Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Sūra: Sūra As-Saffat   Aja (Korano eilutė):

سورەتی الصافات

وَٱلصَّٰٓفَّٰتِ صَفّٗا
سووره‌تی (صافات) واته‌: پۆله‌ رێكه‌كان بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالصَّافَّاتِ صَفًّا (١) ] خوای گه‌وره‌ سوێند ئه‌خوات به‌ فریشته‌كان كه‌ له‌ ئاسماندا پۆلیان به‌ستووه‌ و پۆل پۆل به‌ ڕێكی ڕاوه‌ستاون وه‌كو پۆلى موسڵمانان له‌ نوێژدا.
Tafsyrai arabų kalba:
فَٱلزَّٰجِرَٰتِ زَجۡرٗا
[ فَالزَّاجِرَاتِ زَجْرًا (٢) ] وه‌ سوێند بێت به‌و فریشتانه‌ى كه‌ هه‌وره‌كان به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن، یان به‌رهه‌ڵستى ئه‌و خراپه‌كاریانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ قورئاندا قه‌ده‌غه‌ى كردوون.
Tafsyrai arabų kalba:
فَٱلتَّٰلِيَٰتِ ذِكۡرًا
[ فَالتَّالِيَاتِ ذِكْرًا (٣) ] وه‌ سوێند بێت به‌و فریشتانه‌ی كه‌ قورئان ئه‌خوێنن، یان زیكرو عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن، وه‌ له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌ قورئان بۆ خه‌ڵكى دێنن.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّ إِلَٰهَكُمۡ لَوَٰحِدٞ
[ إِنَّ إِلَهَكُمْ لَوَاحِدٌ (٤) ] ئه‌مه‌ وه‌ڵامی سوێند خواردنه‌كه‌یه‌: به‌دڵنیایى په‌روه‌ردگارو په‌رستراو و خوای ئێوه‌ ته‌نها په‌رستراوێكه‌ كه‌ زاتی پیرۆزی (الله)یه‌و په‌رستراوی حه‌قه‌و تاك و ته‌نهاو بێ شه‌ریكه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَرَبُّ ٱلۡمَشَٰرِقِ
[ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَرَبُّ الْمَشَارِقِ (٥) ] ئه‌و (الله)یه‌ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی نێوانیان و په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌كانیشه‌، بۆیه‌ ده‌فه‌رمێت: ڕۆژهه‌ڵاته‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێك كه‌ خۆر هه‌ڵدێت ڕۆژهه‌ڵاتێكی هه‌یه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی ڕۆژه‌كانی ساڵ چونكه‌ هه‌موو رۆژێك له‌ شوێنێكى جیاوازه‌وه‌ هه‌ڵدێت، وه‌ باسى رۆژئاواى نه‌كردووه‌ چونكه‌ له‌ ئایه‌تى تر باسى كردووه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّا زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِزِينَةٍ ٱلۡكَوَاكِبِ
[ إِنَّا زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِزِينَةٍ الْكَوَاكِبِ (٦) ] ئێمه‌ ئاسمانی دونیامان ڕازاندۆته‌وه‌ به‌و ئه‌ستێره‌ جوانانه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
وَحِفۡظٗا مِّن كُلِّ شَيۡطَٰنٖ مَّارِدٖ
{ئاسمان پارێزراوه‌ له‌ شه‌یتان } [ وَحِفْظًا مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ مَارِدٍ (٧) ] وه‌ به‌و ئه‌ستێرانه‌ پاراستویشمانه‌ له‌ هه‌موو شه‌یتانێكی سه‌ركه‌ش و ده‌رچوو له‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌، كه‌ بیانه‌وێت هه‌واڵى ئاسمان بدزن و بۆ فاڵچى و جادووگه‌رانى بێنن ئه‌وا به‌و ئه‌ستێرانه‌ لێیان ده‌درێت و ده‌سوتێنرێن.
Tafsyrai arabų kalba:
لَّا يَسَّمَّعُونَ إِلَى ٱلۡمَلَإِ ٱلۡأَعۡلَىٰ وَيُقۡذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٖ
[ لَا يَسَّمَّعُونَ إِلَى الْمَلَإِ الْأَعْلَى ] ناتوانن گوێ بگرن له‌ فریشته‌كانى سه‌ره‌وه‌ [ وَيُقْذَفُونَ مِنْ كُلِّ جَانِبٍ (٨) ] كه‌ ئه‌گه‌ر گوێ بگرن ئه‌وه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ستێرانه‌یان تێده‌گیرێت.
Tafsyrai arabų kalba:
دُحُورٗاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٞ وَاصِبٌ
[ دُحُورًا ] تێكئه‌شكێندرێن و له‌ناوئه‌برێن [ وَلَهُمْ عَذَابٌ وَاصِبٌ (٩) ] وه‌ له‌ رۆژى قیامه‌تیش سزایه‌كی هه‌میشه‌یی و به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه.
Tafsyrai arabų kalba:
إِلَّا مَنۡ خَطِفَ ٱلۡخَطۡفَةَ فَأَتۡبَعَهُۥ شِهَابٞ ثَاقِبٞ
[ إِلَّا مَنْ خَطِفَ الْخَطْفَةَ ] ته‌نها ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و شه‌یتانانه‌ قسه‌یه‌ك له‌ قسه‌ی فریشته‌كان بڕفێنێت و بیداته‌ شه‌یتانى خوار خۆى [ فَأَتْبَعَهُ شِهَابٌ ثَاقِبٌ (١٠) ] ئه‌وه‌ دیسانه‌وه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی سووتێنه‌ر پێی ده‌گات و ئه‌یسووتێنێ.
Tafsyrai arabų kalba:
فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَهُمۡ أَشَدُّ خَلۡقًا أَم مَّنۡ خَلَقۡنَآۚ إِنَّا خَلَقۡنَٰهُم مِّن طِينٖ لَّازِبِۭ
[ فَاسْتَفْتِهِمْ أَهُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمْ مَنْ خَلَقْنَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پرسیار له‌ كافران بكه‌ ئایا دروستكردنی ئه‌وان گه‌وره‌ترو به‌هێزتره‌، یاخود ئه‌و زه‌وی و ئاسمان و فریشته‌و دروستكراوه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ دروستمان كردووه‌، كه‌ دان به‌م شته‌دا ده‌نێن ئیتر بۆ باوه‌ڕتان به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ نیه‌؟ [ إِنَّا خَلَقْنَاهُمْ مِنْ طِينٍ لَازِبٍ (١١) ] ئێمه‌ ئاده‌ممان دروست كردووه‌ له‌ قوڕێكی لینج كه‌ ئه‌نووسێ به‌ ده‌سته‌وه‌، واته‌: مرۆڤ دروستكراوێكی لاوازه‌ بۆ باوه‌ڕیان به‌ زیندووبوونه‌وه‌و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خواى گه‌وره‌ نیه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
بَلۡ عَجِبۡتَ وَيَسۡخَرُونَ
[ بَلْ عَجِبْتَ وَيَسْخَرُونَ (١٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ سه‌رت سوڕئه‌مێنێ له‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌، به‌ڵام ئه‌وان گاڵته‌ به‌ قسه‌كانی تۆ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ زیندوو بوونه‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
وَإِذَا ذُكِّرُواْ لَا يَذۡكُرُونَ
[ وَإِذَا ذُكِّرُوا لَا يَذْكُرُونَ (١٣) ] وه‌ كاتێكیش كه‌ به‌ په‌ندو ئامۆژگاری یادیان بخه‌یته‌وه‌ ئه‌وان یاد ناكه‌نه‌وه‌و سوود وه‌رناگرن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَإِذَا رَأَوۡاْ ءَايَةٗ يَسۡتَسۡخِرُونَ
[ وَإِذَا رَأَوْا آيَةً يَسْتَسْخِرُونَ (١٤) ] وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر موعجیزه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكراش ببینن ئه‌وان زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن له‌ گاڵته‌پێكردنداو گاڵته‌ی پێ ئه‌كه‌ن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَقَالُوٓاْ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٌ
[ وَقَالُوا إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ مُبِينٌ (١٥) ] وه‌ ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ هیچ نیه‌ ته‌نها جادوویه‌كی زۆر ئاشكرایه‌و محمد - صلی الله علیه وسلم - جادوو سیحری لێ كردووین.
Tafsyrai arabų kalba:
أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ
[ أَإِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ (١٦) ] به‌دووری ئه‌زانن زیندوو ببنه‌وه‌و به‌درۆى ده‌زانن و ده‌ڵێن: كه‌ ئێمه‌ مردین و بووین به‌ خۆڵ و ئێسقانه‌كانمان ڕزی ئایا له‌ دوای ئه‌وه‌ ئێمه‌ زیندوو ئه‌كرێینه‌وه‌؟
Tafsyrai arabų kalba:
أَوَءَابَآؤُنَا ٱلۡأَوَّلُونَ
[ أَوَآبَاؤُنَا الْأَوَّلُونَ (١٧) ] ئایا باوك و باپیره‌ سه‌ره‌تاكانیشمان ئه‌وانیش زیندوو ئه‌كرێنه‌وه‌ كه‌ ئێستا ڕزیون له‌ناو خۆڵدا؟
Tafsyrai arabų kalba:
قُلۡ نَعَمۡ وَأَنتُمۡ دَٰخِرُونَ
[ قُلْ نَعَمْ وَأَنْتُمْ دَاخِرُونَ (١٨) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: به‌ڵێ ئێوه‌ زیندوو ئه‌كرێنه‌وه‌ به‌ڵام به‌ زه‌لیلی و ڕیسوایی و سه‌رشۆڕی ده‌خرێنه‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
فَإِنَّمَا هِيَ زَجۡرَةٞ وَٰحِدَةٞ فَإِذَا هُمۡ يَنظُرُونَ
{حاڵى كافران له‌ رۆژى قیامه‌ت} [ فَإِنَّمَا هِيَ زَجْرَةٌ وَاحِدَةٌ ] ئه‌مه‌ ته‌نها یه‌ك ده‌نگێكه‌ كاتێك كه‌ ئیسرافیل فووى دووه‌م ئه‌كات به‌ كه‌ڕه‌نادا [ فَإِذَا هُمْ يَنْظُرُونَ (١٩) ] ئه‌وان هه‌ر هه‌موویان زیندوو ئه‌بنه‌وه‌و له‌ گۆڕه‌كانیان ده‌رده‌چن، وه‌ سزای خوای گه‌وره‌ به‌ چاوی خۆیان ئه‌بینن و ته‌ماشای ئه‌كه‌ن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَقَالُواْ يَٰوَيۡلَنَا هَٰذَا يَوۡمُ ٱلدِّينِ
[ وَقَالُوا يَا وَيْلَنَا هَذَا يَوْمُ الدِّينِ (٢٠) ] ئه‌و كاته‌ كافران كه‌ باوه‌ڕیان به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ نه‌بووه‌ په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ له‌ رۆژیكدا كه‌ په‌شیمانى دادى هیچ كه‌سێك نادات و سودى نیه‌و ئه‌ڵێن: هاوار بۆ خۆمان ئا ئه‌مه‌ ڕۆژی سزا وه‌رگرتنه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
هَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِ ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
[ هَذَا يَوْمُ الْفَصْلِ الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ (٢١) ] باوه‌ڕداران و فریشته‌كانیش وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن پێیان ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ ڕۆژی بڕیاردان و یه‌كلا كردنه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ له‌ دونیادا به‌ درۆتان ئه‌زانی
Tafsyrai arabų kalba:
۞ ٱحۡشُرُواْ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ وَأَزۡوَٰجَهُمۡ وَمَا كَانُواْ يَعۡبُدُونَ
[ احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمان به‌ فریشته‌كان ده‌كات كه‌ كافران و موسڵمانان له‌ یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه‌و سته‌مكاران و كافران و هاوشێوه‌كانیان حه‌شر بكه‌ن و هه‌موویان كۆبكه‌نه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌، یان زیناكار له‌گه‌ڵ زیناكارو، ریباخۆر له‌گه‌ڵ ریباخۆرو، مه‌ی خۆر له‌گه‌ڵ مه‌ى خۆردا حه‌شر بكه‌ن [ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ (٢٢) مِنْ دُونِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی ئه‌مان جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ په‌رستوویانن خۆیان و په‌رستراوه‌كانیان كۆ بكه‌نه‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
مِن دُونِ ٱللَّهِ فَٱهۡدُوهُمۡ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡجَحِيمِ
[ فَاهْدُوهُمْ إِلَى صِرَاطِ الْجَحِيمِ (٢٣) ] وه‌ ڕێنماییان بكه‌ن بۆ ڕێگای دۆزه‌خ و به‌ره‌و ڕێگای دۆزه‌خ به‌ڕێیان بكه‌ن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَقِفُوهُمۡۖ إِنَّهُم مَّسۡـُٔولُونَ
[ وَقِفُوهُمْ إِنَّهُمْ مَسْئُولُونَ (٢٤) ] وه‌ ڕایانبگرن و به‌ندیان بكه‌ن بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ وته‌و كرده‌وه‌كانی دونیایان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ لێپرسراون، له‌ مافى خواى گه‌وره‌ یه‌كه‌م شت پرسیار له‌ مرۆڤ ده‌كرێت له‌سه‌ر نوێژه‌كانى، وه‌ له‌ مافى خه‌ڵكى پرسیارى لێده‌كرێت له‌سه‌ر خوێن رژاندن و كوشتن، وه‌ دوو پێى هیچ كه‌سێك ناجولێت تا پرسیارى ته‌مه‌ن و گه‌نجێتى لێنه‌كرێت له‌ چیدا به‌سه‌ری بردووه‌، وه‌ ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانى چۆن په‌یداى كردووه‌و له‌ چیدا سه‌رفى كردووه‌، وه‌ زانست و زانیاریه‌كه‌ى گه‌یاندۆتى و كارى پێكردووه‌ یان نا، وه‌ پرسیارى هاوڕێكانى لێده‌كرێت هاوڕێتى كه‌سانى دیندارو خواپه‌رست و ره‌وشت به‌رزى كردووه‌ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
مَا لَكُمۡ لَا تَنَاصَرُونَ
[ مَا لَكُمْ لَا تَنَاصَرُونَ (٢٥) ] ئه‌وه‌ چیتانه‌ بۆ ئێستا هه‌ندێكتان هه‌ندێكتان سه‌رناخه‌ن وه‌كو له‌ دونیا ده‌تانكردو ده‌تانووت.
