Check out the new design

Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Vertimas į kurdų k. – Salah Ad-Din * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (114) Sūra: Al-Bakara
وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ أَن يُذۡكَرَ فِيهَا ٱسۡمُهُۥ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَآۚ أُوْلَٰٓئِكَ مَا كَانَ لَهُمۡ أَن يَدۡخُلُوهَآ إِلَّا خَآئِفِينَۚ لَهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا خِزۡيٞ وَلَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٞ
[ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ مَنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَنْ يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ ] كێ له‌و كه‌سه‌ زاڵمترو سته‌مكارتره‌؟ واته‌: كه‌س له‌و كه‌سه‌ سته‌مكارتر نیه‌ كه‌ ڕێگری ئه‌كات له‌ مزگه‌وته‌كانی ماڵی خوای گه‌وره‌ كه‌ زیكرو یادی خوای گه‌وره‌و نوێژی تیا بكرێ و قورئانی تیا بخوێندرێ و قورئانی تیا فێر بكرێ، وه‌كو قوڕه‌یش له‌ حوده‌یبیه‌ نه‌یانهێشت پێغه‌مبه‌ری خواو صلی الله علیه وسلم هاوه‌ڵانی بچنه‌ ناو كه‌عبه‌ [ وَسَعَى فِي خَرَابِهَا ] وه‌ هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ماڵه‌كانی خوای گه‌وره‌ بڕوخێنێ و وێرانی بكات جا به‌ حه‌قیقی وێرانی بكات یاخود به‌وه‌ی كه‌ نه‌یه‌لێ زانست و زانیاری و قورئان خوێندنی تیا ئه‌نجام بدرێت [ أُولَئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَنْ يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ] ئا ئه‌مانه‌ كه‌ دژایه‌تی مزگه‌وته‌كانی ماڵی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن ناتوانن بچنه‌ ناو مزگه‌وته‌وه‌ ئیلا به‌ ترسه‌وه‌ نه‌بێ، خوای گه‌وره‌ ترس ئه‌خاته‌ دڵیانه‌وه‌ [ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ ] ئه‌مانه‌ له‌ دونیادا خوای گه‌وره‌ سه‌رشۆڕو زه‌لیلیان ئه‌كات [ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (١١٤) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خدا
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (114) Sūra: Al-Bakara
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Vertimas į kurdų k. – Salah Ad-Din - Vertimų turinys

Išvertė Salah Ad-Din Abdu Al-Karim.

Uždaryti