വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ ആയത്ത്: (60) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുന്നൂർ
وَٱلۡقَوَٰعِدُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِي لَا يَرۡجُونَ نِكَاحٗا فَلَيۡسَ عَلَيۡهِنَّ جُنَاحٌ أَن يَضَعۡنَ ثِيَابَهُنَّ غَيۡرَ مُتَبَرِّجَٰتِۭ بِزِينَةٖۖ وَأَن يَسۡتَعۡفِفۡنَ خَيۡرٞ لَّهُنَّۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ
{تەنانەت پیرێژنیش باشترە بۆیان خۆیان دابپۆشن} [ وَالْقَوَاعِدُ مِنَ النِّسَاءِ اللَّاتِي لَا يَرْجُونَ نِكَاحًا ] وه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ پیرانه‌ی (پیرێژنانه‌ی) كه‌ له‌ سووڕی مانگانه‌و له‌ منداڵ بوون بوونه‌ته‌وه‌و ئومێدو ئاره‌زووى شووكردنیان نیه‌ له‌به‌ر گه‌وره‌یی ته‌مه‌نیان [ فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَنْ يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ ] ئه‌مانه‌ تاوانبار نابن ئه‌گه‌ر پۆشاكه‌كانیان دابنێن، واته‌: عاباش نه‌كه‌ن ئاساییه‌ [ غَيْرَ مُتَبَرِّجَاتٍ بِزِينَةٍ ] به‌ڵام نابێت جوانی خۆیان یان عه‌وره‌تی خۆیان ده‌ربخه‌ن، یان خۆیان بڕازێننه‌وه‌ بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م [ وَأَنْ يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌ لَهُنَّ ] وه‌ ئه‌م پیره‌ژنانه‌ش هێشتا ئه‌گه‌ر عابا بكه‌ن و حیجاب بكه‌ن وه‌ خۆیان دابپۆشن ئه‌مه‌ بۆیان باشتره‌ (ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌ پیرێژن ئه‌ى ئافره‌تى گه‌نج چۆن دروسته‌ جوانى خۆى ده‌ربخات و پۆشاكى ته‌نك و كورت و ته‌سك و ره‌نگاو ره‌نگ و ناشه‌رعى بپۆشێت!؟ وه‌ كه‌ ئامۆژگاریش بكرێن تۆمه‌تبارت ده‌كه‌ن به‌ توندڕه‌وى و ده‌ڵێن دین وا قورس نیه‌، خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن و به‌ ناوى شه‌رعه‌وه‌ پۆشاكى ناشه‌رعى ده‌پۆشن!!) [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٦٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
 
പരിഭാഷ ആയത്ത്: (60) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുന്നൂർ
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ ആശയ വിവർത്തനം കുർദിഷ് ഭാഷയിൽ, സ്വലാഹുദ്ധീൻ അബ്ദുൽ കരീം നിർവഹിച്ചത്

അടക്കുക