Tafsyrai arabų kalba:
بَلۡ هُمُ ٱلۡيَوۡمَ مُسۡتَسۡلِمُونَ
[ بَلْ هُمُ الْيَوْمَ مُسْتَسْلِمُونَ (٢٦) ] به‌ڵكو ئه‌مڕۆ ئه‌وان ته‌سلیم و ملكه‌چى فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ بوونه‌و بێده‌سه‌ڵاتن و هیچ توانایه‌كیان نیه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
وَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ
{مشتومڕو گفتوگۆى سه‌ركرده‌كان و شوێنكه‌وتوانیان له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خدا} [ وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ يَتَسَاءَلُونَ (٢٧) ] وه‌ شوێنكه‌وتوان و سه‌ركرده‌كان هه‌ندێكیان پرسیار له‌ هه‌ندێكی تریان ئه‌كه‌ن وه‌كو لۆمه‌و سه‌رزه‌نشت كردن.
Tafsyrai arabų kalba:
قَالُوٓاْ إِنَّكُمۡ كُنتُمۡ تَأۡتُونَنَا عَنِ ٱلۡيَمِينِ
[ قَالُوا إِنَّكُمْ كُنْتُمْ تَأْتُونَنَا عَنِ الْيَمِينِ (٢٨) ] شوێنكه‌وتوان به‌ ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن: ئێوه‌ له‌لای ڕاسته‌وه‌ بۆمان ئه‌هاتن و واتان نیشان ئه‌دا كه‌ دینی حه‌ق و ڕاست لای ئێوه‌یه‌و نه‌تانهێشت ئێمه‌ موسڵمان بین و ئیمان بێنین و كرده‌وه‌ى چاك بكه‌ین، یاخود ئێوه‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتتان هه‌بوو ئێمه‌ بێده‌سه‌ڵات بووین و به‌زۆر زاڵ بوون به‌سه‌رماندا، یاخود كافران به‌ شه‌یتانه‌كان ده‌ڵێن: ئێوه‌ له‌ لاى خێرو حه‌ق و چاكه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ هاتن و ئێمه‌تان سارد ده‌كرده‌وه‌ لێى و قه‌ده‌غه‌تان ده‌كردین لێى و باتڵتان بۆ ده‌رازاندینه‌وه‌ تا بچینه‌ سه‌رى.
Tafsyrai arabų kalba:
قَالُواْ بَل لَّمۡ تَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ
[ قَالُوا بَلْ لَمْ تَكُونُوا مُؤْمِنِينَ (٢٩) ] ئه‌وانیش وه‌ڵامیان ئه‌ده‌نه‌وه‌و ئه‌ڵێن: نه‌خێر ئێوه‌ هه‌ر خۆتان له‌ بنچینه‌دا باوه‌ڕدار نه‌بوون.
Tafsyrai arabų kalba:
وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيۡكُم مِّن سُلۡطَٰنِۭۖ بَلۡ كُنتُمۡ قَوۡمٗا طَٰغِينَ
[ وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيْكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ ] وه‌ ئێمه‌ هیچ تواناو ده‌سه‌ڵاتێكمان به‌سه‌ر ئێوه‌دا نه‌بوو كه‌ به‌ زۆر كافرتان بكه‌ین، یان هیچ به‌ڵگه‌مان پێ نه‌بوو له‌سه‌ر راستێتى ئه‌وه‌ى كه‌ ئێوه‌مان بانگ كرد بۆى [ بَلْ كُنْتُمْ قَوْمًا طَاغِينَ (٣٠) ] به‌ڵكو ئێوه‌ خۆتان كه‌سانێك بوون سنووری خوای گه‌وره‌تان به‌زاندبوو له‌ كوفرو گومڕاییدا، بۆ وه‌ڵامى ئێمه‌تان دایه‌وه‌و شوێنمان كه‌وتن؟
Tafsyrai arabų kalba:
فَحَقَّ عَلَيۡنَا قَوۡلُ رَبِّنَآۖ إِنَّا لَذَآئِقُونَ
[ فَحَقَّ عَلَيْنَا قَوْلُ رَبِّنَا إِنَّا لَذَائِقُونَ (٣١) ] ئێستاش وشه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌سه‌ر ئێمه‌دا جێبه‌جێ بووه‌و ئه‌بێ سزای خوای گه‌وره‌ بچێژین.
Tafsyrai arabų kalba:
فَأَغۡوَيۡنَٰكُمۡ إِنَّا كُنَّا غَٰوِينَ
[ فَأَغْوَيْنَاكُمْ ] به‌ڵێ ئێمه‌ گومڕامان كردن [ إِنَّا كُنَّا غَاوِينَ (٣٢) ] به‌ دڵنیایى ئێمه‌ خۆمان گومڕا بووین.
Tafsyrai arabų kalba:
فَإِنَّهُمۡ يَوۡمَئِذٖ فِي ٱلۡعَذَابِ مُشۡتَرِكُونَ
[ فَإِنَّهُمْ يَوْمَئِذٍ فِي الْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ (٣٣) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: له‌و ڕۆژه‌دا شوێنكه‌وتوان و سه‌ركرده‌كان هه‌ردوولایان له‌ سزای خوای گه‌وره‌دا به‌شدارن هه‌ركه‌س به‌ گوێره‌ى كوفرو تاوانى خۆى.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَفۡعَلُ بِٱلۡمُجۡرِمِينَ
[ إِنَّا كَذَلِكَ نَفْعَلُ بِالْمُجْرِمِينَ (٣٤) ] ئێمه‌ به‌م شێوازه‌ سزای تاوانباران ئه‌ده‌ین.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّهُمۡ كَانُوٓاْ إِذَا قِيلَ لَهُمۡ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ يَسۡتَكۡبِرُونَ
[ إِنَّهُمْ كَانُوا إِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ (٣٥) ] ئه‌وان له‌ دونیادا كاتێك كه‌ پێیان بووترایه‌ بڵێن: (لا إله‌ إلا الله) خۆیان به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانی له‌ وه‌رگرتنی حه‌ق و (لا إله‌ إلا الله) داو نه‌یانده‌وت و شوێنی نه‌ده‌كه‌وتن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوٓاْ ءَالِهَتِنَا لِشَاعِرٖ مَّجۡنُونِۭ
[ وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُو آلِهَتِنَا لِشَاعِرٍ مَجْنُونٍ (٣٦) ] وه‌ ئه‌یانووت: ئایا ئێمه‌ واز له‌ خواكانی خۆمان بێنین له‌به‌ر قسه‌ی شاعیرێكی شێت، كه‌ مه‌به‌ستیان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بوو.
Tafsyrai arabų kalba:
بَلۡ جَآءَ بِٱلۡحَقِّ وَصَدَّقَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
[ بَلْ جَاءَ بِالْحَقِّ وَصَدَّقَ الْمُرْسَلِينَ (٣٧) ] خوای گه‌وره‌ به‌رگرى له‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى - صلی الله علیه وسلم - ده‌كات و به‌ درۆیان ده‌خاته‌وه‌و ئه‌فه‌رمووێ: به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - حه‌ق و ته‌وحیدی هێناوه‌ وه‌ پێغه‌مبه‌رانی پێش خۆیشی به‌ڕاست داناوه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّكُمۡ لَذَآئِقُواْ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡأَلِيمِ
[ إِنَّكُمْ لَذَائِقُو الْعَذَابِ الْأَلِيمِ (٣٨) ] به‌ دڵنیایى ده‌بێت ئێوه‌ ئه‌و سزا به‌ئێش و ئازاره‌ى ئاگرى دۆزه‌خ بچێژن[ وَمَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٣٩) ] وه‌ سزایش ناچێژن و سزاش نادرێنه‌وه‌ ته‌نها به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی خۆتانه‌وه‌ نه‌بێت له‌ كوفرو تاوان و سه‌رپێچی.
Tafsyrai arabų kalba:
وَمَا تُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
[ وَمَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٣٩) ] وه‌ سزایش ناچێژن و سزاش نادرێنه‌وه‌ ته‌نها به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی خۆتانه‌وه‌ نه‌بێت له‌ كوفرو تاوان و سه‌رپێچی.
Tafsyrai arabų kalba:
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
[ إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ (٤٠) ] ته‌نها به‌نده‌ دڵسۆزه‌كانی خوای گه‌وره‌ نه‌بێت كه‌ به‌ تاك و ته‌نها خوایان په‌رستووه‌ به‌ دڵسۆزی و نیازپاكى یه‌وه‌ ئه‌وان سزا ناچێژن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكرێت، به‌ڵكو خواى گه‌وره‌ لێیان خۆش ده‌بێت.
