ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (8) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್ -ಅಹ್ಕಾಫ್
أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰهُۖ قُلۡ إِنِ ٱفۡتَرَيۡتُهُۥ فَلَا تَمۡلِكُونَ لِي مِنَ ٱللَّهِ شَيۡـًٔاۖ هُوَ أَعۡلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِۚ كَفَىٰ بِهِۦ شَهِيدَۢا بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۖ وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
[ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ] یاخود ئه‌ڵێن: محمد - صلی الله علیه وسلم - خۆی ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه‌و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ ئه‌كات و قسه‌ی خوا نیه‌ [ قُلْ إِنِ افْتَرَيْتُهُ فَلَا تَمْلِكُونَ لِي مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: با وا دابنێین ئه‌گه‌ر من ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌م هه‌ڵبه‌ستبێت و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ بكه‌م ئه‌وه‌ به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ سه‌ختترین سزام ئه‌دات وه‌ ئێوه‌ش ناتوانن سزای خوای گه‌وره‌م لێ بگه‌ڕێننه‌وه‌و هیچ شتێكتان به‌ده‌ست نیه‌ [ هُوَ أَعْلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِ ] خوای گه‌وره‌ خۆی زاناتره‌ به‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ قسه‌ی تیادا ئه‌كه‌ن و ڕۆئه‌چن تیایدا [ كَفَى بِهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ] خوای گه‌وره‌ به‌سه‌ كه‌ شایه‌ت بێ له‌ نێوان من و ئێوه‌دا كه‌ شایه‌تی بۆ من ئه‌دات كه‌ قورئان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ هاتووه‌ وه‌ شایه‌تیش له‌سه‌ر ئێوه‌ ئه‌دات كه‌ درۆ ئه‌كه‌ن [ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (٨) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (8) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್ -ಅಹ್ಕಾಫ್
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಕುರ್ದಿಷ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ ಅಬ್ದುಲ್ ಕರೀಂ

ಮುಚ್ಚಿ