وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (107) سوره‌تی: سورەتی الإسراء
قُلۡ ءَامِنُواْ بِهِۦٓ أَوۡ لَا تُؤۡمِنُوٓاْۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ مِن قَبۡلِهِۦٓ إِذَا يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ يَخِرُّونَۤ لِلۡأَذۡقَانِۤ سُجَّدٗاۤ
[ قُلْ آمِنُوا بِهِ أَوْ لَا تُؤْمِنُوا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئیمانی پێ بێنن یان ئیمان نه‌هێنن هیچ شتێك زیاد ناكات وه‌ هیچ شتێكی لێ كه‌م ناكات [ إِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ مِنْ قَبْلِهِ إِذَا يُتْلَى عَلَيْهِمْ ] به‌ دڵنیایى ئه‌وانه‌ی كه‌ زانا بوونه‌ له‌ پێش ئه‌وه‌ی قورئان دابه‌زێ وه‌كو (زه‌یدی كوڕی عه‌مری كوڕی نوفه‌یل و، وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفه‌ل و، عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) ئه‌مانه‌ كاتێك ئایه‌تی قورئانیان به‌سه‌ردا بخوێندرایه‌ته‌وه‌ [ يَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ سُجَّدًا (١٠٧) ] ئه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ناگه‌و ڕوویان سوجده‌و كوڕنوشیان بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌برد وه‌كو ملكه‌چى و ئیمان هێنان به‌ خواى گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌رى خواو - صلى الله عليه وسلم - قورئانى پیرۆز.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (107) سوره‌تی: سورەتی الإسراء
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن