وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (12) سوره‌تی: سورەتی الطلاق
ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖ وَمِنَ ٱلۡأَرۡضِ مِثۡلَهُنَّۖ يَتَنَزَّلُ ٱلۡأَمۡرُ بَيۡنَهُنَّ لِتَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ وَأَنَّ ٱللَّهَ قَدۡ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عِلۡمَۢا
{حه‌وت ئاسمان و حه‌وت زه‌وى هه‌یه‌} [ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَمِنَ الْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ حه‌وت ئاسمانی دروست كردووه‌ وه‌ له‌ زه‌ویش هاوشێوه‌یان، واته‌: حه‌وت زه‌ویشی دروست كردووه‌ وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌ی صه‌حیحی پێغه‌مبه‌ریشدا - صلی الله علیه وسلم - هاتووه‌ [ يَتَنَزَّلُ الْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ ] ئه‌مرو فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ دائه‌به‌زێ له‌ نێوان هه‌ر حه‌وت ئاسمان و هه‌ر حه‌وت زه‌ویه‌كه‌ [ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ] تا بزانن خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌ [ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا (١٢) ] وه‌ به‌ دڵنیایی زانست و زانیاری خوای گه‌وره‌ ده‌وری هه‌موو شتێكی داوه‌و هیچ شتێك نیه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری پێ نه‌بێ و ئاگای لێ نه‌بێت، والله أعلم.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (12) سوره‌تی: سورەتی الطلاق
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن