Check out the new design

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: അഅ്ലാ   ആയത്ത്:

الأعلى

സൂറത്തിൻ്റെ ഉദ്ദേശ്യങ്ങളിൽ പെട്ടതാണ്:
تذكير النفس بالحياة الأخروية، وتخليصها من التعلقات الدنيوية.
بە بیردا هێنانەوەى نەفس سەبارەت بە ژیانی قیامەت و ڕزگارکردنی لە پەیوەست بوون بە شتە دونیاییەکان.

سَبِّحِ ٱسۡمَ رَبِّكَ ٱلۡأَعۡلَى
تەسبیحات ویادی پەروەردگاری بەرز وبڵند وپایەدارت بکە، بەرز وبڵندە بەسەر ھەموو بەدیھێنراوەکانیدا، (بە ووتنی: سبحان ربي الأعلی).
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ٱلَّذِي خَلَقَ فَسَوَّىٰ
ئەو پەروەردگارەی کە مرۆڤی بەجوانی بەدیھێناوە، و بەژن و باڵایشی ڕێکوپێک کردووە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱلَّذِي قَدَّرَ فَهَدَىٰ
ئەو پەروەردگارەی کە نەخشەی ھەموو بەدیھێنراوەکانی کێشاوە (لە شێواز وجۆر وڕەنگ وسیفات وکار وگوفتار و ڕزق وئەجەلی)، پاشان ڕێنمونی ھەموو بەدیھێنراوێکی کردووە بۆ ئەو شتەی شیاو وشایستەیەتی.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَٱلَّذِيٓ أَخۡرَجَ ٱلۡمَرۡعَىٰ
ئەو پەروەردگارەی کە گژوگیا ولەوەڕی دەرھێناوە بۆ ئاژەڵەکانتان.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَجَعَلَهُۥ غُثَآءً أَحۡوَىٰ
پاشان ماوەیەکیش دەیگۆڕێت بە پووش وپەڵاشی زەرد و وشکی ڕەش ھەڵگەڕاو، دوای ئەوەی کە سەوز وتەڕ وپاراو بوو.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
سَنُقۡرِئُكَ فَلَا تَنسَىٰٓ
-ئەی پێغەمبەر- ئێمە قورئانت بەسەردا دەخوێنینەوە و لەسینگتدا کۆی دەکەینەوە وھەرگیز لەبیریشت ناچێتەوە، بۆیە لەکاتی خوێندنەوەدا پێشبڕکێ لەگەڵ جبریلدا مەکە، ھەروەکو پێشتر وات دەکرد چونکە بەپەرۆش بوویت لەسەری تاوەکو لەبیرت نەچێتەوە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُۚ إِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلۡجَهۡرَ وَمَا يَخۡفَىٰ
مەگەر شتێک کە اللە -تەعاﻻ- بیەوێت و لەبیرتی بەرێتەوە لەبەر ھەر حیکمەتێک خۆی بیەوێت، بێگومان ئەو ئاگادارە بەو شتانەی کە ئادەمیزاد دەیکات بەئاشکرا و بەنھێنی، وە ھیچ شتێکیشی لانھێنی وشاراوە نییە.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
وَنُيَسِّرُكَ لِلۡيُسۡرَىٰ
ئێمە یارمەتیت دەدەین وئاسانی دەکەین بۆت ئەنجامدانى ھەموو کردەوەیەکی چاک کە هۆکارن بۆ چوونە بەھەشتت.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَذَكِّرۡ إِن نَّفَعَتِ ٱلذِّكۡرَىٰ
ئەمجا تۆش ھەمیشە ئامۆژگاری خەڵکی بکە بەو قورئانەی بۆمان ناردوویت وڕێنموێنیان بکە بۆ سەر ڕێگای ڕاست وشەریعەتی ئیسلام، ئەگەر ئەو ئامۆژگاری وڕێنموونیانە سوودی ھەبێت بۆیان وپەندی لێوەربگرن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
سَيَذَّكَّرُ مَن يَخۡشَىٰ
تەنها ئەوانە سوود لە ئامۆژگاریەکانت وەردەگرن؛ کە بێگومان لە اللە -تەعاﻻ- دەترسن.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ഈ പേജിലെ ആയത്തുകളിൽ നിന്നുള്ള പാഠങ്ങൾ:
• تحفظ الملائكة الإنسان وأعماله خيرها وشرها ليحاسب عليها.
فریشتەکان مرۆڤ وکردەوەکانی دەپارێزن، بەچاکە وخراپەیەوە، بۆئەوەی لەڕۆژی دواییدا لێپرسینەوەی لەسەر بکرێت لەگەڵیدا.

• ضعف كيد الكفار إذا قوبل بكيد الله سبحانه.
لاوازی فرت وفێڵی بێباوەڕان، ئەگەر بەراوورد بکرێت بەنەخشە وپیلانی اللە -سبحانە وتعالی-.

• خشية الله تبعث على الاتعاظ.
ترسان لە اللە -تەعاﻻ- وا دەکات لەمرۆڤ پەند وئامۆژگاری وەربگرێت لەڕێنوونی وڕێنماییەکانی قورئان.

 
പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: അഅ്ലാ
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - ഖുർആൻ സംക്ഷിപ്ത വിശദീകരണം - പരിഭാഷ (കുർദിഷ്) - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

മർക്കസ് തഫ്സീർ പ്രസിദ്ധീകരിച്ചത്.

അടക്കുക