Tafsyrai arabų kalba:
أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ رِزۡقٞ مَّعۡلُومٞ
{پاداشتى باوه‌ڕداره‌ دڵسۆزو نیازپاكه‌كان} [ أُولَئِكَ لَهُمْ رِزْقٌ مَعْلُومٌ (٤١) ] وه‌ ئه‌مانه‌ له‌ناو به‌هه‌شتدا ڕزق و ڕۆزیه‌كی به‌رده‌وام و زانراویان بۆ هه‌یه‌ كه‌ نابڕێته‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
فَوَٰكِهُ وَهُم مُّكۡرَمُونَ
[ فَوَاكِهُ وَهُمْ مُكْرَمُونَ (٤٢) ] وه‌ جۆره‌ها میوه‌یان بۆ هه‌یه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ ڕێزیان لێ ئه‌گرێ به‌ جۆره‌ها ڕێز.
Tafsyrai arabų kalba:
فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ
[ فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ (٤٣) ] له‌ به‌هه‌شت و باخ و باخاتێكدا كه‌ پڕه‌ له‌ نازو نیعمه‌ت.
Tafsyrai arabų kalba:
عَلَىٰ سُرُرٖ مُّتَقَٰبِلِينَ
[ عَلَى سُرُرٍ مُتَقَابِلِينَ (٤٤) ] له‌سه‌ر جێگای به‌رز دانیشتوونه‌ وه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كن و ڕوویان له‌ یه‌كه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
يُطَافُ عَلَيۡهِم بِكَأۡسٖ مِّن مَّعِينِۭ
[ يُطَافُ عَلَيْهِمْ بِكَأْسٍ مِنْ مَعِينٍ (٤٥) ] وه‌ خزمه‌تكاران به‌سه‌ریاندا ئه‌سووڕێنه‌وه‌ به‌ گڵاسێك له‌ مه‌ى به‌هه‌شت كه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌یه‌و هه‌ڵئه‌قوڵێت و كۆتایی نایات.
Tafsyrai arabų kalba:
بَيۡضَآءَ لَذَّةٖ لِّلشَّٰرِبِينَ
[ بَيْضَاءَ لَذَّةٍ لِلشَّارِبِينَ (٤٦) ] وه‌ زۆر سپیه‌ وه‌ زۆر به‌تام و چێژو به‌له‌زه‌ته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌یخۆنه‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
لَا فِيهَا غَوۡلٞ وَلَا هُمۡ عَنۡهَا يُنزَفُونَ
[ لَا فِيهَا غَوْلٌ ] به‌ڵام عه‌قڵیان له‌ ده‌ست ناده‌ن و بێ عه‌قڵ و سه‌رخۆش و بێ هۆش نابن [ وَلَا هُمْ عَنْهَا يُنْزَفُونَ (٤٧) ] وه‌ تووشی سه‌ر ئێشه‌و سك ئێشه‌و ئازاریان ناكات و وه‌كو عه‌ره‌ق و مه‌ی دونیا نیه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
وَعِندَهُمۡ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ عِينٞ
[ وَعِنْدَهُمْ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ عِينٌ (٤٨) ] وه‌ حۆریان بۆ هه‌یه‌ كه‌ چاویان كورت ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر مێرده‌كانیان و ته‌نها ته‌ماشای ئه‌وان ده‌كه‌ن و بۆ لای جگه‌ له‌وان ناچن، (عین) یش واته‌: چاویان یه‌كجار گه‌وره‌و جوانه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
كَأَنَّهُنَّ بَيۡضٞ مَّكۡنُونٞ
[ كَأَنَّهُنَّ بَيْضٌ مَكْنُونٌ (٤٩) ] سپین وه‌كو دوڕڕو مراوری، یان سپین وه‌كو سپێنه‌ى هێلكه‌، یاخود له‌ زه‌ردیدا سپی بوونه‌ كه‌ جوانترین ڕه‌نگه‌، وه‌ پارێزراون و كه‌س ده‌ستى بۆ نه‌بردوون.
Tafsyrai arabų kalba:
فَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ
{خۆپاراستن له‌ هاوڕێى خراپ} [ فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ يَتَسَاءَلُونَ (٥٠) ] ئینجا به‌هه‌شتیانیش روو له‌ یه‌كترى ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان پرسیار له‌ هه‌ندێكی تریان ئه‌كه‌ن: ئه‌وه‌ ئێوه‌ له‌ دونیا چۆن بوونه‌؟
Tafsyrai arabų kalba:
قَالَ قَآئِلٞ مِّنۡهُمۡ إِنِّي كَانَ لِي قَرِينٞ
[ قَالَ قَائِلٌ مِنْهُمْ إِنِّي كَانَ لِي قَرِينٌ (٥١) ] یه‌كێكیان ئه‌ڵێ: من له‌ دونیادا هاوڕێیه‌كى كافرم هه‌بوو.
Tafsyrai arabų kalba:
يَقُولُ أَءِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُصَدِّقِينَ
[ يَقُولُ أَإِنَّكَ لَمِنَ الْمُصَدِّقِينَ (٥٢) ] باوه‌ڕى به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ نه‌بوو، له‌ دونیا پێی ده‌وتم: ئایا تۆ باوه‌ڕت به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ هه‌یه‌؟!
Tafsyrai arabų kalba:
أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَدِينُونَ
[ أَإِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَإِنَّا لَمَدِينُونَ (٥٣) ] ئایا ئێمه‌ ئه‌گه‌ر بمرین و ببین به‌ خۆڵ و ئێسقانه‌كانمان بڕزێ ئایا ئێمه‌ سه‌رله‌نوێ زیندوو ئه‌بینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و سزا ده‌درێین له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانمان؟!
Tafsyrai arabų kalba:
قَالَ هَلۡ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ
[ قَالَ هَلْ أَنْتُمْ مُطَّلِعُونَ (٥٤) ] ئه‌و باوه‌ڕداره‌ به‌ هاوڕێیانى به‌هه‌شتى ده‌ڵێ: وه‌رن له‌گه‌ڵمدا با ته‌ماشا بكه‌ین و بزانین له‌ناو دۆزه‌خدا ئه‌و هاوڕێیه‌م ئه‌دۆزینه‌وه‌و ئه‌یبینین
Tafsyrai arabų kalba:
فَٱطَّلَعَ فَرَءَاهُ فِي سَوَآءِ ٱلۡجَحِيمِ
[ فَاطَّلَعَ فَرَآهُ فِي سَوَاءِ الْجَحِيمِ (٥٥) ] ته‌ماشای ئاگری دۆزه‌خ ده‌كه‌ن ده‌بینن له‌ ناوه‌ڕاستی ئاگری دۆزه‌خدایه‌و ده‌سوتێت و سزا ده‌درێت.
Tafsyrai arabų kalba:
قَالَ تَٱللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرۡدِينِ
[ قَالَ تَاللَّهِ إِنْ كِدْتَ لَتُرْدِينِ (٥٦) ] قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌كات و ئه‌ڵێ: سوێند به‌خوای گه‌وره‌ نزیك بوو منیش له‌گه‌ڵ خۆتدا فڕێ بده‌یته‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ قسه‌تم بكردایه‌و شوێنت بكه‌وتمایه‌، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌هه‌شتیان ده‌توانن ته‌ماشاى ناو دۆزه‌خ بكه‌ن و دۆزه‌خیه‌كان ببینن و بیانناسنه‌وه‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن).
Tafsyrai arabų kalba:
وَلَوۡلَا نِعۡمَةُ رَبِّي لَكُنتُ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ
[ وَلَوْلَا نِعْمَةُ رَبِّي لَكُنْتُ مِنَ الْمُحْضَرِينَ (٥٧) ] وه‌ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و چاكه‌و ڕه‌حمه‌ت و نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌ نه‌بوایه‌ به‌سه‌ر منه‌وه‌ كه‌ هیدایه‌تی دام و رێنمایى كردم بۆ یه‌كخواپه‌رستى وه‌ پاراستمی له‌ گومڕایی ئه‌وه‌ منیش ئێستا له‌گه‌ڵ تۆدا له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا ئاماده‌ ئه‌بووم و له‌ ئاماده‌ بووان ئه‌بووم، (پێویسته‌ مرۆڤى موسڵمان خۆى له‌ هاوڕێى خراپ دوور بخاته‌وه‌ تا له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ دۆزه‌خى نه‌بات).
Tafsyrai arabų kalba:
أَفَمَا نَحۡنُ بِمَيِّتِينَ
[ أَفَمَا نَحْنُ بِمَيِّتِينَ (٥٨) ] باوه‌ڕداره‌كه‌ له‌ خۆشیدا ده‌ڵێت: ئایا ئیتر له‌مه‌ودوا ئێمه‌ نامرین و مردنمان به‌سه‌ردا نایات و به‌ هه‌میشه‌یی له‌م نازو نیعمه‌ته‌ی به‌هه‌شتدا ئه‌بین.
Tafsyrai arabų kalba:
إِلَّا مَوۡتَتَنَا ٱلۡأُولَىٰ وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ
[ إِلَّا مَوْتَتَنَا الْأُولَى ] ته‌نها مردنی یه‌كه‌م جارمان نه‌بێ كه‌ له‌ دونیادا مردین [ وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ (٥٩) ] وه‌ له‌مه‌ودوا ئێمه‌ سزا نادرێین هه‌روه‌كو چۆن كافران سزا ئه‌درێن.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
[ إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (٦٠) ] به‌ڕاستی ئه‌مه‌یه‌ بردنه‌وه‌ی هه‌ر گه‌وره‌ كه‌ مرۆڤ بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ و به‌ نه‌مرى و هه‌میشه‌یی تیایدا بمێنێته‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
لِمِثۡلِ هَٰذَا فَلۡيَعۡمَلِ ٱلۡعَٰمِلُونَ
[ لِمِثْلِ هَذَا فَلْيَعْمَلِ الْعَامِلُونَ (٦١) ] خواى گه‌وره‌یش ده‌فه‌رمێت: ئه‌وانه‌ی كه‌ كرده‌وه‌ى چاك ئه‌كه‌ن با بۆ ئه‌م پاداشته‌ گه‌وره‌و بازرگانیه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ كار بكه‌ن نه‌ك بۆ دونیایه‌ك كه‌ كۆتایی دێت و ئه‌بڕێته‌وه.
Tafsyrai arabų kalba:
أَذَٰلِكَ خَيۡرٞ نُّزُلًا أَمۡ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ
{دارى شه‌قنه‌بوت خۆراكى دۆزه‌خییه‌كانه‌} [ أَذَلِكَ خَيْرٌ نُزُلًا أَمْ شَجَرَةُ الزَّقُّومِ (٦٢) ] ئایا ئه‌م به‌هه‌شته‌ كه‌ پڕه‌ له‌ نازو نیعمه‌ت و شوێنی ڕێز لێنانه‌ باشتره‌ یاخود ئاگرى دۆزه‌خ كه‌ داری زه‌قومى تیایه‌و خواردنی دۆزه‌خیه‌كانه‌؟
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّا جَعَلۡنَٰهَا فِتۡنَةٗ لِّلظَّٰلِمِينَ
[ إِنَّا جَعَلْنَاهَا فِتْنَةً لِلظَّالِمِينَ (٦٣) ] ئێمه‌ ئه‌و داره‌مان كردووه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ سته‌مكاران كه‌ ئه‌یانووت: چۆن ئه‌بێ دار له‌ناو دۆزه‌خدا هه‌بێت!؟ ئه‌وه‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌یه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّهَا شَجَرَةٞ تَخۡرُجُ فِيٓ أَصۡلِ ٱلۡجَحِيمِ
[ إِنَّهَا شَجَرَةٌ تَخْرُجُ فِي أَصْلِ الْجَحِيمِ (٦٤) ] ئه‌وه‌ دارێكه‌ له‌ بنی دۆزه‌خه‌وه‌ رواوه‌و ده‌رچووه‌و ده‌رئه‌كه‌وێت.
