ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (28) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್ -ಹದೀದ್
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَءَامِنُواْ بِرَسُولِهِۦ يُؤۡتِكُمۡ كِفۡلَيۡنِ مِن رَّحۡمَتِهِۦ وَيَجۡعَل لَّكُمۡ نُورٗا تَمۡشُونَ بِهِۦ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَآمِنُوا بِرَسُولِهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و له‌ خوای گه‌وره‌ بترسێن و خۆتان له‌ تاوان و سه‌رپێچییه‌كان بپارێزن وه‌ ئیمان به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ بهێنن كه‌ پێغه‌مبه‌ر محمده‌ - صلی الله علیه وسلم - [ يُؤْتِكُمْ كِفْلَيْنِ مِنْ رَحْمَتِهِ ] ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ دوو جار پاداشتی ئێوه‌ ئه‌داته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌هلی كتابن ئیمانیان به‌ پێغه‌مبه‌ری خۆیان هێناوه‌ ئه‌وه‌ ئه‌جرو پاداشتێك، دواتریش كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هات ئیمانی پێ بێنن ئه‌میش ئه‌جرو پاداشتێكی تر [ وَيَجْعَلْ لَكُمْ نُورًا تَمْشُونَ بِهِ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ] وه‌ ئه‌و نووره‌یش كه‌ باسمان كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌و نووره‌یشتان پێ ئه‌به‌خشێ كه‌ له‌سه‌ر پردی (سیراط) ڕێگه‌ی خۆتانی پێ بدۆزنه‌وه‌و له‌سه‌ر پرده‌كه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ به‌ره‌و به‌هه‌شت پێی بڕۆن وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كانی پێشترتان خۆش ئه‌بێ، یاخود له‌ دونیادا قورئانى پیرۆز نوورو رووناكییه‌ بۆتان و رێگاى راستى پێ ده‌دۆزنه‌وه‌و له‌سه‌ر چاوڕۆشنایی ده‌ژین [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢٨) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (28) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್ -ಹದೀದ್
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಕುರ್ದಿಷ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ ಅಬ್ದುಲ್ ಕರೀಂ

ಮುಚ್ಚಿ