Check out the new design

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: അഅ്ലാ   ആയത്ത്:
وَيَتَجَنَّبُهَا ٱلۡأَشۡقَى
بەڵام ئەوەیشی بێباوەڕ بێت دوور دەکەوێتەوە لە ئامۆژگاری ولێی ڕادەکات، لەبەرئەوەی بەدبەخترین کەسە لەڕۆژی دواییدا، چونکە چووەتە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ٱلَّذِي يَصۡلَى ٱلنَّارَ ٱلۡكُبۡرَىٰ
ئەوەی دەچێتە ناو ئاگرە ھەرە گەورەکەی ڕۆژی دوایی (مەبەست پێی ئاگری دۆزەخە)، ھاوار وداد وبێدادیەتی لەدەست گەرما وناڕەحەتیەکانی بۆ هەمیشەیی.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحۡيَىٰ
پاشان بەھەمیشەیی لەناو ئەو ئاگرەدا نە دەمرێت کە گیانی بکێشرێت وڕزگاری ببێت لەسزای دۆزەخ، وە نە دەژێت بەژیانێکی ئاسوودەیی وخۆشی.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
قَدۡ أَفۡلَحَ مَن تَزَكَّىٰ
بێگومان ڕزگاری بوو ئەوەی کە دڵ ودەروونی خۆی پاک بکاتەوە لە شیرک وھاوەڵ پەیدا کردن بۆ پەروەردگار.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَذَكَرَ ٱسۡمَ رَبِّهِۦ فَصَلَّىٰ
وە یادی پەروەردگاری خۆی کرد بەو شێوەیەی شەرع دیاریکردووە، ونوێژەکانی ئەنجامدا بەو شێوەیەی داواکراوە لێی ئەنجامی بدات.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
بَلۡ تُؤۡثِرُونَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا
کەچی ئێوە ژیانی دونیا ھەڵدەبژێرن وفەزڵی دەدەن بەسەر ژیانی دواڕۆژدا، لەگەڵ ئەو ھەمووە جیاوازیە گەورەیەی لەنێوانیاندا ھەیە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓ
لەگەڵ ئەوەیشدا ژیانی دواڕۆژ لەو ھەموو خۆشی وچێژەى ژیانی دونیا خێرتر وباشتر وبەردەوامترە، چونکە ناز ونیعمەتەکانی دواڕۆژ ھەمیشە وبەردەوامە وھەرگیز کۆتایی نایەن ونابڕێنەوە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
إِنَّ هَٰذَا لَفِي ٱلصُّحُفِ ٱلۡأُولَىٰ
ئەوەى بۆتان باسمان کرد لە فەرمان و چیرۆکەکان لەو کتێب و پەڕانەیە کە پێش قورئان دابەزێندراون هەن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
صُحُفِ إِبۡرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ
لەو پەیام وپەڕاوانەیە کە دابەزیوون بۆ سەر ئیبراھیم وموسا -علیهما السلام-.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• أهمية تطهير النفس من الخبائث الظاهرة والباطنة.
گرنگی پاککردنەوەی دڵ ودەروون لە پیسی وپۆخڵی دیار ونادیار.

• الاستدلال بالمخلوقات على وجود الخالق وعظمته.
بەڵگەھێنانەوە بە خوڵقێنراو وبەدیھێنراوەکان لەسەر بوونی پەروەردگار وگەورەیی ئەو زاتە پیرۆزە.

• مهمة الداعية الدعوة، لا حمل الناس على الهداية؛ لأن الهداية بيد الله.
ئەرکی بانگخواز بریتیە لە بانگەوازی کردنی خەڵکی بۆ باوەڕهێنان بەشێوازێکی جوان ودانایانە، نەک بەزۆر وناچاری خەڵکی ھیدایەت وەربگرێت وڕێنموونی بکرێت، چونکە ئەوە تەنھا بەدەستی اللە -تەعاﻻ-یە نەک ھیچ کەسێکی تر.

 
പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: അഅ്ലാ
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

മർക്കസ് തഫ്സീർ പ്രസിദ്ധീകരിച്ചത്.

അടക്കുക