Tafsyrai arabų kalba:
طَلۡعُهَا كَأَنَّهُۥ رُءُوسُ ٱلشَّيَٰطِينِ
[ طَلْعُهَا كَأَنَّهُ رُءُوسُ الشَّيَاطِينِ (٦٥) ] لق و چڵه‌كانی وه‌كو سه‌ری شه‌یتان ناشیرینه‌ هه‌ر چه‌نده‌ شه‌یتان نه‌بینراوه‌ به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك ئه‌زانێ كه‌ ناشیرینه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
فَإِنَّهُمۡ لَأٓكِلُونَ مِنۡهَا فَمَالِـُٔونَ مِنۡهَا ٱلۡبُطُونَ
[ فَإِنَّهُمْ لَآكِلُونَ مِنْهَا فَمَالِئُونَ مِنْهَا الْبُطُونَ (٦٦) ] دۆزه‌خییه‌كان له‌و داری زه‌قوم و ژه‌قنه‌بووته‌ ئه‌خۆن تا سكیانی لێ پڕ ئه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر برسیانه‌و هیچ خواردنێكى ترى لێ نییه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
ثُمَّ إِنَّ لَهُمۡ عَلَيۡهَا لَشَوۡبٗا مِّنۡ حَمِيمٖ
[ ثُمَّ إِنَّ لَهُمْ عَلَيْهَا لَشَوْبًا مِنْ حَمِيمٍ (٦٧) ] پاشان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر له‌و داره‌ ئه‌خۆن ئینجا تینوویانه‌ پاشان خوای گه‌وره‌ ئاوێكی كوڵاویان ئه‌داتێ كه‌ به‌ ئاگری دۆزه‌خ كوڵاوه‌و تێكه‌ڵ به‌ برین و زوخاوى دۆزه‌خیه‌كان كراوه‌ كه‌ له‌لاشه‌یان ده‌چۆڕێته‌وه‌و هه‌موو لاشه‌ و پێست و ناو سكیان ئه‌تاوێنێته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌و فه‌رمووی: (ئه‌گه‌ر ته‌نها دڵۆپێكی ئه‌و زه‌قومه‌ بخرێته‌ ناو ده‌ریاكانی دونیاوه‌ ئه‌وه‌ ژیان له‌ خه‌ڵكی سه‌ر رووى زه‌وی تێك ئه‌دات، ئه‌ی ئیتر چۆن ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌ خواردنه‌كه‌ی بێت) په‌نا به‌خوای گه‌وره‌و بمانپارێزێت.
Tafsyrai arabų kalba:
ثُمَّ إِنَّ مَرۡجِعَهُمۡ لَإِلَى ٱلۡجَحِيمِ
[ ثُمَّ إِنَّ مَرْجِعَهُمْ لَإِلَى الْجَحِيمِ (٦٨) ] له‌ پاش ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ی ناو دۆزه‌خ گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ ناو ئاگرى سوتێنه‌رى دۆزه‌خه‌و هه‌ر جاره‌و به‌ شێوازێك سزا ده‌درێن.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّهُمۡ أَلۡفَوۡاْ ءَابَآءَهُمۡ ضَآلِّينَ
[ إِنَّهُمْ أَلْفَوْا آبَاءَهُمْ ضَالِّينَ (٦٩) ] بۆیه‌ ئه‌م سزا قورسه‌مان دان چونكه‌ ئه‌وان باوك و باپیرانی خۆیان بینیه‌وه‌ له‌سه‌ر گومڕایی و به‌بێ به‌ڵگه‌ شوێنیان كه‌وتن و لاساییان كردنه‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
فَهُمۡ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمۡ يُهۡرَعُونَ
[ فَهُمْ عَلَى آثَارِهِمْ يُهْرَعُونَ (٧٠) ] وه‌ ئه‌وان له‌و گومڕاییه‌ به‌ خێرایی به‌ شوێنه‌واری باوك و باپیرانیاندا ڕۆیشتن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَلَقَدۡ ضَلَّ قَبۡلَهُمۡ أَكۡثَرُ ٱلۡأَوَّلِينَ
[ وَلَقَدْ ضَلَّ قَبْلَهُمْ أَكْثَرُ الْأَوَّلِينَ (٧١) ] وه‌ پێش ئه‌مانیش ئوممه‌تانی پێشتریش زۆرێكیان گومڕا بوونه‌و له‌ ڕێگا لایانداوه‌و هاوبه‌شیان بۆ خواى گه‌وره‌ بڕیار داوه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ
[ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا فِيهِمْ مُنْذِرِينَ (٧٢) ] وه‌ ئێمه‌ پێغه‌مبه‌ران و ترسێنه‌رانمان ناردۆته‌ ناویان تا بیانترسێنن و حه‌قیان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُنذَرِينَ
[ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُنْذَرِينَ (٧٣) ] تۆ ته‌ماشا بكه‌و ببینه‌و بزانه‌ سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سانه‌ چۆن بووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ران ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه‌و چۆن سزامان دان و له‌ناومان بردن.
Tafsyrai arabų kalba:
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
[ إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ (٧٤) ] ته‌نها به‌نده‌ دڵسۆزه‌كانی خوای گه‌وره‌ نه‌بێ كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و به‌ تاك و ته‌نها خواى گه‌وره‌یان په‌رستووه‌ به‌دڵسۆزییه‌وه‌ ئه‌وانمان رزگار كردووه‌و سه‌رمان خستوون.
Tafsyrai arabų kalba:
وَلَقَدۡ نَادَىٰنَا نُوحٞ فَلَنِعۡمَ ٱلۡمُجِيبُونَ
{وه‌ڵامدانه‌وه‌ى نوح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - } [ وَلَقَدْ نَادَانَا نُوحٌ فَلَنِعْمَ الْمُجِيبُونَ (٧٥) ] وه‌ كاتێكیش كه‌ نوح - صلی الله علیه وسلم - نۆسه‌دو په‌نجا ساڵ بانگه‌وازى نه‌ته‌وه‌كه‌ى كرد ته‌نها كه‌مێكیان باوه‌ڕیان هێناو لێیان بێئومێد بوو، بانگی له‌ ئێمه‌ كردو لێمان پاڕایه‌وه‌ ئێمه‌یش باشترین وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ بووین بۆ نوح و - صلی الله علیه وسلم - دوعاكه‌یمان قبووڵ كردو قه‌ومه‌كه‌یمان له‌ناوبرد.
Tafsyrai arabų kalba:
وَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥ مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ
[ وَنَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ مِنَ الْكَرْبِ الْعَظِيمِ (٧٦) ] وه‌ خۆی و شوێنكه‌وتوانیمان ڕزگار كرد له‌و ناخۆشیه‌ قورسه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئازاردان و به‌ درۆزانین بوو، یان نوقم كردن و غه‌رق بوون بوو له‌ناو ئاوه‌كه‌دا.
Tafsyrai arabų kalba:
وَجَعَلۡنَا ذُرِّيَّتَهُۥ هُمُ ٱلۡبَاقِينَ
[ وَجَعَلْنَا ذُرِّيَّتَهُ هُمُ الْبَاقِينَ (٧٧) ] وه‌ نه‌وه‌كانیمان هێشته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان پێی هێنابوو له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌دا ئه‌وان مانه‌وه‌ به‌ڵام خێزان و منداڵی خۆی ئه‌وانه‌ی كه‌ كافر بوون نقوم بوون.
Tafsyrai arabų kalba:
وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ
[ وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِي الْآخِرِينَ (٧٨) ] وه‌ تا ڕۆژی قیامه‌تیش نه‌وه‌یان مایه‌وه‌، یان به‌ باشه‌ باس ده‌كرێت.
Tafsyrai arabų kalba:
سَلَٰمٌ عَلَىٰ نُوحٖ فِي ٱلۡعَٰلَمِينَ
[ سَلَامٌ عَلَى نُوحٍ فِي الْعَالَمِينَ (٧٩) ] هه‌موو ئوممه‌تان له‌ هه‌موو جیهاندا سڵاو له‌ نوح - صلی الله علیه وسلم - ده‌كه‌ن.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
[ إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (٨٠) ] ئێمه‌ به‌م شێوازه‌ پاداشتی چاكه‌كاران ئه‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ پاش خۆیشى به‌ چاكه‌ باس ده‌كرێت.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
[ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُؤْمِنِينَ (٨١) ] كه‌ نوحیش - صلی الله علیه وسلم - له‌ به‌نده‌ باوه‌ڕداره‌ یه‌كخواپه‌رسته‌كانی ئێمه‌ بوو.
Tafsyrai arabų kalba:
ثُمَّ أَغۡرَقۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ
[ ثُمَّ أَغْرَقْنَا الْآخَرِينَ (٨٢) ] پاشان ئه‌وانه‌ی تر كه‌ ئیمانیان پێ نه‌هێنابوو هه‌موومان نوقم كردن له‌ناو ئاوه‌كه‌دا وه‌ له‌ناومان بردن.
Tafsyrai arabų kalba:
۞ وَإِنَّ مِن شِيعَتِهِۦ لَإِبۡرَٰهِيمَ
{به‌سه‌رهاتى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - و قه‌ومه‌كه‌ى} [ وَإِنَّ مِنْ شِيعَتِهِ لَإِبْرَاهِيمَ (٨٣) ] وه‌ ئیبراهیمش - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر دین و په‌یڕه‌و و رێبازه‌كه‌ی نوح - صلی الله علیه وسلم - بووه‌ له‌ ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی و ئیمان هێنان و كرده‌وه‌ى چاك.
Tafsyrai arabų kalba:
إِذۡ جَآءَ رَبَّهُۥ بِقَلۡبٖ سَلِيمٍ
[ إِذْ جَاءَ رَبَّهُ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ (٨٤) ] كاتێك هات بۆ لای په‌روه‌ردگاری به‌ دڵێكی ساغ و سه‌لیمه‌وه‌ كه‌ پڕ بوو له‌ (لا إله إلا الله) و یه‌قین، وه‌ پارێزراو بووه‌ له‌ شیرك و گومان، وه‌ له‌به‌ر خوا ئامۆژگاری خه‌ڵكی كردووه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَاذَا تَعۡبُدُونَ
[ إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ مَاذَا تَعْبُدُونَ (٨٥) ] كاتێك كه‌ به‌رهه‌ڵستى له‌ باوكی و قه‌ومه‌كه‌ی كرد كه‌ بت په‌رست بوون پێى وتن: ئایا ئێوه‌ عیباده‌ت بۆ چ شتێك ئه‌كه‌ن و چ شتێك ئه‌په‌رستن.
Tafsyrai arabų kalba:
أَئِفۡكًا ءَالِهَةٗ دُونَ ٱللَّهِ تُرِيدُونَ
[ أَئِفْكًا آلِهَةً دُونَ اللَّهِ تُرِيدُونَ (٨٦) ] ئایا جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی (الله) درۆتان هه‌ڵبه‌ستووه‌و عیباده‌ت بۆ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن.
Tafsyrai arabų kalba:
فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
[ فَمَا ظَنُّكُمْ بِرَبِّ الْعَالَمِينَ (٨٧) ] ئه‌ی ئێوه‌ گومانتان چیه‌ به‌ په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهان كاتێك رووبه‌ڕووی ببنه‌وه‌ چیتان به‌سه‌ر بێنێ كه‌ ئێوه‌ عیباده‌تی جگه‌ له‌و ئه‌كه‌ن، واته‌: چاوه‌ڕوانى سزاى سه‌خت و هه‌میشه‌یى ئاگرى دۆزه‌خ بن.
Tafsyrai arabų kalba:
فَنَظَرَ نَظۡرَةٗ فِي ٱلنُّجُومِ
[ فَنَظَرَ نَظْرَةً فِي النُّجُومِ (٨٨) ] تێڕوانینێك ته‌ماشای ئه‌ستێره‌كانی كردو بیرى كرده‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
فَقَالَ إِنِّي سَقِيمٞ
[ فَقَالَ إِنِّي سَقِيمٌ (٨٩) ] كاتێك ئه‌وان جه‌ژنیان هه‌بوو وتیان ئه‌چینه‌ ده‌ره‌وه‌ى شار بۆ ئاهه‌نگ گێڕان تۆیش له‌گه‌ڵماندا وه‌ره‌، ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - وتی: من نه‌خۆشم، یاخود نه‌خۆشی تاعونم هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان وازى لێبێنن و له‌ ترسى تووش بوون لێى دوور بكه‌ونه‌وه‌، یاخود واته‌: من لاوازم، یاخود مه‌به‌ستى نه‌خۆشى مردن بوو له‌ داهاتوودا، یاخود دڵم نه‌خۆشه‌ له‌و بتانه‌ى كه‌ ئێوه‌ ده‌یانپه‌رستن، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها سێ جار ناڕاستى وتووه‌: دووانیان له‌به‌ر خوا بوو كه‌ وتى: نه‌خۆشم، وه‌ بته‌كانى شكاند وتى: بته‌ گه‌وره‌كه‌ شكاندوونى، وه‌ جارێكیش بۆ پاراستنى ساره‌ى خێزانى بوو له‌ ده‌ستى پاشاكه‌ كه‌ وتى: خوشكمه‌) و مه‌به‌ستى خوشكى دینى بوو
Tafsyrai arabų kalba:
فَتَوَلَّوۡاْ عَنۡهُ مُدۡبِرِينَ
[ فَتَوَلَّوْا عَنْهُ مُدْبِرِينَ (٩٠) ] بۆیه‌ ئه‌وانیش وازیان لێ هێناو پشتیان تێكردو ڕۆیشتن بۆ چه‌ژن و ئاهه‌نگ گێڕانیان.
Tafsyrai arabų kalba:
فَرَاغَ إِلَىٰٓ ءَالِهَتِهِمۡ فَقَالَ أَلَا تَأۡكُلُونَ
[ فَرَاغَ إِلَى آلِهَتِهِمْ ] كاتێك كه‌ كه‌س دیار نه‌ما ئه‌میش به‌ خێرایى و نهێنى ڕۆیشت بۆ لای خواكانیان [ فَقَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ (٩١) ] خواردنێكی زۆریان بۆ دانرابوو ئه‌میش وه‌كو گاڵته‌پێكردن و سووكایه‌تی پێكردن پێی وتن ئایا ئێوه‌ له‌م خواردنانه‌ ناخۆن؟
Tafsyrai arabų kalba:
مَا لَكُمۡ لَا تَنطِقُونَ
[ مَا لَكُمْ لَا تَنْطِقُونَ (٩٢) ] ئه‌وه‌ چیتانه‌ بۆ قسه‌ ناكه‌ن؟
Tafsyrai arabų kalba:
فَرَاغَ عَلَيۡهِمۡ ضَرۡبَۢا بِٱلۡيَمِينِ
{ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بته‌كان ده‌شكێنێت} [ فَرَاغَ عَلَيْهِمْ ضَرْبًا بِالْيَمِينِ (٩٣) ] به‌ ده‌ستی ڕاستی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هێزتره‌ لێی دان و كه‌وته‌ شكاندنی بته‌كان.
Tafsyrai arabų kalba:
فَأَقۡبَلُوٓاْ إِلَيۡهِ يَزِفُّونَ
[ فَأَقْبَلُوا إِلَيْهِ يَزِفُّونَ (٩٤) ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌و زانیان چی كردووه‌ به‌ بته‌كانیان به‌خێرایی هاتن بۆ لای (له‌ سووره‌تى ئه‌نبیاء ئه‌م چیرۆكه‌ به‌ درێژتر باسكراوه‌).
Tafsyrai arabų kalba:
قَالَ أَتَعۡبُدُونَ مَا تَنۡحِتُونَ
[ قَالَ أَتَعْبُدُونَ مَا تَنْحِتُونَ (٩٥) ] ئه‌میش پێی وتن ئایا ئێوه‌ عیباده‌ت بۆ هه‌ندێك بت ئه‌كه‌ن كه‌ به‌ ده‌ستی خۆتان هه‌ڵیئه‌كۆڵن و دایئه‌تاشن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَٱللَّهُ خَلَقَكُمۡ وَمَا تَعۡمَلُونَ
[ وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ (٩٦) ] له‌ كاتێكدا خوای گه‌وره‌ ئێوه‌و كرده‌وه‌كانیشی دروست كردوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر خوای گه‌وره‌ دروستكاره.
Tafsyrai arabų kalba:
قَالُواْ ٱبۡنُواْ لَهُۥ بُنۡيَٰنٗا فَأَلۡقُوهُ فِي ٱلۡجَحِيمِ
{هه‌وڵى سوتاندنى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌درێت} [ قَالُوا ابْنُوا لَهُ بُنْيَانًا فَأَلْقُوهُ فِي الْجَحِيمِ (٩٧) ] ئه‌وانیش وتیان: خانوو خه‌نده‌قێكى گه‌وره‌ی بۆ دروست بكه‌ن وه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ی تیا بكه‌نه‌وه‌ وه‌ له‌ دووره‌وه‌ هه‌ڵی بده‌نه‌ ناویه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ یه‌كجار گه‌وره‌ بوو نه‌یانئه‌توانی لێی نزیك ببنه‌وه‌و هه‌ڵی بده‌نه‌ ناوی، بۆیه‌ له‌ دووره‌وه‌ به‌ مه‌نجه‌نیق هه‌ڵیاندایه‌ ناوى
Tafsyrai arabų kalba:
فَأَرَادُواْ بِهِۦ كَيۡدٗا فَجَعَلۡنَٰهُمُ ٱلۡأَسۡفَلِينَ
[ فَأَرَادُوا بِهِ كَيْدًا فَجَعَلْنَاهُمُ الْأَسْفَلِينَ (٩٨) ] ئه‌وان نه‌خشه‌و پیلانیان دانا به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌وانمان ژێر خست و هیچیان بۆ نه‌كرا، وه‌ ئاگره‌كه‌ ساردو سه‌لامه‌ت بوو ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - لێی هاته‌ ده‌ره‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
وَقَالَ إِنِّي ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّي سَيَهۡدِينِ
[ وَقَالَ إِنِّي ذَاهِبٌ إِلَى رَبِّي سَيَهْدِينِ (٩٩) ] وه‌ وتی: من ئه‌ڕۆم كۆچ ئه‌كه‌م بۆ لای په‌روه‌ردگار به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تم بدات و ڕێنماییم بكات له‌ شوێنێك بتوانم عیباده‌تی بكه‌م.
Tafsyrai arabų kalba:
رَبِّ هَبۡ لِي مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
[ رَبِّ هَبْ لِي مِنَ الصَّالِحِينَ (١٠٠) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌ جیاتى هۆزو نه‌ته‌وه‌كه‌م كه‌ به‌جێم هێشتن منداڵی صاڵحم پێ ببه‌خشه‌ یارمه‌تیده‌رم بێت له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵى و عیباده‌تى تۆ.
Tafsyrai arabų kalba:
فَبَشَّرۡنَٰهُ بِغُلَٰمٍ حَلِيمٖ
[ فَبَشَّرْنَاهُ بِغُلَامٍ حَلِيمٍ (١٠١) ] منداڵێكمان پێی به‌خشی كه‌ ئیسماعیل - صلی الله علیه وسلم - بوو كه‌ دواتر منداڵێكی حه‌لیم و هێمن و ئارام و له‌سه‌رخۆ بوو، ئارامى گرت و رازى بوو كه‌ باوكى سه‌ری ببڕێت، وه‌ یه‌كه‌م منداڵى بوو، وه‌ له‌ ئیسحاق - صلی الله علیه وسلم - گه‌وره‌تر بوو.
Tafsyrai arabų kalba:
فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ ٱلسَّعۡيَ قَالَ يَٰبُنَيَّ إِنِّيٓ أَرَىٰ فِي ٱلۡمَنَامِ أَنِّيٓ أَذۡبَحُكَ فَٱنظُرۡ مَاذَا تَرَىٰۚ قَالَ يَٰٓأَبَتِ ٱفۡعَلۡ مَا تُؤۡمَرُۖ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰبِرِينَ
{ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌ خه‌ودا ئیسماعیلى كوڕى - صلی الله علیه وسلم - سه‌رده‌بڕێت} [ فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ السَّعْيَ قَالَ يَا بُنَيَّ إِنِّي أَرَى فِي الْمَنَامِ أَنِّي أَذْبَحُكَ فَانْظُرْ مَاذَا تَرَى ] كاتێك كه‌ ئیسماعیل - صلی الله علیه وسلم - پێ گه‌یشت وه‌ له‌گه‌ڵیدا ئه‌هات و ئه‌ڕۆیشت ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - وتی: ئه‌ی كوڕی خۆم من له‌ خه‌ودا ئه‌بینم كه‌ سه‌رت ئه‌بڕم تۆیش ته‌ماشا بكه‌ بزانه‌ بۆچوونت چیه‌و وه‌ڵامت چیه‌؟ (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌وی پێغه‌مبه‌ران وه‌حیه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌) [ قَالَ يَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ ] ئه‌ویش به‌ بێ دوودڵى فه‌رمووی: ئه‌ی باوكی خۆم ئه‌وه‌ی فه‌رمانت پێكراوه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ جێبه‌جێی بكه‌ [ سَتَجِدُنِي إِنْ شَاءَ اللَّهُ مِنَ الصَّابِرِينَ (١٠٢) ] (إن شاء الله) ئه‌بینی من له‌ ئارامگرانم و ئارام ئه‌گرم له‌سه‌ر فه‌رمانی خوای گه‌وره‌و سه‌رم ببڕه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
فَلَمَّآ أَسۡلَمَا وَتَلَّهُۥ لِلۡجَبِينِ
[ فَلَمَّا أَسْلَمَا ] كاتێك كه‌ هه‌ردووكیان ملكه‌چ و ته‌سلیمی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ بوون [ وَتَلَّهُ لِلْجَبِينِ (١٠٣) ] وه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌وان و ڕووی ڕایخست له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پشته‌وه‌ سه‌ری ببڕێ و ده‌موچاوى نه‌بینێت تا ئاسانتر بێت، كه‌ له‌ (مینا) بووه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
وَنَٰدَيۡنَٰهُ أَن يَٰٓإِبۡرَٰهِيمُ
[ وَنَادَيْنَاهُ أَنْ يَا إِبْرَاهِيمُ (١٠٤) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: بانگمان كرد ئه‌ی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - .
Tafsyrai arabų kalba:
قَدۡ صَدَّقۡتَ ٱلرُّءۡيَآۚ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
[ قَدْ صَدَّقْتَ الرُّؤْيَا ] به‌ڕاستی تۆ خه‌وه‌كه‌ت جێبه‌جێ كردو ڕاستگۆ بوویت و خه‌وه‌كه‌ت به‌ڕاست دانا [ إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (١٠٥) ] ئێمه‌ به‌م شێوازه‌ پاداشتی چاكه‌كاران ئه‌ده‌ینه‌وه‌و ئه‌وه‌ى گوێڕایه‌ڵیمان بكات ناخۆشى و ته‌نگانه‌ى له‌سه‌ر لاده‌به‌ین و ده‌روى خێرى لێده‌كه‌ینه‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡبَلَٰٓؤُاْ ٱلۡمُبِينُ
[ إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْبَلَاءُ الْمُبِينُ (١٠٦) ] ئه‌مه‌ به‌ڕاستی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر ئاشكرا بوو بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل (عَلَيْهِما الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ)، وه‌ له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتن و ناجیح بوون.
Tafsyrai arabų kalba:
وَفَدَيۡنَٰهُ بِذِبۡحٍ عَظِيمٖ
{خواى گه‌وره‌ له‌ جیاتى ئیسماعیل - صلی الله علیه وسلم - به‌رانێك ده‌نێرێت} [ وَفَدَيْنَاهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍ (١٠٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ جیاتی ئیسماعیل - صلی الله علیه وسلم - به‌رانێكی شاخدارى له‌ به‌هه‌شته‌وه‌ بۆ ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - نارد تا له‌ جیاتی ئیسماعیلی كوڕی - صلی الله علیه وسلم - سه‌ری ببڕێت، (له‌م كاته‌وه‌ قوربانى كردن ته‌شریع بووه‌و عیباده‌تێكى گه‌وره‌یه‌و پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - هه‌موو ساڵێك دوو به‌رانى شاخدارى ره‌ش و سپى كردووه‌ به‌ قوربانى و پێویسته‌ ئه‌وه‌ى تواناى هه‌بێت قوربانى بكات).
Tafsyrai arabų kalba:
وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ
[ وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِي الْآخِرِينَ (١٠٨) ] وه‌ ڕێزو مه‌دح و سه‌ناو ستایشیمان له‌ناو ئوممه‌ته‌كانی دواتردا به‌جێهێشت كه‌ مه‌دحی بكه‌ن.
Tafsyrai arabų kalba:
سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ
[ سَلَامٌ عَلَى إِبْرَاهِيمَ (١٠٩) ] سڵاو له‌ ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - بێت.
Tafsyrai arabų kalba:
كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
[ كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (١١٠) ] ئێمه‌ به‌م شێوازه‌ پاداشتی چاكه‌كاران ئه‌ده‌ینه‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
[ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُؤْمِنِينَ (١١١) ] به‌ڕاستی ئیبراهیم له‌ به‌نده‌ باوه‌ڕداره‌كانی ئێمه‌ بوو.
Tafsyrai arabų kalba:
وَبَشَّرۡنَٰهُ بِإِسۡحَٰقَ نَبِيّٗا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
[ وَبَشَّرْنَاهُ بِإِسْحَاقَ نَبِيًّا مِنَ الصَّالِحِينَ (١١٢) ] وه‌ له‌ دوای ئیسماعیل - صلی الله علیه وسلم - موژده‌مان پێدا به‌ كوڕێكی تر كه‌ ناوی ئیسحاق - صلی الله علیه وسلم - بووه‌، وه‌ له‌ داهاتوودا ده‌بێت به‌ پێغه‌مبه‌رێك له‌ پیاوچاكان.
Tafsyrai arabų kalba:
وَبَٰرَكۡنَا عَلَيۡهِ وَعَلَىٰٓ إِسۡحَٰقَۚ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحۡسِنٞ وَظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ مُبِينٞ
[ وَبَارَكْنَا عَلَيْهِ وَعَلَى إِسْحَاقَ ] وه‌ به‌ره‌كه‌تیشمان دابه‌زانده‌ سه‌ریان و خسته‌ ناو نه‌وه‌كانیه‌وه‌و منداڵمان زۆر كردن، وه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئیسحاقیش كه‌سانی تر ده‌بن به‌ پێغه‌مبه‌ر [ وَمِنْ ذُرِّيَّتِهِمَا مُحْسِنٌ وَظَالِمٌ لِنَفْسِهِ مُبِينٌ (١١٣) ] له‌ نه‌وه‌ی ئه‌مانیش هه‌بووه‌ چاكه‌كار بووه‌، وه‌ هه‌یشبووه‌ تاوانبارو خراپه‌كار بووه‌، وه‌كو یه‌هودو نه‌صارا له‌ نه‌وه‌ی ئیسحاق بوونه‌و خراپه‌كار بوونه‌ كه‌ به‌ ئاشكرا خراپه‌یان كردووه‌
Tafsyrai arabų kalba:
وَلَقَدۡ مَنَنَّا عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ
[ وَلَقَدْ مَنَنَّا عَلَى مُوسَى وَهَارُونَ (١١٤) ] وه‌ ئێمه‌ نیعمه‌تی خۆمان ڕژاند به‌سه‌ر موسى و هاروندا (عَلَيْهِما الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ).
Tafsyrai arabų kalba:
وَنَجَّيۡنَٰهُمَا وَقَوۡمَهُمَا مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ
[ وَنَجَّيْنَاهُمَا وَقَوْمَهُمَا مِنَ الْكَرْبِ الْعَظِيمِ (١١٥) ] وه‌ خۆیان و قه‌ومه‌كه‌یانمان له‌و ناخۆشیه‌ گه‌وره‌یه‌ ڕزگار كرد كه‌ فیرعه‌ون كردبوونی به‌ كۆیله‌، یاخود له‌ غه‌رق كردنی ئاوه‌كه‌ ڕزگارمان كردن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَنَصَرۡنَٰهُمۡ فَكَانُواْ هُمُ ٱلۡغَٰلِبِينَ
[ وَنَصَرْنَاهُمْ فَكَانُوا هُمُ الْغَالِبِينَ (١١٦) ] وه‌ ئه‌مانمان سه‌رخست و ئه‌مان زاڵ و سه‌ركه‌وتوو بوون به‌سه‌ر فیرعه‌وندا.
Tafsyrai arabų kalba:
وَءَاتَيۡنَٰهُمَا ٱلۡكِتَٰبَ ٱلۡمُسۡتَبِينَ
[ وَآتَيْنَاهُمَا الْكِتَابَ الْمُسْتَبِينَ (١١٧) ] وه‌ كتابێكی ئاشكراشمان پێ به‌خشین كه‌ ته‌ورات بوو.
Tafsyrai arabų kalba:
وَهَدَيۡنَٰهُمَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ
[ وَهَدَيْنَاهُمَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ (١١٨) ] وه‌ هیدایه‌تیشمان دان بۆ ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی خوای گه‌وره‌.
Tafsyrai arabų kalba:
وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِمَا فِي ٱلۡأٓخِرِينَ
[ وَتَرَكْنَا عَلَيْهِمَا فِي الْآخِرِينَ (١١٩) ] وه‌ مه‌دح و سه‌ناو ستایشى ئه‌مانیش له‌ناو ئوممه‌تانی دواتردا هه‌ر مایه‌وه‌و به‌ باشه‌ باس ئه‌كران.
Tafsyrai arabų kalba:
سَلَٰمٌ عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ
[ سَلَامٌ عَلَى مُوسَى وَهَارُونَ (١٢٠) ] سڵاوی خوای گه‌وره‌ له‌ موسى و هارون بێت(عَلَيْهِما الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ).
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
[ إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (١٢١) ] ئێمه‌ به‌م شێوازه‌ پاداشتی چاكه‌كاران ئه‌ده‌ینه‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّهُمَا مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
[ إِنَّهُمَا مِنْ عِبَادِنَا الْمُؤْمِنِينَ (١٢٢) ] ئه‌مان هه‌ردووكیان له‌ به‌نده‌ باوه‌ڕداره‌كانی ئێمه‌ بوون.
Tafsyrai arabų kalba:
وَإِنَّ إِلۡيَاسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
{بانگه‌وازى ئیلیاس پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - } [ وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ (١٢٣) ] وه‌ ئیلیاسیش - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌رێكی تر بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانی به‌نى ئیسرائیل، یان وتراوه‌: ئیدریس - صلی الله علیه وسلم - بووه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ أَلَا تَتَّقُونَ
[ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَلَا تَتَّقُونَ (١٢٤) ] كاتێك كه‌ به‌ قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو ئه‌وه‌ بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن و بۆچی عیباده‌تی جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن.
Tafsyrai arabų kalba:
أَتَدۡعُونَ بَعۡلٗا وَتَذَرُونَ أَحۡسَنَ ٱلۡخَٰلِقِينَ
[ أَتَدْعُونَ بَعْلًا ] ئایا ئێوه‌ عیباده‌ت بۆ (به‌عل) ئه‌كه‌ن كه‌ ناوی بتێك بووه‌، یان ناوی ئافره‌تێك بووه‌ په‌رستوویانه‌، یان ناوی په‌روه‌ردگار بووه‌و بتێكتان كردووه‌ به‌ په‌روه‌ردگار [ وَتَذَرُونَ أَحْسَنَ الْخَالِقِينَ (١٢٥) ] وه‌ وازتان له‌ باشترین دروستكار هێناوه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌یه‌و عیباده‌تی ئه‌و ناكه‌ن، كه‌ ته‌نها ئه‌و په‌رستراوى حه‌قه‌و شایانى په‌رستنه‌و په‌رستراوه‌كانى تر پوچه‌ڵ و بێبنه‌مان.
Tafsyrai arabų kalba:
ٱللَّهَ رَبَّكُمۡ وَرَبَّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ
[ اللَّهَ رَبَّكُمْ وَرَبَّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ (١٢٦) ] هه‌ر (الله)یه‌ كه‌ په‌روه‌ردگاری ئێوه‌و په‌روه‌ردگاری باوك و باپیرانی پێشینیشتانه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ
[ فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ (١٢٧) ] ئه‌وان به‌درۆیان زانی، وه‌ ئه‌بێ ئاماده‌ی سزای خوای گه‌وره‌ بن له‌ ڕۆژی قیامه‌ت.
Tafsyrai arabų kalba:
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
[ إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ (١٢٨) ] ته‌نها به‌نده‌ دڵسۆزه‌كانی خوای گه‌وره‌ نه‌بێت ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانیان پێی هێناوه‌ ڕزگاریان ئه‌بێ له‌ سزا.
Tafsyrai arabų kalba:
وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ
[ وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِي الْآخِرِينَ (١٢٩) ] وه‌ ئه‌میش له‌ناو ئوممه‌تانی دواتردا مه‌دح و سه‌ناو ستایش ده‌كرێت و باش باس ده‌كرێت و ڕێزی ئه‌مێنێت.
Tafsyrai arabų kalba:
سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِلۡ يَاسِينَ
[ سَلَامٌ عَلَى إِلْ يَاسِينَ (١٣٠) ] وه‌ سڵاوی خوای گه‌وره‌ له‌ (ئیل یاسین) بێت واته‌: له‌ (ئیلیاس) - صلی الله علیه وسلم - بێت كه‌ هه‌ردووكیان یه‌كن.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
[ إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (١٣١) ] ئێمه‌ به‌م شێوازه‌ پاداشتی چاكه‌كاران ئه‌ده‌ینه‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
[ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُؤْمِنِينَ (١٣٢) ] به‌ دڵنیایى ئه‌میش یه‌كێك بووه‌ له‌ به‌نده‌ باوه‌ڕداره‌كانی ئێمه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
وَإِنَّ لُوطٗا لَّمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
{خێزانه‌كه‌ى لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌ناو سزادراواندا ده‌بێت} [ وَإِنَّ لُوطًا لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ (١٣٣) ] وه‌ لوطيش - صلی الله علیه وسلم - یه‌كێك بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌.
