ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (72) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್ -ಅನ್ ಫಾಲ್
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَواْ وَّنَصَرُوٓاْ أُوْلَٰٓئِكَ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٖۚ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَمۡ يُهَاجِرُواْ مَا لَكُم مِّن وَلَٰيَتِهِم مِّن شَيۡءٍ حَتَّىٰ يُهَاجِرُواْۚ وَإِنِ ٱسۡتَنصَرُوكُمۡ فِي ٱلدِّينِ فَعَلَيۡكُمُ ٱلنَّصۡرُ إِلَّا عَلَىٰ قَوۡمِۭ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُم مِّيثَٰقٞۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێنا بەخوا و پێغەمبەرەکەیان بەڕاست دانا، وە کاریان بەشەریعەتەکەی کرد، وە لە وڵاتی بێباوەڕانەوە کۆچیان کرد بۆ وڵاتی ئیسلام، یان بۆ جێگایەکی تر کە بە دڵنیایی خوایان تێدا دەپەرست، وە بە بەخشینی ماڵ و سەروەت و سامان و گیانی خۆیان لە پێناو بەرزی و وشەی (اللە) دا جیھادیان کرد و تێکۆشان، وە ئەوانەیش کە لە جێگا و ماڵەکانی خۆیاندا جێگایان کردنەوە و حەواندنیانەوە، وە بوونە پشتیوان و دۆست و سەرخەریان، ئەو کۆچەریانە لەگەڵ ئەوانەیش کەبوونە پشتیوان و یارمەتیدەریان لە دانیشتوانی شاری مەدینە ھەندێکیان دۆست و پشتیوان ھەندێکی تریانن لەسەرخستن و یارمەتی و کۆمەک کردنی یەکتری، وە ئەو کەسانەیش باوەڕیان ھێنا بە خوا و ھەر لەمەککەیش مانەوە و کۆچیان نەکرد بۆ مەدینە -ئەی باوەڕداران- ئەوە لەسەرتان نییە کەیارمەتیان بدەن و بیانپارێزن تاوەکو ئەو کاتەی ئەوانیش کۆچ دەکەن لە پێناو خوای گەورە، خۆ ئەگەر بێباوەڕان زوڵم و ستەمیان لێکردن، ئەوانیش داوای یارمەتی و کۆمەکیان لە ئێوە کرد، ئەوا یارمەتیان بدەن و سەریان بخەن بەسەر دوژمنەکانیاندا، مەگەر دژی ئەو بێباوەڕانە نەبێت کە لە گەڵ ئێوە پەیمانیان ھەیە، ئەو کاتە نابێت ئێوە یارمەتی ئەو باوەڕدارانە بدەن دژ بەوانەی کە پەیمانتان ھەیە لە گەڵیاندا، خوایش بە ھەموو کردوەکانتان بینایە، ھیچ شتێکی لە کاروکردەوەی ئێوەی لاشاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ಈ ಪುಟದಲ್ಲಿರುವ ಶ್ಲೋಕಗಳ ಉಪಯೋಗಗಳು:
• يجب على المؤمنين ترغيب الأسرى في الإيمان.
واجیبە لەسەر موسڵمانان دیل و گیراوەکان ھان بدەن بۆ باوەڕھێنان.

• تضمنت الآيات بشارة للمؤمنين باستمرار النصر على المشركين ما داموا آخذين بأسباب النصر المادية والمعنوية.
ئەم ئایەتانە موژدەی تێدایە بۆ باوەڕداران، کە خوای گەورە ھەمیشە پشتیوانیان دەبێت و سەریان دەخات بەسەر بتپەرست و بێباوەڕاندا مادام ئەوان ھۆکار و ئامرازە مادی و مەعنەویەکانی سەرکەوتن پشتگوێ نەخەن.

• إن المسلمين إذا لم يكونوا يدًا واحدة على أهل الكفر لم تظهر شوكتهم، وحدث بذلك فساد كبير.
بێگومان ئەگەر ھاتوو موسڵمانان یەک دەست و یەک ھەڵوێست نەبن بەرامبەر بێباوەڕان ئەوا ھەرگیز خاوەنی ھێز و قسەی خۆیان نابن، ئەو کاتە خراپە و ئاژاوەی گەورەش بۆیان ڕوو دەدات.

• فضيلة الوفاء بالعهود والمواثيق في شرعة الإسلام، وإن عارض ذلك مصلحة بعض المسلمين.
ئەم ئایەتانە گەورەیی و فەزیڵەتی ئیسلام بەدەر دەخەن لە چۆنیەتی وەفاکردن بە بەڵێن و پەیمان، ئەگەرچی ئەو پەیمان و بەڵێنانەیش دژی بەرژەوەندی موسڵمانانیش بێت.

 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (72) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್ -ಅನ್ ಫಾಲ್
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

ಮುಚ್ಚಿ