Check out the new design

وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: الأحزاب   ئایه‌تی:
يَسۡـَٔلُكَ ٱلنَّاسُ عَنِ ٱلسَّاعَةِۖ قُلۡ إِنَّمَا عِلۡمُهَا عِندَ ٱللَّهِۚ وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا
- ئەی پێغەمبەر - بتپەرست و موشریکەکان پرسیارت لێدەکەن لە بارەی ڕۆژی دواییەوە، نەک لەبەر ئەوەی شارەزابن بەڵکو پرسیارێکت لێ دەکەن مەبەستیان نکۆڵی کردن و بەدرۆزانینی ڕۆژی دواییە، ھەروەھا جولەکەکانیش پرسیارت لێدەکەن لەبارەی ڕۆژی دواییەوە، چی کاتێک دێت؟ تۆیش بەوانە بڵێ: زانینی ھاتنی ڕۆژی دوایی لای اللە تەعالایە، من ھیچ شتێک لەو بارەیەوە نازانم، - ئەی پێغەمبەر- تۆ چوزانیت لەوانەی ھاتنی ڕۆژی دوایی نزیک بێت؟
تەفسیرە عەرەبیەکان:
إِنَّ ٱللَّهَ لَعَنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَأَعَدَّ لَهُمۡ سَعِيرًا
بێگومان اللە تەعالا بێباوەڕانی لە ڕەحمەت و بەزەیی خۆی دەرکردووە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ئاگرێکی بڵیسەداری بۆ ئامادە کردوون و چاوەڕاونیانە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ لَّا يَجِدُونَ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا
لەسزای ئەو ئاگرەی بۆیان ئامادە کراوە بەھەمیشەیی دەمێننەوە، ھیچ پشتیوان و پاڵپشتێک بەدی ناکەن سوودیان پێ بگەیەنن، وە ھیچ یاریدەرێکیش شک نابەن بەرگری ئەو سزاییەیان لێ بکات.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
يَوۡمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمۡ فِي ٱلنَّارِ يَقُولُونَ يَٰلَيۡتَنَآ أَطَعۡنَا ٱللَّهَ وَأَطَعۡنَا ٱلرَّسُولَا۠
لە ڕۆژی قیامەتدا ڕووخساریان لەناو ئاگردا ئەمدیو دیو دەکرێت، لەتاو داخ خەفەت و پەشیمانی دەڵێن: خۆزگە لە ژیانی دونیا گوێڕایەڵی اللە تەعالامان بکردایە بەبەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، وە خۆزگە گوێڕایەڵی پێغەمبەریشمان بکردایە لەوەی لەلایەن پەروەردگارەوە ھێنابووی.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَقَالُواْ رَبَّنَآ إِنَّآ أَطَعۡنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَآءَنَا فَأَضَلُّونَا ٱلسَّبِيلَا۠
ئەوانە بەڵگەیەکی پوچی بێ نرخ دەھێننەوە و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە گوێڕایەڵی سەرکردە و گەورەی گەلەکانمان کرد، ئەوانیش گومڕایان کردین و لەڕێگای ڕاست لایانداین.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
رَبَّنَآ ءَاتِهِمۡ ضِعۡفَيۡنِ مِنَ ٱلۡعَذَابِ وَٱلۡعَنۡهُمۡ لَعۡنٗا كَبِيرٗا
ئەی پەروەردگارمان ئەو سەرکردە و گەورانەی ئێمەیان گومڕا کرد و لە ڕێگای ڕاست لایانداین، لەبەر ئەوەی ئەوان ھۆکاری گومڕاکردنی ئێمە بوون دوو ھێندەی ئێمە سزایان بدەن ، وە بە توندی لە ڕەحمەت و بەزەیی خۆت دەریان بکە و بەر نەفرینی گەورەی خۆتیان بخە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ ءَاذَوۡاْ مُوسَىٰ فَبَرَّأَهُ ٱللَّهُ مِمَّا قَالُواْۚ وَكَانَ عِندَ ٱللَّهِ وَجِيهٗا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و بە شەریعەتەکەی ئەو کار دەکەن، ئازاری پێغەمبەرەکەتان مەدەن، وەک چۆن جولەکەکان ئازاری موسایاندا، کاتێک عەیب و عاریان لێگرت لەجەستە و لاشەیدا، اللە تەعالایش پاکانەی بۆ موسا کرد لەوەی جولەکەکان وتبویان، ساغ و سەلامەتی ئەوی سەلماند و ڕوونی کردەوە بۆیان، وە موسا لای اللە تەعالا ڕێز و پلەوپایەی ھەبوو، داوای ڕەد ناکاتەوە و لە ھەوڵ و کۆششی نائومێدی ناکات.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَقُولُواْ قَوۡلٗا سَدِيدٗا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و بە شەریعەتەکەی ئەو کار دەکەن، لە اللە تەعالا بترسن و تەقوای ئەوتان ھەبێت بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، وە قسەی ڕاست و دروست بکەن.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
يُصۡلِحۡ لَكُمۡ أَعۡمَٰلَكُمۡ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡ ذُنُوبَكُمۡۗ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدۡ فَازَ فَوۡزًا عَظِيمًا
بێگومان ئێوە ئەگەر لە اللە تەعالا بترسن و قسەی ڕاست و دروست بکەن، ئەویش کاروبارەکانتان چاک دەکات و لێتان وەردەگرێت، وە گوناھ و تاوانەکانتان دەسڕێتەوە، وە سزاتان نادات لەسەری، ھەر کەسێک گوێڕایەڵی اللە و پێغەمبەرەکەی بکات بەدڵنیاییەوە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێناوە کە ھیچ سەرکەوتنێک ھاوشێوەی ئەو نییە، ئەویش سەرکەوتنی بەدەستھێنانی ڕەزامەندی اللە و چوونە بەھەشتی ھەمیشەییە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
إِنَّا عَرَضۡنَا ٱلۡأَمَانَةَ عَلَى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱلۡجِبَالِ فَأَبَيۡنَ أَن يَحۡمِلۡنَهَا وَأَشۡفَقۡنَ مِنۡهَا وَحَمَلَهَا ٱلۡإِنسَٰنُۖ إِنَّهُۥ كَانَ ظَلُومٗا جَهُولٗا
بێگومان ئێمە سپاردەی ئەرکە شەرعییەکان و پاراستنی ماڵ و سامان و نھێنییەکانمان خستە ڕوو بۆ ئاسمانەکان و زەوی و شاخەکان و نیشانماندان، بەڵام ئەوان ئەم سپاردەیان ھەڵنەگرت و ترسان لەسەرەنجامەکەی، کەچی مرۆڤ ئەو سپاردەی ھەڵگرت، بێگومان مرۆڤ ستەمکاری دەروونی خۆیەتی، وە نەزان و نەفامە بەسەرنجامی ھەڵگرتنی ئەو سپاردە گەورەیە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
لِّيُعَذِّبَ ٱللَّهُ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ وَٱلۡمُشۡرِكَٰتِ وَيَتُوبَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمَۢا
مرۆڤ بەقەدەری اللە تەعالا ئەو سپاردەی ھەڵگرت، تاوەکو اللە سزای پیاوان و ژنانی دووڕووی پێ بدات، وە سزای ئەو پیاو و ژنە بتپەرست و موشریکانەیشی پێ بدات، لە تۆڵەی دووڕوییان و ھاوەڵ بڕیاردانیان بۆ اللە، وە بۆ ئەوەیش اللە تەوبە لە پیاوان و ژنانی باوەڕدار وەربگرێت، لەوانەی بەچاکی سپاردەی ئەرکە شەرعیەکانیان ھەڵگرت، وە اللە تەعالا لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن، وە زۆریش بە بەزەیی و میھرەبانە بۆیان.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• اختصاص الله بعلم الساعة.
زانینی ڕۆژی دوایی تایبەتە بە اللە تەعالاوە.

• تحميل الأتباع كُبَرَاءَهُم مسؤوليةَ إضلالهم لا يعفيهم هم من المسؤولية.
بەرپرسیاریەتی گومڕابوونیان و خستە ئەستۆی لێپرسراوان و گەورەکانیانەوە لەلایەن شوێنکەوتوانیانەوە، ھیچ لەبەرپرسیاریەتی ئەمان کەم ناکاتەوە و لايان نادات.

• شدة التحريم لإيذاء الأنبياء بالقول أو الفعل.
ئازاردانی پێغەمبەران بە گوفتار و کردار زۆر حەرامە.

• عظم الأمانة التي تحمّلها الإنسان.
گەورەیی ئەو سپاردەی کە مرۆڤ ھەڵیدەگرێت.

 
وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: الأحزاب
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن ناوەندی تەفسیر بۆ خوێندنە قورئانیەکان.

داخستن