Check out the new design

Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Vertimas į kurdų k. – Salah Ad-Din * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Sūra: Al-’Imran   Aja (Korano eilutė):
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تُطِيعُواْ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَرُدُّوكُمۡ عَلَىٰٓ أَعۡقَٰبِكُمۡ فَتَنقَلِبُواْ خَٰسِرِينَ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تُطِيعُوا الَّذِينَ كَفَرُوا يَرُدُّوكُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر ئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی كافران بكه‌ن ئه‌وه‌ له‌ دینه‌كه‌تان پاشگه‌زتان ئه‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ كافرتان ئه‌كه‌نه‌وه‌ [ فَتَنْقَلِبُوا خَاسِرِينَ (١٤٩) ] ئه‌و كاته‌ زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بن و به‌ زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ دونیاو قیامه‌ت .
Tafsyrai arabų kalba:
بَلِ ٱللَّهُ مَوۡلَىٰكُمۡۖ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلنَّٰصِرِينَ
[ بَلِ اللَّهُ مَوْلَاكُمْ ] به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ پشتیوانی ئێوه‌یه‌و پاشگه‌ز مه‌بنه‌وه‌ [ وَهُوَ خَيْرُ النَّاصِرِينَ (١٥٠) ] وه‌ باشترین سه‌رخه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ سه‌رتان ئه‌خات به‌سه‌ر دوژمناندا .
Tafsyrai arabų kalba:
سَنُلۡقِي فِي قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلرُّعۡبَ بِمَآ أَشۡرَكُواْ بِٱللَّهِ مَا لَمۡ يُنَزِّلۡ بِهِۦ سُلۡطَٰنٗاۖ وَمَأۡوَىٰهُمُ ٱلنَّارُۖ وَبِئۡسَ مَثۡوَى ٱلظَّٰلِمِينَ
[ سَنُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ بِمَا أَشْرَكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا ] دڵی كافران پڕ له‌ ترس و له‌رز ئه‌كه‌ین چونكه‌ ئه‌وان شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره‌ داناوه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ هیچ به‌ڵگه‌ی نه‌ناردۆته‌ خواره‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ شه‌ریكی هه‌بێ [ وَمَأْوَاهُمُ النَّارُ وَبِئْسَ مَثْوَى الظَّالِمِينَ (١٥١) ] وه‌ ئه‌و موشریكانه‌ شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه‌ كه‌ خراپترین شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و زاڵم و سته‌مكارو موشریكانه‌یه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
وَلَقَدۡ صَدَقَكُمُ ٱللَّهُ وَعۡدَهُۥٓ إِذۡ تَحُسُّونَهُم بِإِذۡنِهِۦۖ حَتَّىٰٓ إِذَا فَشِلۡتُمۡ وَتَنَٰزَعۡتُمۡ فِي ٱلۡأَمۡرِ وَعَصَيۡتُم مِّنۢ بَعۡدِ مَآ أَرَىٰكُم مَّا تُحِبُّونَۚ مِنكُم مَّن يُرِيدُ ٱلدُّنۡيَا وَمِنكُم مَّن يُرِيدُ ٱلۡأٓخِرَةَۚ ثُمَّ صَرَفَكُمۡ عَنۡهُمۡ لِيَبۡتَلِيَكُمۡۖ وَلَقَدۡ عَفَا عَنكُمۡۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
{چەند دیمەنێكی تر لە غەزای ئوحود} [ وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ اللَّهُ وَعْدَهُ إِذْ تَحُسُّونَهُمْ بِإِذْنِهِ ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنه‌ی به‌ئێوه‌ی دابوو وه‌عدو به‌ڵێنی خۆی برده‌ سه‌ر كاتێك كه‌ ئێوه‌ كوشتاری كافران ئه‌كه‌ن و ڕیشه‌كێشیان ئه‌كه‌ن به‌ ئیزنی خوا، وه‌ له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌كه‌ سه‌ركه‌وتن [ حَتَّى إِذَا فَشِلْتُمْ ] له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌ترسان وه‌ لاواز بوون [ وَتَنَازَعْتُمْ فِي الْأَمْرِ ] وه‌ كێشه‌ كه‌وته‌ نێوانتانه‌وه‌ تیر هاوێژه‌كان كه‌ هه‌ندێكیان وتیان: با بڕۆین بۆ غه‌نیمه‌ت كۆكردنه‌وه‌، وه‌ هه‌ندێكیان وتیان: با له‌ جێی خۆمان دامه‌زراو بین [ وَعَصَيْتُمْ ] وه‌ سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ری خواتان - صلی الله علیه وسلم - كردو له‌سه‌ر شاخه‌كه‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌ [ مِنْ بَعْدِ مَا أَرَاكُمْ مَا تُحِبُّونَ ] كاتێك كه‌ پێتان خۆش بوو سه‌ركه‌ون به‌سه‌ریاندا [ مِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الدُّنْيَا ] وه‌ له‌ناو ئێوه‌دا هه‌یه‌ دونیای ده‌وێ، واته‌: حه‌زی له‌ غه‌نیمه‌ت بوو [ وَمِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الْآخِرَةَ ] وه‌ هه‌یشتانه‌ قیامه‌تی ئه‌وێ و چاوه‌ڕێی پاداشتی قیامه‌ته‌ [ ثُمَّ صَرَفَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ ] دوای ئه‌وه‌ تێكشكان تا خوای گه‌وره‌ تاقیتان بكاته‌وه‌ [ وَلَقَدْ عَفَا عَنْكُمْ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ زانی په‌شیمانن لێتان بووراو لێتان خۆشبوو [ وَاللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ (١٥٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی زۆره‌ به‌سه‌ر باوه‌ڕداران.
Tafsyrai arabų kalba:
۞ إِذۡ تُصۡعِدُونَ وَلَا تَلۡوُۥنَ عَلَىٰٓ أَحَدٖ وَٱلرَّسُولُ يَدۡعُوكُمۡ فِيٓ أُخۡرَىٰكُمۡ فَأَثَٰبَكُمۡ غَمَّۢا بِغَمّٖ لِّكَيۡلَا تَحۡزَنُواْ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمۡ وَلَا مَآ أَصَٰبَكُمۡۗ وَٱللَّهُ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ
[ إِذْ تُصْعِدُونَ ] كاتێك كه‌ ڕائه‌كه‌ن بۆ سه‌ر شاخه‌كه‌ [ وَلَا تَلْوُونَ عَلَى أَحَدٍ ] وه‌ ئاوڕ له‌ كه‌س ناده‌نه‌وه‌ له‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵتاندان یان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - [ وَالرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ فِي أُخْرَاكُمْ ] وه‌ پێغه‌مبه‌ری خواش - صلی الله علیه وسلم - بانگتان ئه‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی تر كه‌ له‌گه‌ڵیان جه‌نگ ئه‌كه‌ن ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا بگه‌ڕێنه‌وه‌ [ فَأَثَابَكُمْ غَمًّا بِغَمٍّ ] به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵهاتنه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ تووشی غه‌م وپه‌ژاره‌ له‌سه‌ر غه‌م و په‌ژاره‌تانی كرد چونكه‌ سه‌رپێچی پێغه‌مبه‌ری خواتان كردو - صلی الله علیه وسلم - بیستان كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كوژراوه‌ [ لِكَيْلَا تَحْزَنُوا عَلَى مَا فَاتَكُمْ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌فه‌ت نه‌خۆن له‌و غه‌نیمه‌یه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستان چوو [ وَلَا مَا أَصَابَكُمْ ] وه‌ له‌و تێكشكاندنه‌ش كه‌ ڕووبه‌ڕووتان بوه‌وه‌ [ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (١٥٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ كرده‌وه‌كانی ئێوه‌ .
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Sūra: Al-’Imran
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Vertimas į kurdų k. – Salah Ad-Din - Vertimų turinys

Išvertė Salah Ad-Din Abdu Al-Karim.

Uždaryti