ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (1) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಸ್ಸಫ್ಫ್

سورەتی الصف

سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
سووره‌تی (صه‌ف) (واته‌: پۆل) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى¬یه‌و (١٤) ئایه‌ته‌ (عبدالله¬ى كوڕى سه‌لام) ده‌فه‌رمێت: رۆژێك له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵان وتمان كێ ده‌چێت بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پرسیارى لێبكات خۆشه‌ویستترین كرده‌وه‌ لاى خواى گه‌وره‌ چیه‌ تا ئه‌نجامى بده‌ین؟ كه‌س نه‌ڕۆیشت پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پیاوێكى نارد بۆ لامان هه‌موومانى كۆكرده‌وه‌و خواى گه‌وره‌ ئه‌م سووره‌ته‌ى دابه‌زاندو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هه‌موو سووره‌ته‌كه‌ى به‌سه‌رماندا خوێنده‌وه‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ له‌ مرۆڤ و جنی و مه‌لائیكه‌ت و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و گیانله‌به‌رو بێگیان هه‌موویان خوای گه‌وره‌ به‌ پاك و مونه‌زه‌ه ڕائه‌گرن له‌ هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك وه‌ زیكرو یادو عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه‌.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (1) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಸ್ಸಫ್ಫ್
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಕುರ್ದಿಷ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ ಅಬ್ದುಲ್ ಕರೀಂ

ಮುಚ್ಚಿ