وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (26) سوره‌تی: سورەتی الرعد
ٱللَّهُ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ وَفَرِحُواْ بِٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا فِي ٱلۡأٓخِرَةِ إِلَّا مَتَٰعٞ
[ اللَّهُ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ] خوای گه‌وره‌ ڕزقی خۆی فراوان ئه‌كات بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێت، وه‌ ئه‌یگرێته‌وه‌و كه‌می ئه‌كات له‌ هه‌ر كه‌سێكی تر كه‌ ویستی لێ بێت وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌ [ وَفَرِحُوا بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] كافران دڵخۆش ئه‌بن به‌ ژیانی دونیا كه‌ هه‌یان بێت [ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا مَتَاعٌ (٢٦) ] له‌ كاتێكدا ژیانی دونیا به‌راورد به‌ قیامه‌ت هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها شتومه‌كێكی كه‌م نه‌بێ كه‌ ئه‌ڕوات و نامێنێ، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: دونیا سه‌باره‌ت به‌ قیامه‌ت وه‌كو كه‌سێك وایه‌ په‌نجه‌یه‌كى بخاته‌ ناو ده‌ریایه‌كه‌وه‌ با بزانێت چه‌ندێك ئاوى هه‌ڵگرتووه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (26) سوره‌تی: سورەتی الرعد
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن