ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (90) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅನ್ನಿಸಾಅ್
إِلَّا ٱلَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَىٰ قَوۡمِۭ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُم مِّيثَٰقٌ أَوۡ جَآءُوكُمۡ حَصِرَتۡ صُدُورُهُمۡ أَن يُقَٰتِلُوكُمۡ أَوۡ يُقَٰتِلُواْ قَوۡمَهُمۡۚ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَسَلَّطَهُمۡ عَلَيۡكُمۡ فَلَقَٰتَلُوكُمۡۚ فَإِنِ ٱعۡتَزَلُوكُمۡ فَلَمۡ يُقَٰتِلُوكُمۡ وَأَلۡقَوۡاْ إِلَيۡكُمُ ٱلسَّلَمَ فَمَا جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمۡ عَلَيۡهِمۡ سَبِيلٗا
[ إِلَّا الَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَى قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ ] ته‌نها ئه‌و مونافیقانه‌ نه‌بێ كه‌ له‌ناو قه‌ومێكی كافران كه‌ ئێوه‌ په‌یوه‌ندی و به‌ڵێننامه‌ له‌ نێوانتاندا هه‌یه‌ ئه‌وا كوشتاری ئه‌و مونافیقانه‌ مه‌كه‌ن [ أَوْ جَاءُوكُمْ حَصِرَتْ صُدُورُهُمْ أَنْ يُقَاتِلُوكُمْ أَوْ يُقَاتِلُوا قَوْمَهُمْ ] یاخود دێن سنگیان ته‌سك بۆته‌وه‌، واته‌ خۆیان گرتۆته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ كافراندا كوشتاری ئێوه‌ ناكه‌ن نه‌ كوشتارى ئێوه‌ ئه‌كه‌ن نه‌ كوشتاری قه‌ومه‌كه‌ی خۆیان ئه‌كه‌ن له‌و نێوانه‌دا ماونه‌ته‌وه‌ [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَاتَلُوكُمْ ] خوای گه‌وره‌ وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ویستی لێ بوایه‌ ئه‌وانی زاڵ ئه‌كرد به‌سه‌ر ئێوه‌ی ئیمانداردا وه‌ كوشتاری ئێوه‌یان ئه‌كرد [ فَإِنِ اعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَاتِلُوكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان دوور گرت و كوشتاری ئێوه‌یان نه‌كرد [ وَأَلْقَوْا إِلَيْكُمُ السَّلَمَ ] وه‌ ڕه‌غبه‌تیان هه‌بوو كه‌ ئاشته‌واییتان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن [ فَمَا جَعَلَ اللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًا (٩٠) ] ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ڕێگای نه‌داوه‌ كه‌ ئێوه‌ كوشتاری ئه‌وان بكه‌ن یاخود به‌ ئه‌سیری بیانگرن واته‌: ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ مونافیقن و له‌ناو كافرانێكان كه‌ ئێوه‌ عه‌هدو په‌یمانتان له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌ كوشتاری ئه‌و مونافیقانه‌ مه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌یشی كه‌ خۆیان دوور گرتووه‌ نه‌ كوشتاری ئێوه‌ ئه‌كه‌ن و نه‌ كوشتاری كافران ئه‌كه‌ن و حه‌زیان له‌ صوڵح و ئاشته‌واییه‌ ئه‌وه‌ كوشتاری ئه‌وانیش مه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و مونافیقانه‌ی له‌ناو كافراندا ماونه‌ته‌وه‌ كه‌ كوشتاری ئه‌و كافرانه‌ ئه‌كه‌ن كوشتاری ئه‌وانیش بكه‌ن ئه‌بوایه‌ كۆچیان بكردایه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (90) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅನ್ನಿಸಾಅ್
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಕುರ್ದಿಷ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ ಅಬ್ದುಲ್ ಕರೀಂ

ಮುಚ್ಚಿ