٱلدِّينِ
ئەوەی کە باسکرا لە خواردنی تاڵ و ئاوی زۆر گەرم، ئەوە خوان و میوانداریەکەیانە کە بەو خوانە پێشوازیان لێدەکرێت لە ڕۆژی سزادا.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
نَحۡنُ خَلَقۡنَٰكُمۡ فَلَوۡلَا تُصَدِّقُونَ
ئێمە ئێوەمان بەدیھێناوە ئەی بێباوەڕەکان، لە کاتێکدا ئێوە ھەر نەبوون، دەی ئەوە بۆ باوەڕ ناکەن کە ئێمە دوای مردنتان زیندووتان دەکەینەوە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
أَفَرَءَيۡتُم مَّا تُمۡنُونَ
ئایا نابینن ئەی خەڵکینە ئەو ئاوی تۆوەی کە فڕێی دەدەنە ناو منداڵدانی ھاوسەرەکانتان؟!
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ءَأَنتُمۡ تَخۡلُقُونَهُۥٓ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡخَٰلِقُونَ
ئاخۆ ئێوەن ئەو ئاوەتان لەسکی دایکدا کردووە بە ئادەمیزادێکی ڕێکو پێک و تەواو، یان ئێمەین دەیکەین بەو ئادەمیزادە؟!
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
نَحۡنُ قَدَّرۡنَا بَيۡنَكُمُ ٱلۡمَوۡتَ وَمَا نَحۡنُ بِمَسۡبُوقِينَ
ئێمە ئەجەل و کاتی مەرگمان لە نێوانتانا بۆ ھەر یەکێکتان دیاری کردووە و لەو کاتە دیاری کراوەدا ئەیمرێنین و کەس لێمان پێش ناکەوێت، وە کەسیش لە دەستمان ھەڵنایەت، وە ھیچ شتێکیش ڕێمان لێ ناگرێت وبێ توانا نین.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ أَمۡثَٰلَكُمۡ وَنُنشِئَكُمۡ فِي مَا لَا تَعۡلَمُونَ
لەوەى بیگۆڕین ئەوەى ئێستا ئێوە لەسەرین لە بەدیهێنان وشێوە و وێنە لەوەى کە دەیزانن، ودروستتان بکەین بەشێوەیەک کە ئێوە نایزانن لە بەدیهێنان و وێناکردن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَلَقَدۡ عَلِمۡتُمُ ٱلنَّشۡأَةَ ٱلۡأُولَىٰ فَلَوۡلَا تَذَكَّرُونَ
دیارە ئێوە لە پەیدابونی یەکەمجارتان ھەندێک زانیاریتان ھەیە، کە چۆن لەنەبوون پەروەردگار ئێوەی ھێناوەتە مەیدانی بوونەوە، باشە ئێوە تێنافکرن؟! دیارە ئەوەی کە یەکەم جار ئێوەی لە نەبوون بەدیھێناوە، زۆر ئاسانتر دەتوانێت دووبارە زیندووتان بکاتەوە دوای مردن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
أَفَرَءَيۡتُم مَّا تَحۡرُثُونَ
ئەی باشە ئێوە سەرنجی ئەو تۆوە نادەن کەزەوی بۆ ئەکێڵن و دەیچێنن؟!
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ءَأَنتُمۡ تَزۡرَعُونَهُۥٓ أَمۡ نَحۡنُ ٱلزَّٰرِعُونَ
ئایا ئێوە ئەو تۆوە ئەڕوێنن یان ئێمە ڕواندوومانە؟!
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
لَوۡ نَشَآءُ لَجَعَلۡنَٰهُ حُطَٰمٗا فَظَلۡتُمۡ تَفَكَّهُونَ
ئەگەر بمانویستایە ئەو تۆوە داچێنراوەمان کەسەوز بووە و کاتی پێگەشتنی نزیک بوو، ئەمانکرد بە پووش و پەڵاشێکی وشک، ئەوسا ئیتر ھەر دەبوو قسە و باسی لەسەر بکەن و بڵێن: بۆ وای لێ ھات؟!!
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
إِنَّا لَمُغۡرَمُونَ
ئەتانوت: ئێمە زیان لێکەوتووین، کە ئەو ھەموو ھەوڵەمان بەخەسار چوو، ڕەنجەڕۆ بووین!!
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
بَلۡ نَحۡنُ مَحۡرُومُونَ
بەڵکو ئێمە بێ بەش و نائومێد بووین لەبەروبوومی ئەو ھەموو کشتوکاڵە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
أَفَرَءَيۡتُمُ ٱلۡمَآءَ ٱلَّذِي تَشۡرَبُونَ
ئەی باشە سەرنجی ئەو ئاوە نادەن کە دەیخۆنەوە کاتێک تینوتانە؟!
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ءَأَنتُمۡ أَنزَلۡتُمُوهُ مِنَ ٱلۡمُزۡنِ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡمُنزِلُونَ
ئایا ئێوە داتانباراندووە لەو ھەورانەی ئاسمان، یان ئێمە دایدەبارێنین؟!
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
لَوۡ نَشَآءُ جَعَلۡنَٰهُ أُجَاجٗا فَلَوۡلَا تَشۡكُرُونَ
خۆ ئەگەر بمانەوێت دەیکەینە خوێیاوێکی تاڵ و سوێر و بێ سود، باشە ئەوە ئێوە بۆچی شوكر و سوپاسی (اللە تعالی) ناکەن لەسەر ئەو ئاوە سازگارەی کە بەڕەحم و میهرەبانی خۆی بۆی ناردوونەتە خوارەوە؟!!
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
أَفَرَءَيۡتُمُ ٱلنَّارَ ٱلَّتِي تُورُونَ
ئەی سەرنجی ئەو ئاگرەتان نەداوە کە دایدەگرسێنن و جۆرەھا سوودی لێ وەردەگرن؟!
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ءَأَنتُمۡ أَنشَأۡتُمۡ شَجَرَتَهَآ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡمُنشِـُٔونَ
ئایا ئێوە ئەو درەختەتان بەدیھێناوە کە ئاگری پێ دەکەنەوە، یان ئێمە بەسۆز و بەزەیی خۆمان بۆمان بەدی ھێناون؟!
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
نَحۡنُ جَعَلۡنَٰهَا تَذۡكِرَةٗ وَمَتَٰعٗا لِّلۡمُقۡوِينَ
ئێمە ئەو ئاگرەمان کردووە بە یادخەرەوەیەک بۆتان تا ئاگری دۆزەختان بیر بێتەوە، ھەروەھا بۆ ئەوەی گەشتیاران سوودی لێ وەربگرن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَسَبِّحۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلۡعَظِيمِ
- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پەروەردگاری گەورە و بەرزی بێ وێنەت لە ھەموو کەم و کورتی و عەیبێک بە دوور ڕابگرە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
۞ فَلَآ أُقۡسِمُ بِمَوَٰقِعِ ٱلنُّجُومِ
الله تەعالا سوێند بەجێگا و خولگەی ئەستێرەکان دەخوات.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَإِنَّهُۥ لَقَسَمٞ لَّوۡ تَعۡلَمُونَ عَظِيمٌ
کە ئەگەر بزانن سوێند پێخواردنیان گەلێک گەورەیە، چونکە ئەو سوێند پێخوراوانە نیشانەی مەزنی ئەو پەروەردگارەیە کە بەدیھێناون، لەگەڵ گەورەیی نیشانە و بەڵگە و پەند وئامۆژگاریەكان، كە ناژمێردرێن و سنوریان بۆ دانانرێت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• دلالة الخلق الأول على سهولة البعث ظاهرة.
کاتێک خواى گەورە بوونەوەرەکانى بەدیهێنا لەسەرەتادا -لەیەکەم جاردا- لە نەبوونەوە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئاسانی دووبارە زیندووکردنەوەی مردووان لە ڕۆژی قیامەتدا.

