وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (23) سوره‌تی: سورەتی النور
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَرۡمُونَ ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ ٱلۡغَٰفِلَٰتِ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ لُعِنُواْ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ
[ إِنَّ الَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ لُعِنُوا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئافره‌تانی داوێن پاكی بێئاگا له‌ تاوان و باوه‌ڕدار تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن به‌ زینا كردن وه‌كو (عائیشه‌)یان تۆمه‌تبار كرد (خوا لێی ڕازی بێت) كه‌ مه‌به‌ست پێی (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕى سه‌لول) و هه‌ندێكی تر له‌ مونافیقانه‌ به‌دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ له‌عنه‌تی خوای گه‌وره‌یان لێكراوه‌ له‌ دونیا كه‌ دوور ئه‌بن له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌، وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا به‌ ئاگری دۆزه‌خ [ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٢٣) ] وه‌ سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌، ئه‌م ئایه‌ته‌یش له‌سه‌ر (عائیشه‌) دابه‌زى، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ى گشتیه‌ (زانایان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ پاش ئه‌م ئایه‌تانه‌ هه‌ركه‌سێك (عائیشه‌) تۆمه‌تبار بكات به‌ زینا ئه‌وا كافره‌ چونكه‌ باوه‌ڕى به‌م ئایه‌تانه‌ نیه‌).
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (23) سوره‌تی: سورەتی النور
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن