Check out the new design

وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: الأحزاب   ئایه‌تی:
۞ تُرۡجِي مَن تَشَآءُ مِنۡهُنَّ وَتُـٔۡوِيٓ إِلَيۡكَ مَن تَشَآءُۖ وَمَنِ ٱبۡتَغَيۡتَ مِمَّنۡ عَزَلۡتَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكَۚ ذَٰلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَن تَقَرَّ أَعۡيُنُهُنَّ وَلَا يَحۡزَنَّ وَيَرۡضَيۡنَ بِمَآ ءَاتَيۡتَهُنَّ كُلُّهُنَّۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا فِي قُلُوبِكُمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَلِيمٗا
- ئەی پێغەمبەر- ئەو خێزانەت کە سەرەی مانەوەی شەویەتی ئەگەر ویستت دوای بخەو لای مەمێنەوە، وە ھەر یەکێک لەوانت ویست پێشی بخە و بیھێنە بۆ لای خۆت و شەو لای ئەو بمێنەوە، وە داوای ئەو خێزانەیشت بکە بێتەلات کەشەو مانەوەت دواخستووە، ئەوە ھیچ گوناھت ناگات لەوەی کردووتە، ئەم سەرپشکی و فراوانیەی اللە تەعالا بە تۆی بەخشیوە نزیکتر و باشترە بۆیان چاو و دڵیانی پێ بگەشێتەوە و ڕۆشن بێتەوە، وە ڕازی بن بەو بەشەی داوتە بەھەموویان، چونکە ئەوان دەزانن ئەم جۆرە بەشکردنەی شەوەکانت تۆ لە خۆتەوە نەتکردووە، وە تۆ ھیچ واجبێکی سەرشانت واز لی ناھێنیت، وە ڕژدی و چروکی ناکەیت لە پێدانی ھیچ ھەق و مافێکدا، وە اللە تەعالا دەزانێت چی لە دڵتاندایە ئەی پیاوان، لەوەی مەیلی مانەوە دەکەن لای ھەندێک لە خێزانەکانتان جگە لەھەندێکی تریان، وە اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بە کار و کردەوەی بەندەکانی و ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە زۆر لەسەرخۆیە و پەلەی نییە لەسزادانیان، بەڵکو تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
لَّا يَحِلُّ لَكَ ٱلنِّسَآءُ مِنۢ بَعۡدُ وَلَآ أَن تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنۡ أَزۡوَٰجٖ وَلَوۡ أَعۡجَبَكَ حُسۡنُهُنَّ إِلَّا مَا مَلَكَتۡ يَمِينُكَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ رَّقِيبٗا
- ئەی پێغەمبەر- دوای ئەم ژنانەی کە ئێستا خێزان و ھاوسەرتن، دروست و حەڵاڵ نییە بۆت ھاوسەرگیری بکەیت لەگەڵ ھیچ ئافرەتێکی تردا، وە دروست نییە بۆیشت ھەموویان یان ھەندێکیان تەڵاق بدەیت و بیانگۆڕیت بە ھاوسەرانی تر، ھەرچەندە بەجوانی ئەوانەیش سەرسام بیت کە دەتەوێت ھاوسەرگیریان لەگەڵدا بکەیت، بەڵام دروستە بۆت کە لەزەت و چێژ لەو کەنیزانە وەربگریت ھی خۆتن بەبێ دیاریکردنی ژمارەیان، وە اللە تەعالا چاودێر و پارێزەرە بەسەر ھەموو شتێکدا، ئەم حوکمە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی دایکانی باوەڕدار، بێگومان اللە تەعالا ڕیگری کردووە لەوەی تەڵاق بدرێن، یان جارێکی تر ژنیان بەسەر بێت.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَدۡخُلُواْ بُيُوتَ ٱلنَّبِيِّ إِلَّآ أَن يُؤۡذَنَ لَكُمۡ إِلَىٰ طَعَامٍ غَيۡرَ نَٰظِرِينَ إِنَىٰهُ وَلَٰكِنۡ إِذَا دُعِيتُمۡ فَٱدۡخُلُواْ فَإِذَا طَعِمۡتُمۡ فَٱنتَشِرُواْ وَلَا مُسۡتَـٔۡنِسِينَ لِحَدِيثٍۚ إِنَّ ذَٰلِكُمۡ كَانَ يُؤۡذِي ٱلنَّبِيَّ فَيَسۡتَحۡيِۦ مِنكُمۡۖ وَٱللَّهُ لَا يَسۡتَحۡيِۦ مِنَ ٱلۡحَقِّۚ وَإِذَا سَأَلۡتُمُوهُنَّ مَتَٰعٗا فَسۡـَٔلُوهُنَّ مِن وَرَآءِ حِجَابٖۚ ذَٰلِكُمۡ أَطۡهَرُ لِقُلُوبِكُمۡ وَقُلُوبِهِنَّۚ وَمَا كَانَ لَكُمۡ أَن تُؤۡذُواْ رَسُولَ ٱللَّهِ وَلَآ أَن تَنكِحُوٓاْ أَزۡوَٰجَهُۥ مِنۢ بَعۡدِهِۦٓ أَبَدًاۚ إِنَّ ذَٰلِكُمۡ كَانَ عِندَ ٱللَّهِ عَظِيمًا