• إنزال الماء وإنبات الأرض والنار التي ينتفع بها الناس نعم تقتضي من الناس شكرها لله، فالله قادر على سلبها متى شاء.
ناردنی باران و سەوزکردنی زەوی و ئاگر کە مرۆڤـ سوودی لێ دەبینێت، ھەموویان ئەوە دەخوازن کە دەبێت مرۆڤ سوپاس گوزاری پەروەردگار بین لەسەریان، چونکە پەروەردگار ھەر کاتێك بیەوێت لێمان دەگرێتەوە.

• الاعتقاد بأن للكواكب أثرًا في نزول المطر كُفْرٌ، وهو من عادات الجاهلية.
ھەر کەسێك باوەڕی وابێت کە ئەستێرەکان ھۆکاری باران بارینن، ئەوە بێ باوەڕە و لە خووی سەردەمی نەفامیه - جاھیلیە-.

 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಅಲ್ -ವಾಕಿಅ
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಅಲ್-ಮುಖ್ತಸರ್ ಫಿ ತಫ್ಸೀರಿಲ್ ಕುರ್‌ಆನಿಲ್ ಕರೀಮ್ - ಕುರ್ಡಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪ್ರಕಾಶನ - ಕುರ್‌ಆನ್ ತಫ್ಸೀರ್ ಸ್ಟಡಿ ಸೆಂಟರ್

ಮುಚ್ಚಿ