وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (2) سوره‌تی: سورەتی الزلزلة
وَأَخۡرَجَتِ ٱلۡأَرۡضُ أَثۡقَالَهَا
[ وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا (٢) ] وه‌ هه‌رچی له‌ناو سكی زه‌ویدا هه‌یه‌ له‌ مردوو و له‌ كه‌نز هه‌ر هه‌مووی فڕێ ئه‌داته‌ ده‌ره‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (زه‌وی هه‌رچی كه‌نزه‌كانی ناوی هه‌یه‌ هه‌مووی فڕێ ئه‌داته‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌كو كۆڵه‌كه‌ی گه‌وره‌ له‌ ئاڵتوون وه‌ له‌ زیو تا پیاوكوژ دێت ئه‌ڵێ: له‌ پێناو ئه‌مه‌دا من خه‌ڵكم كوشت، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی پچڕاندووه‌ ئه‌ڵێ: له‌پێناو ئه‌مه‌دا من په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیم پچڕاند، ئه‌وه‌ی دزی كردووه‌ ئه‌ڵێ: من له‌ پێناو ئه‌مه‌دا ده‌ستم بڕا، پاشان بانگیان ئه‌كرێ فه‌رموو بیبه‌ن كه‌س نایبات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌و بۆیه‌ زه‌وی هه‌رچی كه‌نزێك له‌ناویدایه‌ فڕێی داوه‌و هه‌رچی مردوویه‌ك هه‌یه‌ هه‌مووی فڕێ ئه‌داته‌ ده‌ره‌وه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (2) سوره‌تی: سورەتی الزلزلة
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن