ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ * - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ


ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (127) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್- ಅಅ್ ರಾಫ್
وَقَالَ ٱلۡمَلَأُ مِن قَوۡمِ فِرۡعَوۡنَ أَتَذَرُ مُوسَىٰ وَقَوۡمَهُۥ لِيُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَيَذَرَكَ وَءَالِهَتَكَۚ قَالَ سَنُقَتِّلُ أَبۡنَآءَهُمۡ وَنَسۡتَحۡيِۦ نِسَآءَهُمۡ وَإِنَّا فَوۡقَهُمۡ قَٰهِرُونَ
[ وَقَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِ فِرْعَوْنَ أَتَذَرُ مُوسَى وَقَوْمَهُ لِيُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَيَذَرَكَ وَآلِهَتَكَ ] ده‌سه‌ڵاتدارو گه‌وره‌كان له‌ قه‌ومی فیرعه‌ون وتیان: ئه‌ی فیرعه‌ون ئایا تۆ واز له‌ موساو قه‌ومه‌كه‌ی دێنی تا ئاشووب و ئاژاوه‌بگێڕن له‌سه‌ر زه‌ویدا وه‌ واز له‌ خۆت و په‌رستنت بێنێت، یان واز له‌ خۆت و خوایه‌كه‌شت بێنێت، كه‌ ئه‌ڵێن: فیرعه‌ونیش خوای هه‌بووه‌ بتی هه‌بووه‌ په‌رستوویه‌تی، یان خۆری په‌رستووه‌، یان ملوانكه‌ى له‌ ملدا بووه‌ كڕنوشى بۆ بردووه‌، (راوێژكارانى خراپ ئاوا كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر پاشاو سه‌ركرده‌كان ده‌بێت و هانیان ده‌ده‌ن بۆ كوفرو خراپه‌كارى و دژایه‌تى كردنى پێغه‌مبه‌ران و شوێنكه‌وتوانیان، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانیش له‌ خراپه‌دا به‌ قسه‌یان بكه‌ن ئه‌وا خۆیان و ئه‌وانیش زه‌ره‌رمه‌ندى دونیاو قیامه‌ت ده‌بن وه‌كو فیرعه‌ون و راوێژكارانى) [ قَالَ سَنُقَتِّلُ أَبْنَاءَهُمْ وَنَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ وَإِنَّا فَوْقَهُمْ قَاهِرُونَ (١٢٧) ] فیرعه‌ون وتی: كوڕانیان ئه‌كوژین و ئافره‌تانیان ئه‌هێلینه‌وه‌ بۆ خزمه‌تكاری وه‌ ئێمه‌ به‌سه‌ر ئه‌واندا زاڵ و باڵاده‌ستین.
ಅರಬ್ಬಿ ವ್ಯಾಖ್ಯಾನಗಳು:
 
ಅರ್ಥಗಳ ಅನುವಾದ ಶ್ಲೋಕ: (127) ಅಧ್ಯಾಯ: ಸೂರ ಅಲ್- ಅಅ್ ರಾಫ್
ಅಧ್ಯಾಯಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ ಪುಟ ಸಂಖ್ಯೆ
 
ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಕುರ್ದಿಷ್ ಅನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ - ಅನುವಾದಗಳ ವಿಷಯಸೂಚಿ

ಪವಿತ್ರ ಕುರ್‌ಆನ್ ಕುರ್ದಿಷ್ ಅರ್ಥಾನುವಾದ - ಸಲಾಹುದ್ದೀನ್ ಅಬ್ದುಲ್ ಕರೀಂ

ಮುಚ್ಚಿ