Tafsyrai arabų kalba:
إِذۡ نَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ
[ إِذْ نَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ أَجْمَعِينَ (١٣٤) ] كه‌ خۆی و كه‌سوكاره‌ باوه‌ڕداره‌كانی ئه‌وه‌ی كه‌ شوێنی كه‌وتبوون هه‌موویانمان ڕزگار كرد.
Tafsyrai arabų kalba:
إِلَّا عَجُوزٗا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ
[ إِلَّا عَجُوزًا فِي الْغَابِرِينَ (١٣٥) ] ته‌نها پیرێژنێك نه‌بێ كه‌ له‌ناو سزادا مایه‌وه‌ كه‌ خێزانه‌كه‌ی بوو كافر بوو باوه‌ڕی پێ نه‌هێنا.
Tafsyrai arabų kalba:
ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ
[ ثُمَّ دَمَّرْنَا الْآخَرِينَ (١٣٦) ] پاشان ئه‌وانه‌ی ترمان هه‌موو له‌ناوبرد.
Tafsyrai arabų kalba:
وَإِنَّكُمۡ لَتَمُرُّونَ عَلَيۡهِم مُّصۡبِحِينَ
[ وَإِنَّكُمْ لَتَمُرُّونَ عَلَيْهِمْ مُصْبِحِينَ (١٣٧) ] ئه‌ی خه‌ڵكی مه‌ككه‌ ئێوه‌ به‌ به‌یانیان به‌ شوێنه‌واری ئه‌وان و ماڵه‌كانیاندا تێئه‌په‌ڕن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَبِٱلَّيۡلِۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ
[ وَبِاللَّيْلِ ] وه‌ به‌ شه‌وانیش هه‌ر به‌ گه‌ڕانه‌وه‌تان له‌ شامدا به‌سه‌ریاندا تێئه‌په‌ڕن [ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (١٣٨) ] ئه‌وه‌ بۆ په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رناگرن بزانن خوای گه‌وره‌ چۆن سزای دان دوایی سزای ئێوه‌ش ئه‌دات ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن، خواى گه‌وره‌ شوێنه‌كه‌ى كردن به‌ ده‌ریاچه‌یه‌كى پیسى بۆگه‌نى ناشیرین.
Tafsyrai arabų kalba:
وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ
{یونس پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فڕێ ده‌درێته‌ ناو ده‌ریاوه‌} [ وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ (١٣٩) ] وه‌ (یونس)یش - صلی الله علیه وسلم - كه‌ (ذا النون)ی پێ وتراوه‌ به‌ دڵنیایى یه‌كێك بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌.
Tafsyrai arabų kalba:
إِذۡ أَبَقَ إِلَى ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ
[ إِذْ أَبَقَ إِلَى الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ (١٤٠) ] كاتێك كه‌ وایزانی خوای گه‌وره‌ سزای قه‌ومه‌كه‌ی ئه‌دات كه‌ سزاكه‌ دواكه‌وت ئه‌م قه‌ومه‌كه‌ی خۆی به‌جێ هێشت و چووه‌ ناو كه‌شتییه‌كه‌وه‌ كه‌ كه‌شتییه‌كه‌ پڕ بوو له‌ شتومه‌ك.
Tafsyrai arabų kalba:
فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ ٱلۡمُدۡحَضِينَ
[ فَسَاهَمَ ] نزیك بووه‌ كه‌شتییه‌كه‌ نوقم بێت تیرو پشكیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موویان نقوم نه‌بن كه‌سێك فڕێ بده‌نه‌ ناو ئاوه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ ڕزگاری بێت [ فَكَانَ مِنَ الْمُدْحَضِينَ (١٤١) ] كاتێك كه‌ تیروپشك كرا سآ جار یونس - صلی الله علیه وسلم - ده‌رچوو وه‌ فڕێیان دایه‌ ناو ده‌ریاكه‌وه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
فَٱلۡتَقَمَهُ ٱلۡحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٞ
[ فَالْتَقَمَهُ الْحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌ (١٤٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ نه‌هه‌نگێكی ناردو قوتی دا، چونكه‌ یونس - صلی الله علیه وسلم - قه‌ومه‌كه‌ى به‌جێهێشت و لۆمه‌ كرا.
Tafsyrai arabų kalba:
فَلَوۡلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلۡمُسَبِّحِينَ
[ فَلَوْلَا أَنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُسَبِّحِينَ (١٤٣) ] ئه‌گه‌ر یونس - صلی الله علیه وسلم - له‌ناو سكی نه‌هه‌نگه‌كه‌ ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ی نه‌كردایه‌ یان نوێژی نه‌كردایه‌، ئه‌ووترێ: پێشترو له‌ناو سكى نه‌هه‌نگه‌كه‌یش نوێژو زیكری خوای گه‌وره‌ی كردووه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
لَلَبِثَ فِي بَطۡنِهِۦٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ
[ لَلَبِثَ فِي بَطْنِهِ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ (١٤٤) ] ئه‌وه‌ له‌ناو سكی ئه‌و نه‌هه‌نگه‌دا ئه‌مایه‌وه‌ تا ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌، واته‌: ناو سكی نه‌هه‌نگه‌كه‌ ئه‌بووه‌ گۆڕی.
Tafsyrai arabų kalba:
۞ فَنَبَذۡنَٰهُ بِٱلۡعَرَآءِ وَهُوَ سَقِيمٞ
{یونس پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - رزگارى ده‌بێت} [ فَنَبَذْنَاهُ بِالْعَرَاءِ وَهُوَ سَقِيمٌ (١٤٥) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی كرد به‌ نه‌هه‌نگه‌كه‌ له‌ ده‌مییه‌وه‌ فڕێی دایه‌ ده‌شت و شوێنێكی چۆڵه‌وه‌ كه‌ هیچ رووه‌كى لێنه‌بوو، وه‌ لاوازو نه‌خۆش بوو جلوبه‌رگی له‌به‌ردا نه‌مابوو.
Tafsyrai arabų kalba:
وَأَنۢبَتۡنَا عَلَيۡهِ شَجَرَةٗ مِّن يَقۡطِينٖ
[ وَأَنْبَتْنَا عَلَيْهِ شَجَرَةً مِنْ يَقْطِينٍ (١٤٦) ] وه‌ دارێكمان بۆی ڕوواند كه‌ سێبه‌ری بۆ بكات كه‌ ئه‌ووترێ: كوله‌كه‌ بووه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
وَأَرۡسَلۡنَٰهُ إِلَىٰ مِاْئَةِ أَلۡفٍ أَوۡ يَزِيدُونَ
[ وَأَرْسَلْنَاهُ إِلَى مِائَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ (١٤٧) ] پاشان ناردمان بۆ لای خه‌ڵكی (نه‌ینه‌وا) كه‌ سه‌د هه‌زار كه‌س یاخود زیاتر بوون.
Tafsyrai arabų kalba:
فَـَٔامَنُواْ فَمَتَّعۡنَٰهُمۡ إِلَىٰ حِينٖ
[ فَآمَنُوا ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ نیشانه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیان بینی، یاخود هه‌ندێك له‌ نیشانه‌كانی سزای خوای گه‌وره‌یان بینی هه‌موویان ئیمانیان هێناو خوای گه‌وره‌ سزای نه‌دان [ فَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ (١٤٨) ] وه‌ ژیانماندن تا كۆتایی ئه‌جه‌ل و كاتی دیاریكراوی خۆیان.
Tafsyrai arabų kalba:
فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَلِرَبِّكَ ٱلۡبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلۡبَنُونَ
{كافران بوهتان بۆ خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن } [ فَاسْتَفْتِهِمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ پرسیار له‌ كافرانى قوڕه‌یش بكه‌ وه‌كو به‌رهه‌ڵستى كردن و نكوڵى كردن [ أَلِرَبِّكَ الْبَنَاتُ وَلَهُمُ الْبَنُونَ (١٤٩) ] ئایا ئه‌وان بۆچى ئه‌ڵێن: مه‌لائیكه‌ت كچی خوای گه‌وره‌یه‌ له‌كاتێكدا بۆ خۆیان ڕازی نابن كچیان ببێت و كچ زینده‌ به‌چاڵ ئه‌كه‌ن ئایا خوای گه‌وره‌ كچی هه‌یه‌و ئه‌وان كوڕیان هه‌یه‌! چۆن به‌ شتێك بۆ خۆیان ڕازی نابن ئه‌یده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌.
Tafsyrai arabų kalba:
أَمۡ خَلَقۡنَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ إِنَٰثٗا وَهُمۡ شَٰهِدُونَ
[ أَمْ خَلَقْنَا الْمَلَائِكَةَ إِنَاثًا وَهُمْ شَاهِدُونَ (١٥٠) ] یاخود ئایا ئه‌گه‌ر مه‌لائیكه‌ت كچ بن ئێمه‌ كاتێك مه‌لائیكه‌تمان دروست كردووه‌ ئه‌وان ئاگادار بوونه‌و بینیویانه‌ چۆن ئه‌زانن مه‌لائیكه‌ت كچه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
أَلَآ إِنَّهُم مِّنۡ إِفۡكِهِمۡ لَيَقُولُونَ
[ أَلَا إِنَّهُمْ مِنْ إِفْكِهِمْ لَيَقُولُونَ (١٥١) ] نه‌خێر ئه‌مه‌ ته‌نها درۆهه‌ڵبه‌ستن و بوهتانێكه‌و له‌ بوهتان كردندا ئه‌وان ئه‌ڵێن:
Tafsyrai arabų kalba:
وَلَدَ ٱللَّهُ وَإِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ
[ وَلَدَ اللَّهُ ] خوای گه‌وره‌ منداڵی بووه‌ (وَالْعِيَاذُ بِالله) [ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (١٥٢) ] وه‌ به‌ دڵنیایی ئه‌وان درۆ ئه‌كه‌ن.
Tafsyrai arabų kalba:
أَصۡطَفَى ٱلۡبَنَاتِ عَلَى ٱلۡبَنِينَ
[ أَصْطَفَى الْبَنَاتِ عَلَى الْبَنِينَ (١٥٣) ] ئایا خوای گه‌وره‌ كچی هه‌ڵبژاردووه‌ به‌سه‌ر كوڕدا له‌ كاتێك ئێوه‌ خۆتان به‌ كچ ڕازی نین.
Tafsyrai arabų kalba:
مَا لَكُمۡ كَيۡفَ تَحۡكُمُونَ
[ مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ (١٥٤) ] ئه‌وه‌ چیتانه‌و چۆن بڕیارێكه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ی ئه‌ده‌ن.
Tafsyrai arabų kalba:
أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
[ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (١٥٥) ] ئه‌وه‌ بۆ بیر ناكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رناگرن له‌سه‌ر پووچه‌ڵی و به‌تاڵی ئه‌و قسه‌یه‌ی خۆتان.
Tafsyrai arabų kalba:
أَمۡ لَكُمۡ سُلۡطَٰنٞ مُّبِينٞ
[ أَمْ لَكُمْ سُلْطَانٌ مُبِينٌ (١٥٦) ] یاخود به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكراتان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن.
