Check out the new design

وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: البقرة   ئایه‌تی:
ٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يَعۡرِفُونَهُۥ كَمَا يَعۡرِفُونَ أَبۡنَآءَهُمۡۖ وَإِنَّ فَرِيقٗا مِّنۡهُمۡ لَيَكۡتُمُونَ ٱلۡحَقَّ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ
[ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءَهُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كتابمان پێ به‌خشیوون له‌ جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌وانه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌ناسن وه‌ ئه‌زانن كه‌ ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ هه‌روه‌كو چۆن مناڵه‌كانی خۆیان ئه‌ناسن هیچ گومانێكیان له‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد دا نیه‌ صلی الله علیه وسلم [ وَإِنَّ فَرِيقًا مِنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (١٤٦) ] به‌ڵام كۆمه‌ڵێك له‌وان كه‌ زاناكانیانه‌ ئه‌وان زیاتر شاره‌زان ئه‌و حه‌قه‌ ئه‌شارنه‌وه‌ كه‌ شێوازو سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ صلی الله علیه وسلم كه‌ له‌ كتابه‌كانیاندا باسكراوه‌ وه‌ ئه‌یشزانن كه‌ ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ صلی الله علیه وسلم
تەفسیرە عەرەبیەکان:
ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِينَ
[ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ (١٤٧) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئه‌و حه‌قه‌ت له‌ په‌روه‌ردگارته‌وه‌ بۆ هاتووه‌ تۆ له‌و كه‌سانه‌ مه‌به‌ كه‌ گومانت هه‌بێ له‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی ناردوویت، یاخود له‌ گۆڕینی قیبله‌، هه‌رچه‌نده‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم هیچ گومانی نه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌یه
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَلِكُلّٖ وِجۡهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَاۖ فَٱسۡتَبِقُواْ ٱلۡخَيۡرَٰتِۚ أَيۡنَ مَا تَكُونُواْ يَأۡتِ بِكُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًاۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
[ وَلِكُلٍّ وِجْهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَا ] وه‌ بۆ ئه‌هلی هه‌موو دینه‌كان ڕووگه‌و قیبله‌ی خۆیان هه‌یه‌ كه‌ ڕووی تێ ئه‌كه‌ن [ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ ] ئێوه‌ پێشكبڕكێ بكه‌ن بۆ هه‌موو ئیش و كارێك كه‌ خێر بێ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌مرتان پێ بكات به‌تایبه‌تی له‌ ڕووكردنه‌ قیبله‌دا [ أَيْنَ مَا تَكُونُوا يَأْتِ بِكُمُ اللَّهُ جَمِيعًا ] ئێوه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بن خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌مووتان كۆ ئه‌كاته‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٤٨) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَمِنۡ حَيۡثُ خَرَجۡتَ فَوَلِّ وَجۡهَكَ شَطۡرَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۖ وَإِنَّهُۥ لَلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ
[ وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ئه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌رو گه‌شته‌كانیشدا له‌شار ده‌رچووی ئه‌وه‌ له‌وێش دیسانه‌وه‌ له‌ ده‌ریا بوون یان له‌ وشكانی ڕووبكه‌نه‌وه‌ قیبله‌و كه‌عبه‌ی پیرۆز [ وَإِنَّهُ لَلْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ ] وه‌ ئه‌میش حه‌قێكه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌ [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (١٤٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ بێئاگا نیه‌ له‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَمِنۡ حَيۡثُ خَرَجۡتَ فَوَلِّ وَجۡهَكَ شَطۡرَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَحَيۡثُ مَا كُنتُمۡ فَوَلُّواْ وُجُوهَكُمۡ شَطۡرَهُۥ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَيۡكُمۡ حُجَّةٌ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡ فَلَا تَخۡشَوۡهُمۡ وَٱخۡشَوۡنِي وَلِأُتِمَّ نِعۡمَتِي عَلَيۡكُمۡ وَلَعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ
[ وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] دیسانه‌وه‌ هه‌ر كاتێك كه‌ له‌ ماڵ ده‌رچوویت له‌ سه‌فه‌ردا بوویت ڕوو بكه‌ره‌ كه‌عبه‌ی پیرۆز [ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ ] وه‌ ئێوه‌ش ئه‌ی موسڵمانان هه‌ر كاتێك له‌ هه‌ر شوێنێكدا بوون ئه‌وا ڕوو بكه‌نه‌ كه‌عبه‌ی پیرۆز [ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَيْكُمْ حُجَّةٌ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی واته‌: جووله‌كه‌كان حوجه‌و به‌ڵگه‌یان نه‌مێنێ كه‌ بڵێن: محمدیش صلی الله علیه وسلم ڕووی كردۆته‌وه‌ قیبله‌و ڕووگه‌كه‌ی ئێمه‌ [ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ ] ئیلا مه‌گه‌ر موشریكه‌كانی قوڕه‌یش كه‌ ئه‌گه‌ر ڕووبكه‌نه‌ كه‌عبه‌ ئه‌وانیش له‌وانه‌یه‌ بڵێن: محمد صلی الله علیه وسلم گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ڕووگه‌و قیبله‌كه‌ی ئێمه‌، كه‌واته‌ دینه‌كه‌ی ئێمه‌ ته‌واوتره‌ هه‌ر ڕۆژێك بێ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بت په‌رستیش گوێ به‌و قسانه‌ مه‌ده‌ن [ فَلَا تَخْشَوْهُمْ ] وه‌ له‌ خۆیان و له‌ تانه‌و ته‌شه‌رو گومان و قسه‌یان مه‌ترسێن [ وَاخْشَوْنِي ] وه‌ به‌تاك و ته‌نها له‌ من بترسێن [ وَلِأُتِمَّ نِعْمَتِي عَلَيْكُمْ ] وه‌ تا من نیعمه‌تی خۆم ته‌واو بڕژێنم به‌سه‌رتاندا [ وَلَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (١٥٠) ] وه‌ به‌ڵكو هیدایه‌تتان بده‌م و هیدایه‌ت وه‌ربگرن به‌وه‌ی كه‌ ڕووبكه‌نه‌ كه‌عبه‌ی پیرۆزو شه‌ریعه‌تێكی سه‌ربه‌خۆتان هه‌بێ
تەفسیرە عەرەبیەکان:
كَمَآ أَرۡسَلۡنَا فِيكُمۡ رَسُولٗا مِّنكُمۡ يَتۡلُواْ عَلَيۡكُمۡ ءَايَٰتِنَا وَيُزَكِّيكُمۡ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمۡ تَكُونُواْ تَعۡلَمُونَ
[ كَمَا أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولًا مِنْكُمْ يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِنَا ] پێش ڕووكردنه‌ كه‌عبه‌یش نیعمه‌تی زۆرم به‌سه‌رتاندا ڕژاندووه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌رێكم له‌ خۆتان بۆتان ناردووه‌ كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌تان به‌سه‌ردا ئه‌خوێنێته‌وه‌ [ وَيُزَكِّيكُمْ ] وه‌ پاكتان ئه‌كاته‌وه‌ له‌ شیرك و كوفرو تاوان و ره‌وشت نزمی و نه‌فامی [ وَيُعَلِّمُكُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وه‌ فێره‌ قورئان و سوننه‌تتان ئه‌كات [ وَيُعَلِّمُكُمْ مَا لَمْ تَكُونُوا تَعْلَمُونَ (١٥١) ] وه‌ هه‌ر شتێك كه‌ نه‌تانزانیبێ ئێستا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ صلی الله علیه وسلم فێرتان ئه‌كات
تەفسیرە عەرەبیەکان:
فَٱذۡكُرُونِيٓ أَذۡكُرۡكُمۡ وَٱشۡكُرُواْ لِي وَلَا تَكۡفُرُونِ
[ فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ ] ئێوه‌ یادی من بكه‌ن به‌وه‌ی تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵیم بكه‌ن منیش یادی ئێوه‌ ئه‌كه‌م به‌وه‌ی كه‌ پاداشتتان ئه‌ده‌مه‌وه‌و لێتان خۆش ده‌بم [ وَاشْكُرُوا لِي وَلَا تَكْفُرُونِ (١٥٢) ] وه‌ شوكرانه‌بژێری من بكه‌ن و كوفری نیعمه‌ته‌كان مه‌كه‌ن
تەفسیرە عەرەبیەکان:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱسۡتَعِينُواْ بِٱلصَّبۡرِ وَٱلصَّلَوٰةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ پشت به‌ ئارام گرتن و نوێژ ببه‌ستن به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵاو ناخۆشیانه‌ی كه‌ رووبه‌ڕووتان ئه‌بێته‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ (١٥٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ئارامگرانه‌یاندایه‌ به‌وه‌ی سه‌ریان ئه‌خات و پشتیوانیان ئه‌بێ و یارمه‌تیان ئه‌دات
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: البقرة
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن