وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (171) سوره‌تی: سورەتی البقرة
وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ كَمَثَلِ ٱلَّذِي يَنۡعِقُ بِمَا لَا يَسۡمَعُ إِلَّا دُعَآءٗ وَنِدَآءٗۚ صُمُّۢ بُكۡمٌ عُمۡيٞ فَهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ
[ وَمَثَلُ الَّذِينَ كَفَرُوا كَمَثَلِ الَّذِي يَنْعِقُ ] وه‌ نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافرن له‌ گومڕایی و نه‌زانیدا، وه‌ نموونه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم كه‌ ئامۆژگاریكارو بانگخوازیانه‌و بانگیان ئه‌كات بۆ ڕێگای ڕاست وه‌كو نموونه‌ی شوانێك وایه‌ كه‌ بانگ له‌ ئاژه‌ڵه‌كانی ئه‌كات [ بِمَا لَا يَسْمَعُ إِلَّا دُعَاءً وَنِدَاءً ] كه‌ ئه‌وان ته‌نها ئه‌بیستن به‌ڵام لێی تێ ناگه‌ن چه‌ندێك شوانه‌كه‌ بانگ له‌ ئاژه‌ڵه‌كانی بكات ته‌نها گوێیان له‌ ده‌نگێتی ده‌نگی ئه‌بیستن به‌ڵام هیچ شتێكی لێ تێ ناگه‌ن، كافره‌كانیش گوێیان له‌ ده‌نگی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ صلی الله علیه وسلم به‌ڵام هیچ شتێكی لێ تێناگه‌ن [ صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لَا يَعْقِلُونَ (١٧١) ] ئه‌وانه‌ كه‌ڕن ڵاڵن كوێرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان عه‌قڵیان به‌ هیچ شتێكدا ناشكێ وه‌ توانای ئه‌وه‌یان نیه‌ نه‌ حه‌ق ئه‌بینن نه‌ حه‌ق ئه‌بیستن نه‌ حه‌ق ئه‌ڵێن، خوای گه‌وره‌ مۆری به‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ندامانه‌یاندا داوه‌
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (171) سوره‌تی: سورەتی البقرة
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن