وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (24) سوره‌تی: سورەتی هود
۞ مَثَلُ ٱلۡفَرِيقَيۡنِ كَٱلۡأَعۡمَىٰ وَٱلۡأَصَمِّ وَٱلۡبَصِيرِ وَٱلسَّمِيعِۚ هَلۡ يَسۡتَوِيَانِ مَثَلًاۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
[ مَثَلُ الْفَرِيقَيْنِ كَالْأَعْمَى وَالْأَصَمِّ ] نموونه‌ی ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه‌: باوه‌ڕداران و بێباوه‌ڕان وه‌كو كوێرو لاڵ وان كه‌ كافران كوێرن له‌ ئاستی بینینی حه‌قدا وه‌ كه‌ڕن له‌ ئاستی بیستنی حه‌قدا [ وَالْبَصِيرِ وَالسَّمِيعِ ] وه‌ باوه‌ڕداران حه‌ق ده‌بینن و ئه‌بیستن [ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ] ئایا ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه‌ یه‌كسانن [ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (٢٤) ] ئایا بۆ بیر ناكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رناگرن و جیاكارى ناكه‌ن له‌ نێوانیاندا؟ نه‌خیر یه‌كسان نین جیاوازیه‌كی زۆر له‌ نێوان موسڵمان و كافردا هه‌یه‌ كه‌ موسڵمانان چاویشیان ئه‌بینێ و گوێشیان ئه‌بیستێ به‌ڵام ئه‌وان چاویان كوێره‌ له‌ ئاست بینینی حه‌ق وه‌ گوێشیان كه‌ڕه‌ له‌ ئاست بیستنی حه‌قدا.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (24) سوره‌تی: سورەتی هود
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن