ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (62) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್- ಬಕರ
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَادُواْ وَٱلنَّصَٰرَىٰ وَٱلصَّٰبِـِٔينَ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَلَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
[ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ یه‌هودی بوونه‌، كه‌ نسبه‌ته‌ بۆ (یهودا) كه‌ گه‌وره‌ترین كوڕی یه‌عقوب بووه‌، یان بۆیه‌ پێیان وتراوه‌ یه‌هود چونكه‌ له‌ كاتی ته‌ورات خوێندندا خۆیان جوڵاندۆته‌وه‌، یان وتراوه‌: (هَادُوا) واته‌: ئه‌وانه‌ی كه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ (هُدنا) ته‌وبه‌یان كردووه‌ له‌ په‌رستنی گوێره‌كه‌كه‌ [ وَالنَّصَارَى ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ نه‌صارا بوونه‌ كه‌ نسبه‌ته‌ بۆ دێی ناصیره‌ له‌ فه‌له‌ستین كه‌ عیسی صلی الله علیه وسلم له‌وێ بوو، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی خۆی عیسایان سه‌رخستووه‌ بۆیه‌ پێیان وتراوه‌: نه‌صارا [ وَالصَّابِئِينَ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ مه‌لائیكه‌ت په‌رست یان ئه‌ستێره‌ په‌رست بوونه‌، یان هیچ دینێكی دیاریكراویان نه‌بووه‌ شوێنی بكه‌ون [ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا ] هه‌ر كه‌سێك له‌مانه‌ ئیمان بێنێ به‌خوای گه‌وره‌و به‌ڕۆژی دوایی وه‌ كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن [ فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئه‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتی خۆیان هه‌یه‌ [ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٦٢) ] وه‌ ترسیان له‌سه‌ر نیه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت وه‌ خه‌فه‌تیش ناخۆن بۆ دونیایان چونكه‌ خوای گه‌وره‌ باشتریان ده‌داتێ، ابن عباس ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌مه‌ بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بووه‌ به‌ڵام له‌ دوای ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] (آلِ عِمْرَانَ : ٨٥) واته‌: هه‌ر كه‌سێك جگه‌ له‌ ئیسلام دینێكی تر هه‌ڵبژێرێ وه‌ داوا بكات ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ لێی قه‌بوڵ ناكات وه‌ له‌ قیامه‌تدا له‌ زه‌ره‌رمه‌ندانه‌
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (62) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್- ಬಕರ
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಕುರ್ದಿಷ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ ಅಬ್ದುಲ್ ಕರೀಂ

ಮುಚ್ಚಿ