ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (25) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್- ಬಕರ
وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ كُلَّمَا رُزِقُواْ مِنۡهَا مِن ثَمَرَةٖ رِّزۡقٗا قَالُواْ هَٰذَا ٱلَّذِي رُزِقۡنَا مِن قَبۡلُۖ وَأُتُواْ بِهِۦ مُتَشَٰبِهٗاۖ وَلَهُمۡ فِيهَآ أَزۡوَٰجٞ مُّطَهَّرَةٞۖ وَهُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ
[ وَبَشِّرِ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] وه‌ مژده‌ بده‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ له‌ به‌هه‌شتدا كۆمه‌ڵێك باخ و بێستانیان بۆ هه‌یه‌ كه‌ ئاو به‌ ژێریدا ئه‌ڕوات [ كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِنْ ثَمَرَةٍ رِزْقًا قَالُوا هَذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِنْ قَبْلُ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهًا ] هه‌ر كاتێك له‌ به‌هه‌شتدا رزق و به‌رهه‌م و میوه‌یه‌كیان پێ بدرێ ئه‌ڵێن: ئێمه‌ پێشتر ئه‌مه‌مان خواردووه‌، یان له‌ دونیادا ئه‌مه‌مان خواردووه‌ كاتێك كه‌ ئه‌یبینن وا ئه‌زانن هه‌مان میوه‌ی دونیایه‌، به‌ڵام كه‌ ده‌یخۆن نه‌ تامی نه‌ بۆنی نه‌ ڕه‌نگی نه‌ قه‌باره‌ی لێك ناچێت به‌ڵكو هه‌مووی لێك جیاوازه‌ وه‌ له‌وه‌ باشتریان ئه‌ده‌نێ [ وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ ] وه‌ له‌ به‌هه‌شتیشدا ئافره‌تی پاككراویان بۆ هه‌یه‌ كه‌ تووشی حه‌یزو نیفاس و هه‌موو پیسیه‌كانی تر نابن كه‌ له‌ دونیادا ئافره‌ت هه‌یه‌تی ئه‌وان نیانه‌و پاككراون [ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٢٥) ] وه‌ ئه‌وان له‌ به‌هه‌شتدا به‌ هه‌میشه‌یی و نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (25) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್- ಬಕರ
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಕುರ್ದಿಷ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ ಅಬ್ದುಲ್ ಕರೀಂ

ಮುಚ್ಚಿ