وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (71) سوره‌تی: سورەتی یوسف
قَالُواْ وَأَقۡبَلُواْ عَلَيۡهِم مَّاذَا تَفۡقِدُونَ
براکانی یوسف بەرەو لای بانگكەرەکە و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون ڕۆیشتن پێیان وتن: چیتان لێ ون بووە و دزی چیتان لێکراوە تاوەکو تۆمەتبارمان دەکەن بە دزی؟
تەفسیرە عەرەبیەکان:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• جواز الحيلة التي يُتَوصَّل بها لإحقاق الحق، بشرط عدم الإضرار بالغير.
دروستە فێڵ کردن بۆ ئەوەی خاوەن ھەق بگات بە ھەق و مافی خۆی، بەو مەرجەی ھیچ زیانێک بە کەسانی تر نەگەیەنێت.

• يجوز لصاحب الضالة أو الحاجة الضائعة رصد جُعْل «مكافأة» مع تعيين قدره وصفته لمن عاونه على ردها.
دروستە ئەو کەسەی شتێکی لێ ون دەبێت خەڵاتێک دیاری بکات تاوەکو شتە ونبووەکەی بۆ بدۆزنەوە، لەگەڵ دیاری کردنی ئەندازە و جۆری خەڵاتەکەش بۆ ئەو کەسەی بۆی دەدۆزێتەوە و یارمەتی دەریەتی لە دۆزینەوەیدا.

• التغافل عن الأذى والإسرار به في النفس من محاسن الأخلاق.
خۆ غافڵ کردن لە کەسانێک ئازاریان داویت و شاردنەوەی لەدڵ و دەروونی خۆتدا یەکێکە لە ڕەوشت و بەھا بەرزەکان، کەم کەس پێی دەگات.

 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (71) سوره‌تی: سورەتی یوسف
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

داخستن