وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: سورەتی الكافرون   ئایه‌تی:

سورەتی الكافرون

لە مەبەستەکانی سورەتەکە:
البراءة من الكفر وأهله.
خۆ بەریکردن لە کوفر و شوێنکەوتوانى.

قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡكَٰفِرُونَ
-ئەی پێغەمبەر- بڵێ: ئەی ئەوانەی باوەڕتان نیە بە اللە -تەعاﻻ-.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
لَآ أَعۡبُدُ مَا تَعۡبُدُونَ
من ھەرگیز، نە لەئێستا و نە لەداھاتوودا ئەو بتانە ناپەرستم کە ئێوە دەیانپەرستن.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَلَآ أَنتُمۡ عَٰبِدُونَ مَآ أَعۡبُدُ
وە ئێوەش ئەوە ناپەرستن کە من دەیپەرستم، من بەتاک وتەنھا اللە دەپەرستم.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَلَآ أَنَا۠ عَابِدٞ مَّا عَبَدتُّمۡ
وە منیش ھیچ کات ئەوە ناپەرستم کە ئێوە پەرستوتانە لە بتەکان.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَلَآ أَنتُمۡ عَٰبِدُونَ مَآ أَعۡبُدُ
وە ئێوەش ئەوە ناپەرستن کە من دەیپەرستم، من بەتاک وتەنھا اللە دەپەرستم.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
لَكُمۡ دِينُكُمۡ وَلِيَ دِينِ
کـەواتـە ئەو ئاینەی خۆتان داتان ھێناوە بۆ خۆتان، وە ئاینی خۆیشم بۆ خۆم کە اللە -تەعاﻻ- دایبەزاندووە بۆم.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• المفاصلة مع الكفار.
جیابوونەوە له بێباوەڕان.

• مقابلة النعم بالشكر.
وەڵامدانەوەی ناز ونیعمەتەكان بە شوکر وسوپاسی اللە -تەعاﻻ-.

• سورة المسد من دلائل النبوة؛ لأنها حكمت على أبي لهب بالموت كافرًا ومات بعد عشر سنين على ذلك.
سورەتی (المسد) یەکێکە لەنیشانە بەھێزەکانی پێغەمبەرایەتی، چونکە بڕیاریدا بەسەر ئەبولەھەبدا بەوەی بەبێباوەڕی دەمرێت، وە ھەر بەو شێوەیەش بوو ئەبو لەھەب پاش دە ساڵ لە ھاتنە خوارەوەی ئەم سورەتە بەکافری وبێباوەڕی مرد.

• صِحَّة أنكحة الكفار.
دروستێتی مارەیی بێباوەڕان لەنێو خۆیاندا، چونکە اللە -تەعاﻻ- ناوی ژنەکەی ئەبولەھەبی داوە پاڵ ئەبو لەھەب خۆی.

 
وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: سورەتی الكافرون
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

داخستن