وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (15) سوره‌تی: سورەتی الفجر
فَأَمَّا ٱلۡإِنسَٰنُ إِذَا مَا ٱبۡتَلَىٰهُ رَبُّهُۥ فَأَكۡرَمَهُۥ وَنَعَّمَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّيٓ أَكۡرَمَنِ
{بوونى نازو نیعمه‌ت نیشانه‌ى خۆشویستنى خوا نیه‌} [ فَأَمَّا الْإِنْسَانُ إِذَا مَا ابْتَلَاهُ رَبُّهُ فَأَكْرَمَهُ وَنَعَّمَهُ ] خوای گه‌وره‌ باسی مرۆڤ ئه‌كات كه‌ دوو جۆره‌: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ مرۆڤ تاقی بكاته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ ڕێزی لێ بنێت و نازو نیعمه‌تی خۆی پێ ببه‌خشێ له‌ سه‌روه‌ت و سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندی و له‌شساغی و ده‌سه‌ڵات و ئه‌و شتانه‌ [ فَيَقُولُ رَبِّي أَكْرَمَنِ (١٥) ] ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ڕێزی لێگرتووم، واته‌: دڵخۆشه‌ به‌و نیعمه‌ته‌ دونیاییانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی ئه‌به‌خشێ وا ئه‌زانێ ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕێزی لێناوه‌و خۆشی ویستووه‌، نازانێ ئه‌مه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌و خوای گه‌وره‌ به‌مه‌ تاقی ئه‌كاته‌وه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (15) سوره‌تی: سورەتی الفجر
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن