വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ * - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക


പരിഭാഷ ആയത്ത്: (1) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുൽ ഹുജുറാത്ത്

سورەتی الحجرات

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيِ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ
سووره‌تی (حوجورات) (واته‌: ژووره‌كان) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌، (١٨) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {پێچه‌وانه‌ى قورئان و سوننه‌ت مه‌كه‌ن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ قسه‌و كرده‌وه‌تان مه‌خه‌نه‌ پێش ده‌ستى خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، واته‌: پێچه‌وانه‌ی قورئان و سوننه‌ت هیچ شتێك مه‌ڵێن و هیچ كرده‌وه‌یه‌ك مه‌كه‌ن و هیچ بڕیارێك مه‌ده‌ن، وه‌ ته‌نها شوێن قورئان و سوننه‌ت بكه‌ون و پێشیان مه‌كه‌ون، (وه‌ جێگیر كردنى سیفه‌تى ده‌ستى تیادایه‌ بۆ خواى گه‌وره‌ كه‌ پێویسته‌ باوه‌ڕمان پێى هه‌بێت وه‌كو خۆى و نكوڵى لێ نه‌كه‌ین و نه‌یچوێنین به‌ سیفاتى دروستكراوه‌كان و ماناكه‌ى نه‌گۆڕین و پرسیار له‌ چۆنێتییه‌كه‌ى نه‌كه‌ین چونكه‌ خواى گه‌وره‌ خۆى نه‌بێت كه‌س چۆنێتییه‌كه‌ى نازانێت، وه‌ قسه‌ كردن له‌ سیفاتى خواى گه‌وره‌ به‌شێكه‌ له‌ قسه‌ كردن له‌ زاتى خواى گه‌وره‌، چۆن باوه‌ڕمان به‌ زاتى پیرۆزى خواى گه‌وره‌ هه‌یه‌ و نازانین چۆنه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ باوه‌ڕمان به‌ سیفاته‌كانیشى هه‌یه‌و نازانین چۆنه‌) [ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (١) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن چونكه‌ به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌.
അറബി ഖുർആൻ വിവരണങ്ങൾ:
 
പരിഭാഷ ആയത്ത്: (1) അദ്ധ്യായം: സൂറത്തുൽ ഹുജുറാത്ത്
സൂറത്തുകളുടെ സൂചിക പേജ് നമ്പർ
 
വിശുദ്ധ ഖുർആൻ പരിഭാഷ - കുർദിഷ് പരിഭാഷ - സ്വലാഹുദ്ധീൻ - വിവർത്തനങ്ങളുടെ സൂചിക

വിശുദ്ധ ഖുർആൻ ആശയ വിവർത്തനം കുർദിഷ് ഭാഷയിൽ, സ്വലാഹുദ്ധീൻ അബ്ദുൽ കരീം നിർവഹിച്ചത്

അടക്കുക