Tafsyrai arabų kalba:
فَأۡتُواْ بِكِتَٰبِكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
[ فَأْتُوا بِكِتَابِكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١٥٧) ] ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك و كتابێكى ئاسمانیتان هه‌یه‌ ئه‌م شتانه‌ی تیا نووسراوه‌ته‌وه‌ بیهێنن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاستگۆن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَجَعَلُواْ بَيۡنَهُۥ وَبَيۡنَ ٱلۡجِنَّةِ نَسَبٗاۚ وَلَقَدۡ عَلِمَتِ ٱلۡجِنَّةُ إِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ
[ وَجَعَلُوا بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْجِنَّةِ نَسَبًا ] ئه‌یانووت: خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ جنیه‌كاندا نه‌سه‌ب له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ (وَالْعِيَاذُ بِالله) ئه‌یانووت: ژن و ژنخوازی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ داوای جنی كردووه‌ جنیان داوه‌ته‌وه‌ خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌تیش له‌و بووه‌ (وَالْعِيَاذُ بِالله) [ وَلَقَدْ عَلِمَتِ الْجِنَّةُ إِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ (١٥٨) ] له‌ كاتێكدا كه‌ جنیه‌ كافره‌كانیش ئه‌زانن ئاماده‌ی ئاگری دۆزه‌خ و سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بن له‌سه‌ر ئه‌م درۆ هه‌ڵبه‌ستنانه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ
[ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ (١٥٩) ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره‌ له‌و وه‌سفانه‌ی كه‌ ئه‌وان ئه‌یده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ پاك و بێگه‌رده‌ له‌وه‌ی كه‌ خێزان یان منداڵی هه‌بێت.
Tafsyrai arabų kalba:
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
[ إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ (١٦٠) ] ته‌نها به‌نده‌ دڵسۆزه‌كانی خوای گه‌وره‌ ئاماده‌ی سزای خوای گه‌وره‌ نابن، یاخود ئه‌و وه‌سفانه‌ ناده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ به‌ڵكو به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره‌ ئه‌په‌رستن و خوای گه‌وره‌ به‌ پاك ڕائه‌گرن له‌ هه‌موو وه‌سفێك كه‌ شایانى خواى گه‌وره‌ نه‌بێت.
Tafsyrai arabų kalba:
فَإِنَّكُمۡ وَمَا تَعۡبُدُونَ
[ فَإِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ (١٦١) ] ئێوه‌ خۆتان و خواكانتان.
Tafsyrai arabų kalba:
مَآ أَنتُمۡ عَلَيۡهِ بِفَٰتِنِينَ
[ مَا أَنْتُمْ عَلَيْهِ بِفَاتِنِينَ (١٦٢) ] ناتوانن كه‌س گومڕا بكه‌ن و كه‌س شوێنتان ناكه‌وێت.
Tafsyrai arabų kalba:
إِلَّا مَنۡ هُوَ صَالِ ٱلۡجَحِيمِ
[ إِلَّا مَنْ هُوَ صَالِ الْجَحِيمِ (١٦٣) ] ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر كوفرو خۆی بیه‌وێ بچێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌و دۆزه‌خ هه‌ڵبژێرێ.
Tafsyrai arabų kalba:
وَمَا مِنَّآ إِلَّا لَهُۥ مَقَامٞ مَّعۡلُومٞ
[ وَمَا مِنَّا إِلَّا لَهُ مَقَامٌ مَعْلُومٌ (١٦٤) ] فریشته‌كان ئه‌ڵێن: وه‌ هیچ كه‌سێك له‌ ئێمه‌ نیه‌ ته‌نها شوێنی دیاریكراوی خۆمان هه‌یه‌ له‌ ئاسماندا خوای گه‌وره‌ى لێ ده‌په‌رستین و ئه‌و شوێنه‌ تێناپه‌ڕێنین.
Tafsyrai arabų kalba:
وَإِنَّا لَنَحۡنُ ٱلصَّآفُّونَ
[ وَإِنَّا لَنَحْنُ الصَّافُّونَ (١٦٥) ] وه‌ ئێمه‌ هه‌موومان پۆل پۆل ڕاوه‌ستاوین له‌ ئاسمان عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ین هه‌روه‌كو چۆن باوه‌ڕدارانیش له‌ نوێژه‌كاندا پۆل پۆل ڕائه‌وه‌ستن و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَإِنَّا لَنَحۡنُ ٱلۡمُسَبِّحُونَ
[ وَإِنَّا لَنَحْنُ الْمُسَبِّحُونَ (١٦٦) ] وه‌ ئێمه‌ ته‌سبیحات و نوێژو عیباده‌ت و زیكری خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ین، واته‌: ئێمه‌ كچی خوای گه‌وره‌ نین به‌ڵكو به‌نده‌ی ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵى خوای گه‌وره‌ین.
Tafsyrai arabų kalba:
وَإِن كَانُواْ لَيَقُولُونَ
[ وَإِنْ كَانُوا لَيَقُولُونَ (١٦٧) ] هه‌ر چه‌نده‌ موشریكان ئه‌یانووت:
Tafsyrai arabų kalba:
لَوۡ أَنَّ عِندَنَا ذِكۡرٗا مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ
[ لَوْ أَنَّ عِنْدَنَا ذِكْرًا مِنَ الْأَوَّلِينَ (١٦٨) ] ئه‌گه‌ر كتابێكمان هه‌بوایه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ ئوممه‌تانی پێشتر هاتووه‌ وه‌ك ته‌ورات و ئینجیل.
Tafsyrai arabų kalba:
لَكُنَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
[ لَكُنَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ (١٦٩) ] ئه‌وه‌ ئێمه‌ش ئه‌بووینه‌ به‌نده‌ی دڵسۆزی خوای گه‌وره‌و به‌ دڵسۆزی عیباده‌تی خوای گه‌وره‌مان ئه‌كردو كوفرمان نه‌ئه‌كرد.
Tafsyrai arabų kalba:
فَكَفَرُواْ بِهِۦۖ فَسَوۡفَ يَعۡلَمُونَ
[ فَكَفَرُوا بِهِ ] به‌ڵام كاتێك كه‌ كتابیان بۆ هات له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌ قورئان بوو ئه‌وان كوفریان پێ كرد [ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ (١٧٠) ] ئه‌وه‌ له‌ داهاتوودا سه‌ره‌نجامی كوفره‌كه‌یان ئه‌زانن كه‌ خوای گه‌وره‌ چۆن سزایان ئه‌دات.
Tafsyrai arabų kalba:
وَلَقَدۡ سَبَقَتۡ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا ٱلۡمُرۡسَلِينَ
[ وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا الْمُرْسَلِينَ (١٧١) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: وه‌ به‌ دڵنیایى پێشتریش ئێمه‌ وشه‌و قسه‌ى خۆمان پێش خستووه‌ بۆ به‌نده‌ نێردراوه‌كانی خۆمان بۆ پێغه‌مبه‌ران كه‌ ئه‌بێ ئه‌وان سه‌ركه‌ون.
Tafsyrai arabų kalba:
إِنَّهُمۡ لَهُمُ ٱلۡمَنصُورُونَ
[ إِنَّهُمْ لَهُمُ الْمَنْصُورُونَ (١٧٢) ] ئه‌مانن كه‌ سه‌رئه‌كه‌ون به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا وه‌ زاڵ ئه‌بن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ ٱلۡغَٰلِبُونَ
[ وَإِنَّ جُنْدَنَا لَهُمُ الْغَالِبُونَ (١٧٣) ] وه‌ سه‌ربازه‌كانی ئێمه‌ ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتوون وه‌ زاڵن به‌سه‌ر كافران و بێباوه‌ڕاندا.
Tafsyrai arabų kalba:
فَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ حِينٖ
[ فَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّى حِينٍ (١٧٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پشتیان تێ بكه‌و ئارام بگره‌ له‌سه‌ر ئازاریان تا كاتی دیاریكراویان دێت كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ناویان ئه‌بات.
Tafsyrai arabų kalba:
وَأَبۡصِرۡهُمۡ فَسَوۡفَ يُبۡصِرُونَ
[ وَأَبْصِرْهُمْ ] وه‌ كاتێك كه‌ سزای خوای گه‌وره‌ دێت به‌ كوشتن و به‌ دیل گرتن، یان له‌ رۆژى قیامه‌ت تۆ ته‌ماشایان بكه‌ [ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ (١٧٥) ] ئه‌وانیش به‌ چاوی خۆیان ئه‌و شته‌ ئه‌بینن و ته‌ماشای ئه‌كه‌ن به‌ڵام سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت.
Tafsyrai arabų kalba:
أَفَبِعَذَابِنَا يَسۡتَعۡجِلُونَ
[ أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ (١٧٦) ] ئایا ئه‌وان په‌له‌ی سزای ئێمه‌ ئه‌كه‌ن و داوای سزای ئێمه‌ ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: كه‌ی سزای خوا دێت.
Tafsyrai arabų kalba:
فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمۡ فَسَآءَ صَبَاحُ ٱلۡمُنذَرِينَ
[ فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمْ ] كاتێك سزای ئێمه‌ دائه‌به‌زێ بۆ گۆڕه‌پان و ماڵ و شوێنی ئه‌وان له‌ كاتی جه‌نگدا [ فَسَاءَ صَبَاحُ الْمُنْذَرِينَ (١٧٧) ] ئه‌وه‌ خراپترین به‌یانیه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا تێكئه‌شكێن.
Tafsyrai arabų kalba:
وَتَوَلَّ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ حِينٖ
[ وَتَوَلَّ عَنْهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه‌ تۆ پشتیان تێ بكه‌ [ حَتَّى حِينٍ (١٧٨) ] تا كاتی دیاریكراویان كه‌ خوای گه‌وره‌ سزایان ئه‌دات و تێكیانئه‌شكێنێ.
Tafsyrai arabų kalba:
وَأَبۡصِرۡ فَسَوۡفَ يُبۡصِرُونَ
[ وَأَبْصِرْ ] وه‌ تۆ ته‌ماشا بكه‌ كاتێك كه‌ تێكئه‌شكێن و ئه‌كوژرێن له‌ جه‌نگى به‌در [ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ (١٧٩) ] وه‌ خۆیشیان به‌ چاوی خۆیان ئه‌و شته‌ ئه‌بینن به‌ڵام سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێ.
Tafsyrai arabų kalba:
سُبۡحَٰنَ رَبِّكَ رَبِّ ٱلۡعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ
[ سُبْحَانَ رَبِّكَ رَبِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ (١٨٠) ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ په‌روه‌ردگارت ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه‌ به‌ عیززه‌ته‌ له‌ هه‌موو ئه‌و وه‌سفه‌ ناشیرینانه‌ی كه‌ كافران و موشریكان ئه‌یده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌.
Tafsyrai arabų kalba:
وَسَلَٰمٌ عَلَى ٱلۡمُرۡسَلِينَ
[ وَسَلَامٌ عَلَى الْمُرْسَلِينَ (١٨١) ] وه‌ سڵاوی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ران و نێردراوانی خوای گه‌وره‌ بێت له‌ دونیاو قیامه‌تدا.
Tafsyrai arabų kalba:
وَٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
[ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٨٢) ] وه‌ حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان له‌سه‌ر هه‌موو نیعمه‌ته‌كانی له‌سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ران و تێكشكاندنی كافران، والله أعلم.
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Sūra: Sūra As-Saffat
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin - Vertimų turinys

Kilniojo Korano reikšmių vertimas į kurdų kalbą, išvertė Salchuddin Abdul-Karim

Uždaryti