Check out the new design

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಅಶ್ಶುಅರಾಅ್   ಶ್ಲೋಕ:
وَٱتَّقُواْ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ وَٱلۡجِبِلَّةَ ٱلۡأَوَّلِينَ
[ وَاتَّقُوا الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالْجِبِلَّةَ الْأَوَّلِينَ (١٨٤) ] وه‌ ته‌قوای ئه‌و خوایه‌ بكه‌ن كه‌ ئێوه‌و ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌یشی دروست كردووه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلۡمُسَحَّرِينَ
[ قَالُوا إِنَّمَا أَنْتَ مِنَ الْمُسَحَّرِينَ (١٨٥) ] وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب به‌ڕاستی تۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ جادوو سیحرت لێكراوه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَمَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُنَا وَإِن نَّظُنُّكَ لَمِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ
[ وَمَا أَنْتَ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُنَا ] وه‌ تۆ هیچ شتێك نیت ته‌نها مرۆڤێكی وه‌كو ئێمه‌ [ وَإِنْ نَظُنُّكَ لَمِنَ الْكَاذِبِينَ (١٨٦) ] وه‌ ئێمه‌ گومانی ئه‌وه‌ ئه‌به‌ین كه‌ تۆ له‌ درۆزانانى كه‌ ئه‌ڵێی من پێغه‌مبه‌ری خوام.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَأَسۡقِطۡ عَلَيۡنَا كِسَفٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
[ فَأَسْقِطْ عَلَيْنَا كِسَفًا مِنَ السَّمَاءِ ] ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌یت تۆ پێغه‌مبه‌رى خوایت ئه‌وه‌ پارچه‌یه‌ك له‌ ئاسمان به‌رده‌وه‌ بان سه‌رمان، یان ئاگرێك له‌ ئاسمانه‌وه‌ بێت و سزامانی پێ بده‌ [ إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (١٨٧) ] ئه‌گه‌ر تۆ له‌ ڕاستگۆیانى و پێغه‌مبه‌ری خوایت و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ نێردراوی.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
قَالَ رَبِّيٓ أَعۡلَمُ بِمَا تَعۡمَلُونَ
[ قَالَ رَبِّي أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ (١٨٨) ] شوعه‌یب - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: په‌روه‌ردگارم زاناتره‌ به‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن له‌ شیرك و سه‌رپێچى و تاوان، وه‌ به‌ ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ سزاتان بدات به‌ ده‌ست من نیه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمۡ عَذَابُ يَوۡمِ ٱلظُّلَّةِۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَذَابَ يَوۡمٍ عَظِيمٍ
[ فَكَذَّبُوهُ ] ئه‌وان شوعه‌یبیان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆیان زانی [ فَأَخَذَهُمْ عَذَابُ يَوْمِ الظُّلَّةِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سزای دان له‌ ڕۆژی سێبه‌ره‌كه‌، حه‌وت رۆژ توشى گه‌رمایه‌كى سه‌خت بوون هیچ سێبه‌ریك نه‌بوو بچنه‌ ژێریه‌وه‌، خواى گه‌وره‌ پارچه‌یه‌ك هه‌وری نارد سێبه‌ری بۆ كردن، وایانزانی سێبه‌ره‌ هه‌موویان چوونه‌ ژێری و كۆبوونه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ له‌و هه‌وره‌وه‌ ئاگرو بڵێسه‌یه‌كى گه‌وره‌ی بارانده‌ سه‌ریان وه‌كو خۆیان داوایان كرد، وه‌ زه‌وى له‌ ژێریاندا هه‌ژاند، وه‌ ده‌نگێكى گه‌وره‌ى ناردو گیانى كێشان و له‌ ناوى بردن [ إِنَّهُ كَانَ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (١٨٩) ] به‌ دڵنیایی ئه‌وه‌ سزای ڕۆژێكی زۆر سه‌خت و گه‌وره‌ بوو.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ
[ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً ] به‌ دڵنیایى ئه‌مه‌ هه‌مووی نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ [ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ (١٩٠) ] هه‌ر چه‌نده‌ زۆربه‌یان ئیمانیان نه‌هێنا.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
[ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (١٩١) ] وه‌ به‌ دڵنیایى په‌روه‌ردگارت زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌سته‌ بۆ كافران، وه‌ زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌ییه‌ به‌ باوه‌ڕداران.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَإِنَّهُۥ لَتَنزِيلُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
[ وَإِنَّهُ لَتَنْزِيلُ رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٩٢) ] وه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ش له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه‌ بۆ تۆ دابه‌زێندراوه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلۡأَمِينُ
[ نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ (١٩٣) ] كه‌ ئه‌و روحه‌ ئه‌مینه‌ دایبه‌زاندووه‌ كه‌ جبریله‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
عَلَىٰ قَلۡبِكَ لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُنذِرِينَ
[ عَلَى قَلْبِكَ ] بۆ سه‌ر دڵی تۆ [ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنْذِرِينَ (١٩٤) ] بۆ ئه‌وه‌ی تۆش یه‌كێك بیت له‌وانه‌ی كه‌ خه‌ڵكی ئاگادار ئه‌كه‌یته‌وه‌و ده‌یانترسێنیت له‌ سزاى خواى گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
بِلِسَانٍ عَرَبِيّٖ مُّبِينٖ
[ بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُبِينٍ (١٩٥) ] به‌ زمانێكی عه‌ره‌بی ئاشكرا، ئه‌گه‌ر به‌ زمانێكی تر بوایه‌ موشریكانی عه‌ره‌ب ده‌یانووت: ئێمه‌ لێی تێناگه‌ین.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَإِنَّهُۥ لَفِي زُبُرِ ٱلۡأَوَّلِينَ
[ وَإِنَّهُ لَفِي زُبُرِ الْأَوَّلِينَ (١٩٦) ] وه‌ ئه‌م قورئانه‌ له‌ كتێبه‌كانی سه‌ره‌تایشه‌وه‌ وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل باسكراوه‌و موژده‌ی پێدراوه‌، یاخود له‌ زه‌بورى داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - باسكراوه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
أَوَلَمۡ يَكُن لَّهُمۡ ءَايَةً أَن يَعۡلَمَهُۥ عُلَمَٰٓؤُاْ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ
[ أَوَلَمْ يَكُنْ لَهُمْ آيَةً أَنْ يَعْلَمَهُ عُلَمَاءُ بَنِي إِسْرَائِيلَ (١٩٧) ] ئایا زانا دادپه‌روه‌ره‌كانی به‌نی ئیسرائیل كه‌ موسڵمان بوونه‌و شایه‌تن له‌سه‌ر راستى ئه‌م قورئانه‌و له‌ كتابه‌كانى خۆیان بینیویانه‌ وه‌كو (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام و سه‌لمانى فارسی) به‌س نیه‌و به‌ڵگه‌ نیه‌ بۆ ئه‌وان كه‌ موسڵمان بن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
وَلَوۡ نَزَّلۡنَٰهُ عَلَىٰ بَعۡضِ ٱلۡأَعۡجَمِينَ
[ وَلَوْ نَزَّلْنَاهُ عَلَى بَعْضِ الْأَعْجَمِينَ (١٩٨) ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان داببه‌زاندایه‌ته‌ سه‌ر كه‌سانێكی جگه‌ له‌ عه‌ره‌ب كه‌ هیچ عه‌ره‌بی نه‌زانن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَقَرَأَهُۥ عَلَيۡهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ مُؤۡمِنِينَ
[ فَقَرَأَهُ عَلَيْهِمْ مَا كَانُوا بِهِ مُؤْمِنِينَ (١٩٩) ] وه‌ به‌ عه‌ره‌بیش به‌سه‌ریاندا بیخوێندایه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ئیمانیان نه‌ئه‌هێنا، واته‌: ئه‌و موعجیزانه‌ی تیایدایه‌ ده‌رنه‌ئه‌كه‌وت.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
كَذَٰلِكَ سَلَكۡنَٰهُ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُجۡرِمِينَ
[ كَذَلِكَ سَلَكْنَاهُ فِي قُلُوبِ الْمُجْرِمِينَ (٢٠٠) ] به‌م شێوازه‌ شیرك و به‌درۆ زانینمان خستۆته‌ دڵی تاوانباران و خراپه‌كارانه‌وه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
لَا يُؤۡمِنُونَ بِهِۦ حَتَّىٰ يَرَوُاْ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ
[ لَا يُؤْمِنُونَ بِهِ ] ئه‌وان ئیمانی پێ ناهێنن [ حَتَّى يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ (٢٠١) ] تا سزای به‌ ئێش و ئازار به‌ چاوی خۆیان نه‌بینن و خوای گه‌وره‌ سزایان نه‌دات.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَيَأۡتِيَهُم بَغۡتَةٗ وَهُمۡ لَا يَشۡعُرُونَ
[ فَيَأْتِيَهُمْ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (٢٠٢) ] وه‌ ئه‌و سزایه‌ش له‌ ناكاودا بۆیان دێت و ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن به‌ هاتنی.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
فَيَقُولُواْ هَلۡ نَحۡنُ مُنظَرُونَ
[ فَيَقُولُوا هَلْ نَحْنُ مُنْظَرُونَ (٢٠٣) ] ئه‌و كاته‌ ئه‌ڵێن: ئایا ئێمه‌ دواخراوین و مۆڵه‌ت پێ دراوین، واته‌ خۆزگه‌ دوابخراینایه‌و مۆڵه‌تمان پێ بدرایه‌، یان بگه‌ڕاینایه‌ته‌وه‌ بۆ دونیا.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
أَفَبِعَذَابِنَا يَسۡتَعۡجِلُونَ
[ أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ (٢٠٤) ] ئایا ئه‌وان په‌له‌ ئه‌كه‌ن له‌ سزای ئێمه‌و داوای سزای ئێمه‌ ئه‌كه‌ن.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
أَفَرَءَيۡتَ إِن مَّتَّعۡنَٰهُمۡ سِنِينَ
[ أَفَرَأَيْتَ إِنْ مَتَّعْنَاهُمْ سِنِينَ (٢٠٥) ] ئایا پێم بڵێ ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ساڵی تریش له‌ ژیاندا بیانژیه‌نین و ته‌مه‌نیان درێژ بكه‌ین.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
ثُمَّ جَآءَهُم مَّا كَانُواْ يُوعَدُونَ
[ ثُمَّ جَاءَهُمْ مَا كَانُوا يُوعَدُونَ (٢٠٦) ] پاشان ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ لێیان كراوه‌ به‌ سزا بۆیان بێت و سزایان بده‌ین.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಅಧ್ಯಾಯ: ಅಶ್ಶುಅರಾಅ್
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ ಅಬ್ದುಲ್ ಕರೀಂ

ಮುಚ್ಚಿ