Check out the new design

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಅನ್ನಹ್ಲ್   ಶ್ಲೋಕ:
وَتَحۡمِلُ أَثۡقَالَكُمۡ إِلَىٰ بَلَدٖ لَّمۡ تَكُونُواْ بَٰلِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ ٱلۡأَنفُسِۚ إِنَّ رَبَّكُمۡ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٞ
[ وَتَحْمِلُ أَثْقَالَكُمْ إِلَى بَلَدٍ لَمْ تَكُونُوا بَالِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ الْأَنْفُسِ ] وه‌ باری قورسی ئێوه‌ هه‌ڵئه‌گرن بۆ شارو وڵاتانێكی تر كه‌ ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌مانه‌وه‌ نه‌بوایه‌ ئێوه‌ نه‌تانئه‌توانی بگه‌ن به‌و شوێنانه‌ مه‌گه‌ر به‌ زه‌حمه‌ت و مه‌شه‌قه‌ت و ناڕه‌حه‌تیه‌كی زۆر نه‌بێ [ إِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ (٧) ] به‌ دڵنیایى په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ زۆر به‌ ڕه‌ئفه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌یی و میهره‌بانه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَٱلۡخَيۡلَ وَٱلۡبِغَالَ وَٱلۡحَمِيرَ لِتَرۡكَبُوهَا وَزِينَةٗۚ وَيَخۡلُقُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ
[ وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً ] وه‌ ماین و هێسترو گوێدرێژی بۆ دروست كردوون تا بۆ سواری به‌كاریان بهێنن وه‌ جوانیشن [ وَيَخْلُقُ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٨) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ داهاتوودا شتی وایش دروست ده‌كات كه‌ ئێوه‌ نایزانن وه‌كو فڕۆكه‌و ئه‌و شتانه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَعَلَى ٱللَّهِ قَصۡدُ ٱلسَّبِيلِ وَمِنۡهَا جَآئِرٞۚ وَلَوۡ شَآءَ لَهَدَىٰكُمۡ أَجۡمَعِينَ
[ وَعَلَى اللَّهِ قَصْدُ السَّبِيلِ ] وه‌ دیاری كردن و ڕوون كردنه‌وه‌ی ڕێگاى راست و ئیسلام له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَمِنْهَا جَائِرٌ ] وه‌ هه‌یشه‌ له‌و رێگایانه‌ چه‌وت و گێڕه‌و له‌ ڕێگا ڕاسته‌كه‌ لاتان ئه‌دات و وێڵتان ئه‌كات [ وَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ (٩) ] وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ هیدایه‌تی هه‌مووتانی ئه‌دا بۆ ڕێگا ڕاسته‌كه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗۖ لَّكُم مِّنۡهُ شَرَابٞ وَمِنۡهُ شَجَرٞ فِيهِ تُسِيمُونَ
{هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ بارانی بۆ دابه‌زاندوون [ لَكُمْ مِنْهُ شَرَابٌ ] له‌و بارانه‌ ئێوه‌ بۆ خۆتان و ئاژه‌ڵه‌كانتان بۆ خواردنه‌وه‌ به‌كاری دێنن [ وَمِنْهُ شَجَرٌ فِيهِ تُسِيمُونَ (١٠) ] وه‌ داریشی لێ ئه‌ڕوێ كه‌ ئه‌و دارانه‌ ئه‌بێ به‌ له‌وه‌ڕ بۆ ئاژه‌ڵه‌كانتان.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
يُنۢبِتُ لَكُم بِهِ ٱلزَّرۡعَ وَٱلزَّيۡتُونَ وَٱلنَّخِيلَ وَٱلۡأَعۡنَٰبَ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ
[ يُنْبِتُ لَكُمْ بِهِ الزَّرْعَ وَالزَّيْتُونَ وَالنَّخِيلَ وَالْأَعْنَابَ ] هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ زه‌رعاتتان بۆ ئه‌ڕوێنێ له‌ دار زه‌یتون و دارخورما و دارمێو (ترێ) [ وَمِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ ] وه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ به‌رووبووم و میوه‌یه‌ك خوای گه‌وره‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ بۆتان ئه‌ڕوێنێ [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (١١) ] به‌ دڵنیایی ئه‌م باران باراندن و ده‌ركردنی ڕووه‌ك و دانه‌وێڵانه‌ هه‌مووی نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی و تاك و ته‌نهایى خوای گه‌وره‌ به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌ له‌ دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ وَٱلنُّجُومُ مُسَخَّرَٰتُۢ بِأَمۡرِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ
[ وَسَخَّرَ لَكُمُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومُ مُسَخَّرَاتٌ بِأَمْرِهِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ شه‌و و ڕۆژو خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌كانی بۆ ژێربار كردووه‌ن و له‌ ژێر فه‌رمانی خوای گه‌وره‌دان به‌ گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ دێن و ئه‌ڕۆن [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (١٢) ] به‌ دڵنیایی هه‌موو ئه‌م دروستكراوه‌ گه‌ورانه‌ی خوای گه‌وره‌ نیشانه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی و تاك و ته‌نهایى خوای گه‌وره‌ كه‌ تاك و ته‌نهاو بێ شه‌ریكه‌ به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه‌ عه‌قڵیان هه‌بێ و بیر بكه‌نه‌وه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَمَا ذَرَأَ لَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُخۡتَلِفًا أَلۡوَٰنُهُۥٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَذَّكَّرُونَ
[ وَمَا ذَرَأَ لَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ] وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی جۆره‌ها شتی ڕه‌نگ جیاوازی بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ دروست كردووه‌ له‌ ئاژه‌ڵ و كانزا و رووه‌ك [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ (١٣) ] به‌ دڵنیایی ئه‌مانه‌یش نیشانه‌و به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر تواناو ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی و تاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَهُوَ ٱلَّذِي سَخَّرَ ٱلۡبَحۡرَ لِتَأۡكُلُواْ مِنۡهُ لَحۡمٗا طَرِيّٗا وَتَسۡتَخۡرِجُواْ مِنۡهُ حِلۡيَةٗ تَلۡبَسُونَهَاۖ وَتَرَى ٱلۡفُلۡكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
[ وَهُوَ الَّذِي سَخَّرَ الْبَحْرَ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ده‌ریا گه‌ورانه‌یشی بۆ ژێربار كردوون و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ دروستی كردوون [ لِتَأْكُلُوا مِنْهُ لَحْمًا طَرِيًّا ] تا گۆشتی ماسی و نه‌هه‌نگه‌كان به‌ تازه‌یی بخۆن [ وَتَسْتَخْرِجُوا مِنْهُ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا ] وه‌ له‌ ده‌ریاشه‌وه‌ خشڵ و مروارى و مه‌رجان و ئه‌وانه‌ ده‌ركه‌ن و خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه‌و له‌به‌ری بكه‌ن [ وَتَرَى الْفُلْكَ مَوَاخِرَ فِيهِ ] وه‌ كه‌شتیه‌كان ئه‌بینی كه‌ ئاوی ئه‌و ده‌ریایه‌ ئه‌بڕێت [ وَلِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ ] وه‌ تا ئێوه‌ به‌هۆی فه‌زڵی خوای گه‌وره‌وه‌ بازرگانی به‌و كه‌شتیانه‌ بكه‌ن و داوای فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (١٤) ] وه‌ به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಅನ್ನಹ್ಲ್
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ ಅಬ್ದುಲ್ ಕರೀಂ

ಮುಚ್ಚಿ