Check out the new design

Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Vertimas į kurdų k. – Salah Ad-Din * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Sūra: Al-’Imran   Aja (Korano eilutė):

آل عمران

الٓمٓ
{سووره‌تی (ئالى عیمران) (واته‌: خانه‌واده‌ى عیمران كه‌ باوكى مه‌ریه‌م بوو)} {سووره‌تێكى (مه‌ده‌نى یه‌) و (٢٠٠) ئایه‌ته‌} بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الم (١) ] سه‌باره‌ت به‌ ئه‌لیف لام میم له‌ سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)دا باسى ئه‌و پیتانه‌مان كرد كه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانه‌وه‌ هاتوون .
Tafsyrai arabų kalba:
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡحَيُّ ٱلۡقَيُّومُ
[ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ (٢) ] زاتی پیرۆزی الله ئه‌و په‌رستراوه‌یه‌ كه‌ هیچ په‌رستراوێكی به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌و، وه‌ هه‌میشه‌ زیندووه‌، وه‌ هه‌ڵسوڕێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌رو ڕاگری ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه‌ .
Tafsyrai arabų kalba:
نَزَّلَ عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ وَأَنزَلَ ٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ
[ نَزَّلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره‌ ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ی به‌ حه‌ق و به‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واو دابه‌زاندووه‌ بۆ سه‌ر تۆ كه‌ هیچ گومانى تێدا نیه‌ [ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ ] وه‌ به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و كتێبه‌ ئاسمانیانه‌ی پێش خۆیه‌تی له‌ ته‌ورات و ئینجیل [ وَأَنْزَلَ التَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ (٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ پێشتریش ته‌وراتی بۆ موسى - صلی الله علیه وسلم - و ئینجیلی بۆ عیسى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دابه‌زاندووه‌ .
Tafsyrai arabų kalba:
مِن قَبۡلُ هُدٗى لِّلنَّاسِ وَأَنزَلَ ٱلۡفُرۡقَانَۗ إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٞۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٞ ذُو ٱنتِقَامٍ
[ مِنْ قَبْلُ هُدًى لِلنَّاسِ ] كه‌ ئه‌م كتێبانه‌ پێش هاتن و دابه‌زینی قورئانی پیرۆز هیدایه‌ت بوونه‌ بۆ خه‌ڵكی [ وَأَنْزَلَ الْفُرْقَانَ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ فورقانیشی دابه‌زاندووه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ كه‌ حه‌ق و باتڵ لێك جیا ئه‌كاته‌وه‌ [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوفر ئه‌كه‌ن به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و ئیمانی پێ ناهێنن به‌دڵنیایى ئه‌وانه‌ سزایه‌كی زۆر سه‌ختیان بۆ هه‌یه‌ [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ ذُو انْتِقَامٍ (٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر باڵاده‌سته‌ وه‌ ئینتیقام و تۆڵه‌ی خوای گه‌وره‌ زۆر سه‌خت و قورس و گه‌وره‌یه‌ .
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَخۡفَىٰ عَلَيۡهِ شَيۡءٞ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا فِي ٱلسَّمَآءِ
[ إِنَّ اللَّهَ لَا يَخْفَى عَلَيْهِ شَيْءٌ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ (٥) ] به‌ دڵنیایى هیچ شتێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌ نه‌ له‌ زه‌وی و نه‌ له‌ ئاسماندا، وه‌ هه‌موو شتێك لای خوای گه‌وره‌ ئاشكرایه‌ .
Tafsyrai arabų kalba:
هُوَ ٱلَّذِي يُصَوِّرُكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡحَامِ كَيۡفَ يَشَآءُۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
[ هُوَ الَّذِي يُصَوِّرُكُمْ فِي الْأَرْحَامِ كَيْفَ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ وێنه‌ی ئێوه‌ ئه‌كێشێ له‌ناو ڕه‌حمی دایكتاندا هه‌ر چۆنێك ویستی لێ بێت: له‌ نێرو مێ، له‌ جوان و ناشرین، له‌ ڕه‌ش و سپی، له‌ درێژو كورت، وه‌ شێوازه‌كانی تری له‌شی ئه‌كێشێت به‌ وویستی خۆی، ئه‌م ئایه‌ته‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ عیساى كوڕى مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ئه‌ویش خواى گه‌وره‌ له‌ ره‌حمى دایكیدا دروستى كردووه‌و به‌نده‌یه‌كى دروستكراوه‌ نه‌ك خوا بێت یان كوڕى خوا بێت [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٦) ] هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله، كه‌ خوایه‌كه‌ زۆر به‌ عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێ و دانایه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ مِنۡهُ ءَايَٰتٞ مُّحۡكَمَٰتٌ هُنَّ أُمُّ ٱلۡكِتَٰبِ وَأُخَرُ مُتَشَٰبِهَٰتٞۖ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمۡ زَيۡغٞ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَٰبَهَ مِنۡهُ ٱبۡتِغَآءَ ٱلۡفِتۡنَةِ وَٱبۡتِغَآءَ تَأۡوِيلِهِۦۖ وَمَا يَعۡلَمُ تَأۡوِيلَهُۥٓ إِلَّا ٱللَّهُۗ وَٱلرَّٰسِخُونَ فِي ٱلۡعِلۡمِ يَقُولُونَ ءَامَنَّا بِهِۦ كُلّٞ مِّنۡ عِندِ رَبِّنَاۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ
{ئایەتی موحكەم‌و موتەشابیهـ} [ هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ی بۆ سه‌ر تۆ دابه‌زاندووه‌ [ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ ] كه‌ هه‌یه‌ له‌ ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز موحكه‌من واته‌: یه‌ك ته‌فسیرو یه‌ك لێكدانه‌وه‌ی هه‌یه‌ زیاتر له‌ مانایه‌ك هه‌ڵناگرێ و ماناكانی ئاشكراو ڕوونه‌ [ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ ] كه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌سڵ و بنچینه‌ی قورئانی پیرۆزن [ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ] وه‌ هه‌ندێك ئایه‌تی تریش هه‌یه‌ موته‌شابیهن كه‌ زیاتر له‌ ماناو ته‌فسیرێك هه‌ڵئه‌گرێ و هه‌موو كه‌س ماناكانی نازانێ [ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ ] جا ئێمه‌ ئه‌مرمان پێ كراوه‌ شوێن ئایه‌تی موحكه‌م بكه‌وین و ئیشی پێ بكه‌ین، وه‌ ئیمان به‌ ئایه‌تی موته‌شابیهـ بێنین، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زه‌یغ و لادان له‌ حه‌ق له‌ دڵیاندا هه‌یه‌و دڵیان له‌سه‌ر حه‌ق لایداوه‌ [ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ] ئه‌مانه‌ ئه‌چن شوێن ئایه‌ته‌ موته‌شابیهه‌كان ئه‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی گومان بۆ موسڵمانان دروست بكه‌ن وه‌ مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فیتنه‌ و ئاشووب بۆ خه‌ڵكی موسڵمان بنێنه‌وه‌و دینه‌كه‌یان لێ تێكبده‌ن وه‌ ئه‌یانه‌وێ ته‌ئویلیشی بكه‌ن و لێكی بده‌نه‌وه‌ به‌و شێوازه‌ی كه‌ گونجاو بێ له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی خراپی خۆیان [ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ ] له‌ كاتێكدا ئه‌و ئایه‌ته‌ موته‌شابیهانه‌ هیچ كه‌سێك ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی نازانێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا ] جا هه‌یه‌ له‌ زاناكان لێره‌ ڕائه‌وه‌ستێ، واته‌: ته‌نها خوا ئه‌زانێ و ئه‌وانه‌ی له‌ زانست و زانیاری چه‌سپاو و دامه‌زراون ئه‌ڵێن: ئیمانمان پێی هێناوه‌، وه‌ هه‌یشه‌ ئه‌فه‌رمووێ: ته‌نها خوای گه‌وره‌و زانا دامه‌زراوه‌كانیش مانای ئه‌و ئایه‌ته‌ موته‌شابیهانه‌ ئه‌زانن وه‌كو ابن عباس ئه‌فه‌رمووێ: منیش یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ ئه‌زانم، وه‌ زانایان ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئیمانمان به‌هه‌مووی هه‌یه‌ به‌ موحكم و به‌ موته‌شابیهه‌وه‌ چونكه‌ هه‌مووی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هاتووه‌ [ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ (٧) ] وه‌ هیچ كه‌سێك بیر ناكاته‌وه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ خاوه‌ن عه‌قڵ و تێگه‌یشتنن .
Tafsyrai arabų kalba:
رَبَّنَا لَا تُزِغۡ قُلُوبَنَا بَعۡدَ إِذۡ هَدَيۡتَنَا وَهَبۡ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحۡمَةًۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡوَهَّابُ
[ رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا ] ئه‌مه‌ هه‌ر قسه‌ی زانا چه‌سپاو و دامه‌زراوه‌كانه‌ له‌ عیلمدا ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار دڵمان له‌ حه‌ق لانه‌ده‌ی به‌وه‌ی كه‌ شوێن ئایه‌تی موته‌شابیه بكه‌وین له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هیدایه‌تی ئێمه‌ت دا بۆ حه‌ق [ وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ (٨) ] وه‌ له‌ لایه‌ن خۆته‌وه‌ ڕه‌حممان پێ بكه‌ به‌ دڵنیایى هه‌ر تۆ به‌خشه‌ری هه‌موو شتێكی .
Tafsyrai arabų kalba:
رَبَّنَآ إِنَّكَ جَامِعُ ٱلنَّاسِ لِيَوۡمٖ لَّا رَيۡبَ فِيهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُخۡلِفُ ٱلۡمِيعَادَ
[ رَبَّنَا إِنَّكَ جَامِعُ النَّاسِ لِيَوْمٍ لَا رَيْبَ فِيهِ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ دڵنیایى هه‌ر تۆ كۆكه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكیت له‌ ڕۆژێكدا كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌ هیچ گومانێك له‌ ڕوودانی ئه‌و ڕۆژه‌دا نیه‌ [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ (٩) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ هه‌ر به‌ڵێن و وه‌عدێكی دابێ ئه‌یباته‌ سه‌ر.
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Sūra: Al-’Imran
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Vertimas į kurdų k. – Salah Ad-Din - Vertimų turinys

Išvertė Salah Ad-Din Abdu Al-Karim.

Uždaryti