ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (23) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಸಬಅ್
وَلَا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ عِندَهُۥٓ إِلَّا لِمَنۡ أَذِنَ لَهُۥۚ حَتَّىٰٓ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمۡ قَالُواْ مَاذَا قَالَ رَبُّكُمۡۖ قَالُواْ ٱلۡحَقَّۖ وَهُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡكَبِيرُ
[ وَلَا تَنْفَعُ الشَّفَاعَةُ عِنْدَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ ] نه‌ك هه‌ر خوای گه‌وره‌ داوای یارمه‌تیان لێ ناكات و یارمه‌تیده‌ری خوا نین و خواى گه‌وره‌ پێویستى پێیان نیه‌ به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ شه‌فاعه‌ت و تكایشیان قبووڵ ناكات، شه‌فاعه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ لای خوای گه‌وره‌ سوودی نیه‌ ته‌نها ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره‌ خۆی ئیزنی دابێ وه‌كو پێغه‌مبه‌ران و مه‌لائیكه‌ته‌كان و شه‌هیده‌كان و پیاوچاكان و منداڵى موسڵمانان، كه‌ ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر هاتووه‌ [ حَتَّى إِذَا فُزِّعَ عَنْ قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ ] كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمان قسه‌ ده‌كات و بڕیارێك ده‌رئه‌كات مه‌لائیكه‌ت هه‌موویان سوجده‌ بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن و ئه‌ترسێن تا ترسه‌كه‌ له‌سه‌ر دڵیان لائه‌چێت دواتر به‌ جبریل یان به‌ هه‌ڵگرانى عه‌رشى خواى گه‌وره‌ ئه‌ڵێن په‌روه‌ردگار چی فه‌رموو؟ ئه‌فه‌رمووێ: حه‌قی فه‌رموو (وه‌كو له‌ بوخاریدا هاتووه‌) [ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ (٢٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌رزه‌ له‌ زاتی پیرۆزی له‌سه‌رووی عه‌رشی خۆیه‌تی، وه‌ له‌ ناو و سیفات و كرده‌وه‌كانی، وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر گه‌وره‌یه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (23) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಸಬಅ್
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಕುರ್ದಿಷ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ ಅಬ್ದುಲ್ ಕರೀಂ

ಮುಚ್ಚಿ