وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

XML CSV Excel API
Please review the Terms and Policies

وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: سورەتی التین   ئایه‌تی:

سورەتی التین

وَٱلتِّينِ وَٱلزَّيۡتُونِ
سوێند بە ھەنجیرو زەیتون
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَطُورِ سِينِينَ
وە سوێند بە طوری سینا
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَهَٰذَا ٱلۡبَلَدِ ٱلۡأَمِينِ
وە بەم شاری ئارام و بێ ترسە(کە مەککەیە)
تەفسیرە عەرەبیەکان:
لَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ فِيٓ أَحۡسَنِ تَقۡوِيمٖ
سوێند بەخوا بەڕاستی مرۆڤمان دروستكرد لە جوانترین شێوەدا
تەفسیرە عەرەبیەکان:
ثُمَّ رَدَدۡنَٰهُ أَسۡفَلَ سَٰفِلِينَ
لە پاشان (ئەگەر بێ باوەڕبێت) دەیخەینە بنی بنەوەی دۆزەخ
تەفسیرە عەرەبیەکان:
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَلَهُمۡ أَجۡرٌ غَيۡرُ مَمۡنُونٖ
جگە لەوانەی کە بڕوایان ھێناوە وکردەوە چاکەکانیان کردووە، بۆ ئەوان ھەیە پاداشتی نەبڕاوە
تەفسیرە عەرەبیەکان:
فَمَا يُكَذِّبُكَ بَعۡدُ بِٱلدِّينِ
جا ئیتر چی بێ باوەڕت دەکات بە ڕۆژی دوایی
تەفسیرە عەرەبیەکان:
أَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِأَحۡكَمِ ٱلۡحَٰكِمِينَ
ئایا خوا فەرمان ڕەواترینی ھەموو فەرمان ڕەواکان نیە ؟
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: سورەتی التین
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ زمانی کوردی، وەرگێڕان: محمد ساڵح بامۆکی، بڵاوکراوەتەوە بە سەرپەرشتیاری وپێداچوونەوەی ناوەندی ڕواد بۆ وەرگێڕان، پیشاندانی وەرگێڕاوە سەرەکیەکە لەبەردەستە بۆ ڕا دەربڕین لەسەری وهەڵسەنگاندنی وپێشنیارکردنی پەرەپێدانی بەردەوام.

داخستن