ئەی ئەوانەی باوەڕتان بە الله تەعالا ھێناوە و بەشەریعەتەکەی ئەو کار دەکەن، مەچنە ژورەوە بۆ ناو ماڵەکانی پێغەمبەر، مەگەر خۆی مۆڵەتتان بدات بە چوونە ژوورەوە و بانگتان بکات بۆ نان خواردن، وە زۆر دامەنیشن چاوەڕێی پێگەیشتنی خواردن بکەن، بەڵام ئەر ھاتوو بانگکران بۆ نان خواردن ئیتر بچنە ژورەوە، وە کاتێکیش لە نان خواردن بوونەوە بڵاوەی لێ بکەن و مەمێنەوە بۆ مەجلیس گەرم کردن و دەمەتەقێ و سوعبەت لەگەڵ یەکتر کردن، بێگومان ئەو مانەوەیەتان ئازاری پێغەمبەر دەدات (صلی اللە علیە وسلم) چونکە ئەو شەرم دەکات داواتان لێ بکات بڵاوەی لێ بکەن، بەڵام اللە تەعالا شەرم ناکات لەفەرمان کردن بە ھەق، بۆیە فەرمانی پێکردوون کە بڵاوەی لێ بکەن تاوەکو بە مانەوەتان ئازاری پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نەدەن، وە ئەگەر شتێکیتان لە خێزانەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) داوا کرد وەک داواکردنی قاپێک یان دەفریک یان ھەر شتێکی تر، ئەوا لە پشتی پەردەوە داوایان لێ بکەن، وە ڕووبەڕوو داوای ھیچیان لێ مەکەن بۆ ئەوەی بەچاوی خۆتان نەیانبینن، وە پارێزراو بن لەھەموو کەس، ئەمەیش لەبەر پلە و پایەی پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم)، ئەم داواکردنەتان لەپشت پەردەوە خاوێنترە بۆ دڵی ئێوە و دڵی ئەوانیش، تاوەکو شەیتان نەدات لەدڵی ئێوە و دڵی ئەوانیش بە وەسوەسە دروستکردن و ڕازاندنەوەی گوناھ و خراپە بۆتان، وە - ئەی باوەڕدارینە - بەھیچ شێوەیەک دروست نییە بۆتان بەمانەوەتان بۆ قسەکردن ئازاری دڵی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بدەن ، وە نابێت ھەرگیز دوای مردنی خۆی خێزانەکانی مارە بکەن، چونکە ئەوان دایکانی باوەڕدارانن، وە دروست نییە ھیچ کەس دایکی خۆ مارە بکات، بێگومان ئەو ئازاردانەی دڵی پێغەمبەر و مارەکردنی خێزانەکانی دوای مردنی حەرامە و بەلای اللە تەعالاوە گوناھێکی زۆر گەورەیە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
إِن تُبۡدُواْ شَيۡـًٔا أَوۡ تُخۡفُوهُ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا
- ئەی خەڵکینە - ھەر شتێک لەکار و کردەوەتان ئاشکرا بکەن یان لەدڵ و دەروونی خۆتاندا بیشارنەوە، ئەوە بزانن ھیچ شتێک لای اللە تەعالا نھێنی و شاراوە نییە، بێگومان اللە (جل جلالە) زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێک لەکار و کردەوەتان یان ھەر شتێکی تری لێ ون نابێت و شاراوە نییە لای، بەخێر و شەڕ پاداشتی کار و کردەوەتان دەداتەوە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
سوودەکانی ئایەتەکان لەم پەڕەیەدا:
• عظم مقام النبي صلى الله عليه وسلم عند ربه؛ ولذلك عاتب الصحابة رضي الله عنهم الذين مكثوا في بيته صلى الله عليه وسلم لِتَأَذِّيه من ذلك.
مەزنی پلەوپایەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەلای پەروەردگاری بۆیە خواى گەورە سەرزەنشتی ئەو هاوەڵانەی کرد کە لە ماڵەکەیدا مانەوە چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەمە ئازاری پێگەیشت.

• ثبوت صفتي العلم والحلم لله تعالى.
جێگیر کردن و چەسپاندنی ھەردوو سیفەتی زانست و لەسەرخۆیی بۆ اللە تەعالا.

• الحياء من أخلاق النبي صلى الله عليه وسلم.
شەرم و شکۆ لە ڕەوشتە بەرزەکانی پێغەمبەرن (صلی اللە علیە وسلم).

• صيانة مقام أمهات المؤمنين زوجات النبي صلى الله عليه وسلم.
پاراستنی پلە و پایەو مەقامی دایکانی باوەڕداران لە خێزانەکانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم).

 
وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: الأحزاب
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن ناوەندی تەفسیر بۆ خوێندنە قورئانیەکان.

داخستن