വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ ആയത്ത്: (32) അദ്ധ്യായം: സൂറത്ത് ലുഖ്മാൻ
وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوۡجٞ كَٱلظُّلَلِ دَعَوُاْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمۡ إِلَى ٱلۡبَرِّ فَمِنۡهُم مُّقۡتَصِدٞۚ وَمَا يَجۡحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا كُلُّ خَتَّارٖ كَفُورٖ
{كافران له‌ كاتى ته‌نگانه‌دا ته‌نها له‌ خوا ده‌پاڕێنه‌وه‌!} [ وَإِذَا غَشِيَهُمْ مَوْجٌ كَالظُّلَلِ ] وه‌ كاتێك كه‌ شه‌پۆلی ئاوه‌كه‌ دایانئه‌پۆشێ وه‌كو سێبه‌ری شاخێكی گه‌وره‌ یان هه‌ورێكی گه‌وره‌و نزیك بێت بدات به‌سه‌ریاندا [ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] ئه‌وكاته‌ به‌وپه‌ڕی ئیخلاص و دڵسۆزیه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌پاڕێنه‌وه‌و دڵنیان ته‌نها خوای گه‌وره‌ فریایان ئه‌كه‌وێ [ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ ] به‌ڵام كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ دوعایان قه‌بووڵ ئه‌كات و ڕزگاریان ئه‌كات و ئه‌یانگه‌یه‌نێ به‌ وشكانی [ فَمِنْهُمْ مُقْتَصِدٌ ] هه‌یانه‌ به‌رده‌وام ئه‌بێ له‌سه‌ر عیباده‌تی خوای گه‌وره‌و ئیخلاص و دڵسۆزی بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌بێت، وه‌ هه‌یشیانه‌ كوفر ئه‌كات [ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍ كَفُورٍ (٣٢) ] به‌ڵام هیچ كه‌سێك نكووڵی له‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ ناكات مه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌ غه‌ددار بێت و زۆر غه‌در بكات و په‌یمان ناباته‌سه‌رو هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه‌، وه‌ زۆر كوفرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ بكات و له‌بیرى بكات.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
 
പരിഭാഷ ആയത്ത്: (32) അദ്ധ്യായം: സൂറത്ത് ലുഖ്മാൻ
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ ആശയ വിവർത്തനം കുർദിഷ് ഭാഷയിൽ, സ്വലാഹുദ്ധീൻ അബ്ദുൽ കരീം നിർവഹിച്ചത്

അടക്കുക