വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ ആയത്ത്: (64) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുൽ ഇസ്റാഅ്
وَٱسۡتَفۡزِزۡ مَنِ ٱسۡتَطَعۡتَ مِنۡهُم بِصَوۡتِكَ وَأَجۡلِبۡ عَلَيۡهِم بِخَيۡلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكۡهُمۡ فِي ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَوۡلَٰدِ وَعِدۡهُمۡۚ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا
[ وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ ] وه‌ گومڕایان بكه‌و له‌ ڕێى راست ده‌ریانبكه‌ وه‌ بیانترسێنه‌ به‌ ده‌نگه‌كه‌ت، واته‌: به‌ وه‌سوه‌سه‌كه‌ت، یاخود به‌ گۆرانی، یان هه‌ر كه‌سێك بانگه‌وازى خه‌ڵكى بكات بۆ سه‌رپێچى خواى گه‌وره‌ [ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِمْ بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ ] وه‌ به‌ سواری و به‌ پیاده‌ دیسانه‌وه‌ خه‌ڵكی گومڕا بكه‌و بۆیان بڕۆ و زاڵ به‌ به‌سه‌ریاندا [ وَشَارِكْهُمْ فِي الْأَمْوَالِ ] وه‌ به‌شداریان بكه‌ له‌ ماڵدا، به‌شداری كردن له‌ ماڵدا به‌وه‌ی كه‌ وایان لێ بكه‌ له‌ ڕێی حه‌رامدا ماڵ په‌یدا بكه‌ن وه‌كو دزی و ڕیبا، وه‌ له‌ حه‌رامدا سه‌رفی بكه‌ن [ وَالْأَوْلَادِ ] وه‌ به‌شداریان بكه‌ له‌ مناڵیشیاندا به‌وه‌ی كه‌ مناڵیان به‌ زینا ببێ و تووشی زینایان بكه‌، یاخود ناوی بنێن به‌ عه‌بدی غه‌یری خوای گه‌وره‌، وه‌كو به‌ناوی (عبداللات و عبدالعزی) و ئه‌وانه‌وه‌ ناوى منداڵه‌كانیان بنێن، وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ مناڵه‌كانیان ئه‌كوشت له‌ ترسی برسێتی و كچیان زینده‌ به‌چاڵ ئه‌كرد یان منداڵیان كافر ئه‌كرد هه‌مووى شه‌یتان واى لێ ده‌كردن [ وَعِدْهُمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا (٦٤) ] وه‌ به‌ڵێنیان پێ بده‌ وه‌ وه‌عدو به‌ڵێنی شه‌یتان ته‌نها له‌ خشته‌ بردنه‌و هیچ حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌كی نیه‌.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
 
പരിഭാഷ ആയത്ത്: (64) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുൽ ഇസ്റാഅ്
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ ആശയ വിവർത്തനം കുർദിഷ് ഭാഷയിൽ, സ്വലാഹുദ്ധീൻ അബ്ദുൽ കരീം നിർവഹിച്ചത്

അടക്കുക