വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ ആയത്ത്: (11) അദ്ധ്യായം: സൂറത്ത് ഫുസ്സ്വിലത്ത്
ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ وَهِيَ دُخَانٞ فَقَالَ لَهَا وَلِلۡأَرۡضِ ٱئۡتِيَا طَوۡعًا أَوۡ كَرۡهٗا قَالَتَآ أَتَيۡنَا طَآئِعِينَ
[ ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ ] {ماناكانى (استوى) له‌ قورئاندا} پاشان خوای گه‌وره‌ ویستی ئاسمانه‌كانی بوو، وه‌ یه‌كسه‌ر حه‌وت ئاسمانی دروست كردو ڕێكیخست، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌وی پێش ئاسمان دروستكراوه‌) (اسْتَوَى) له‌ قورئاندا به‌ سێ مانا هاتووه‌: له‌گه‌ڵ (إِلَى) به‌مانای ویست بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌، وه‌ له‌گه‌ڵ (عَلَى) به‌ مانای به‌رزو بڵند بوونه‌وه‌ دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) (طه:٥)، وه‌ به‌ ته‌نهایش به‌بێ حه‌رف به‌مانای پێگه‌یشتن و كامڵ بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌: (وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَاسْتَوَى آتَيْنَاهُ حُكْماً وَعِلْماً) [ وَهِيَ دُخَانٌ ] ئه‌و كاته‌ ئاسمان دووكه‌ڵ بوو یان هه‌ڵمی ئاوی سه‌ر زه‌وی بوو [ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ائْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا ] خوای گه‌وره‌ به‌ ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو یان به‌ گوێڕایه‌ڵی خۆتان یان به‌ پێناخۆش بوونی خۆتان فه‌رمانی من جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌ی ئاسمان خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌كان ده‌ربكه‌، ئه‌ی زه‌وی ڕووبارو ده‌ریاو كانیاو و به‌رهه‌م و ڕووه‌كت ده‌ربكه‌ [ قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ (١١) ] وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ردووكمان ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵین بۆ فه‌رمانی تۆ.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
 
പരിഭാഷ ആയത്ത്: (11) അദ്ധ്യായം: സൂറത്ത് ഫുസ്സ്വിലത്ത്
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ ആശയ വിവർത്തനം കുർദിഷ് ഭാഷയിൽ, സ്വലാഹുദ്ധീൻ അബ്ദുൽ കരീം നിർവഹിച്ചത്

അടക്കുക