വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: സൂറത്ത് ഖുറൈശ്   ആയത്ത്:

سورەتی قریش

لِإِيلَٰفِ قُرَيۡشٍ
سوورەتی (قوڕەیش) ‎‎‏پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (قوڕەیش) سورەتێكى مەككى یە . ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (قوڕەیش) (٤) چوار ئایەتە. ٣- سورەتى (قوڕەیش) زنجیرەى سەدو چوارەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (قوڕەیش) لە دواى سورەتى (تین) دابەزیوە. ٥- سوورەتی (ئیلاف)یشی پێ ئەووترێ تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسى سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە باسكردنى نیعمەتەكانى خواى گەورە بەسەر خەڵكى مەككەوە، كە خەڵكى مەككە دوو شێوازى سەفەرى بازرگانى كردنیان هەبوو، سەفەرێكیان لە زستانداو بۆ وڵاتى یەمەن، وە سەفەری دوەمیشیان لە هاوینداو بۆ ناوچەى شام بەمەبەستى بازرگانى كردن، كە خواى گەورەش دوو نیعمەتى گەورەى بەسەر قوڕەیشدا كردبوو، ئەوانیش- نیعمەتى ئەمن و ئاسایش و هێمنى وڵات، لەگەڵ نیعمەتى دەوڵەمەندى و هەبوونى. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ لِإِيلَافِ قُرَيْشٍ (١) ] ئیلاف واتە: لەبەر كۆبوونەوەی قوڕەیش لەم وڵاتە ئەمینەدا، یاخود ئیلاف واتە: لەبەر ڕاهاتنیان كە ڕاهاتبوون دوو گەشتیان ئەكرد بۆ بازرگانی لە زستاندا بۆ یەمەن و لە هاویندا بۆ شام، وە بە ئەمینی ئەگەڕانەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان و كەس نەیئەدا بەسەریاندا لەبەر ئەوەی لە پێش ئیسلامدا هەر قەبیلەو هۆزێك كە باڵادەست بوایە ئەیدا بەسەر قەبیلەو هۆزەكانی تردا وە زاڵ ئەبوون بەسەریاندا, بەڵام ئەمان خوای گەورە پاراستوونی بەهۆی پیرۆزی ئەو كەعبە پیرۆزەوە .
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
إِۦلَٰفِهِمۡ رِحۡلَةَ ٱلشِّتَآءِ وَٱلصَّيۡفِ
[ إِيلَافِهِمْ رِحْلَةَ الشِّتَاءِ وَالصَّيْفِ (٢) ] كاتێك كە ئەمان گەشتێكیان ئەكرد لە زستاندا ئەچوون بۆ یەمەن لەبەر ئەوەی یەمەن گەرم بووە، وە لە هاوینیشدا ئەچوون بۆ شام لەبەر ئەوەی شام سارد بووە, وە قوڕەیش بەم بازرگانییە ئەژیان وە ئەمین بوونە لە پاڵ كەعبەی پیرۆزدا بوونە .
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
فَلۡيَعۡبُدُواْ رَبَّ هَٰذَا ٱلۡبَيۡتِ
[ فَلْيَعْبُدُوا رَبَّ هَذَا الْبَيْتِ (٣) ] با بەتاك و تەنها پەروەردگاری ئەم كەعبە پیرۆزە بپەرستن و شەریكى بۆ بڕیار نەدەن لەبەر ئەوەی خوای گەورەیە كە پاراستوونى.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
ٱلَّذِيٓ أَطۡعَمَهُم مِّن جُوعٖ وَءَامَنَهُم مِّنۡ خَوۡفِۭ
نیعمەتى هەبوونى و ئاسایش [ الَّذِي أَطْعَمَهُمْ مِنْ جُوعٍ ] ئەو خوایەی كە تێرى كردوون لە برسێتی, بەهۆی ئەو دوو گەشتەی كە ئەیكەن [ وَآمَنَهُمْ مِنْ خَوْفٍ (٤) ] وە ئەمینیشی كردوون لە ترس, لەبەر ئەوەی وتمان: عەرەب ئەیاندا بەسەر یەكدا كەس ئەمین نەبوو لە ماڵ و ناموس و خوێن و ژیانی خۆی، كەس ئەمین نەبووە هەموویان داویانە بەسەر یەكتردا وە قافڵەو كاروان و بازرگانی یەكتریان بەتاڵانی بردووە، بەڵام ئەمان بەهۆی كەعبەی پیرۆزەو ئەمین بوونەو كەس دەستدرێژی نەكردۆتە سەریان، دەی كە مادام خوای گەورە ئێوەی لە برسێتی تێر كردووەو لە ترسیش ئەمینی كردوون كە دوو نیعمەتی یەكجار گەورەن و ژیان بەبێ ئەمدوو شتە ناڕوات مادام وایە ئێوەش بەتاك و تەنها عیبادەتی خوای گەورە بكەن و شەریك بۆ خوای گەورە بڕیار مەدەن، والله أعلم. بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (قوڕەیش) والحمد لله.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
 
പരിഭാഷ അദ്ധ്യായം: സൂറത്ത് ഖുറൈശ്
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ ആശയ വിവർത്തനം കുർദിഷ് ഭാഷയിൽ, സ്വലാഹുദ്ധീൻ അബ്ദുൽ കരീം നിർവഹിച്ചത്

അടക്കുക