Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (6) Sūra: Sūra Al-Infitaar
يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلۡكَرِيمِ
{چى مرۆڤى له‌خۆبایی كردووه‌؟} [ يَا أَيُّهَا الْإِنْسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَرِيمِ (٦) ] ئه‌ی مرۆڤ چی تۆی له‌ خشته‌ بردووه‌ به‌ په‌روه‌ردگاری به‌ڕێزت، ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی قورسه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ خشته‌ براون و له‌ ڕێگای ڕاست ده‌رچوونه‌، واته‌: ئه‌ى مرۆڤ چی وای لێ كردووى كه‌ ڕووبه‌ڕووی چاكه‌ی خوای گه‌وره‌ ببیته‌وه‌ به‌ تاوان و خراپه‌كاری، (ئیمامی عومه‌ر) ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌و سوێندی خوارد به‌ خوای گه‌وره‌و فه‌رمووی: نه‌زانی و نه‌فامی مرۆڤه‌ وای لێ كردووه‌ كه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌ی خوای گه‌وره‌ بێته‌وه‌ به‌ تاوان و سه‌رپێچى، وه‌ (قه‌تاده‌) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وه‌ی مرۆڤی له‌ خشته‌ بردووه‌ ته‌نها بریتییه‌ له‌ شه‌یتان، یاخود وتراوه‌: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك تاوانێك بكات خوای گه‌وره‌ ڕاسته‌وخۆ سزای نادات ئه‌مه‌ وای له‌ مرۆڤ كردووه‌ كه‌ له‌ خشته‌ ببرێ و به‌رامبه‌ر به‌ چاكه‌كانی خوای گه‌وره‌ كرده‌وه‌ی خراپ ئه‌نجام بدات، (موقاتیل) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (ئه‌سوه‌دی كوڕی شوره‌یق) دابه‌زیوه‌.
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (6) Sūra: Sūra Al-Infitaar
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Kurdų k. vertimas – Salachuddin - Vertimų turinys

Kilniojo Korano reikšmių vertimas į kurdų kalbą, išvertė Salchuddin Abdul-Karim

Uždaryti