पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - अनुवादहरूको सूची


अर्थको अनुवाद सूरः: सूरतुल् जुमुअः   श्लोक:

سورەتی الجمعة

सूरहका अभिप्रायहरूमध्ये:
الامتنان على الأمة وتفضيلها برسولها، وبيان فضل يوم الجمعة.
منەت لەسەر ئوممەت و بەخشینی فەزڵ و پلەرزی پێیان بەهۆی پێغەمبەرەکەیانەوە و ڕوونکردنەوەى فەزڵی ڕۆژی هەینی.

يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ ٱلۡمَلِكِ ٱلۡقُدُّوسِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ
ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە بەپاک و بێگەردی تەسبیحات و زیکرو یادی اللە تەعالا دەکەن، (بەشێوەیەک لەژێر فەرمان و دەسەڵاتی ئەو زاتە پیرۆزە دەرناچن) ئەو خوایە پادشا و مەلیکێکی پاک و بێگەردە، وە زاڵ و بەدەسەڵاتە و هیچ كەسێك ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وزۆریش دانا و كاربەجێیە لەبەدیهێنان و شەریعەت و ئەندازەگیریەكەیدا.
अरबी व्याख्याहरू:
هُوَ ٱلَّذِي بَعَثَ فِي ٱلۡأُمِّيِّـۧنَ رَسُولٗا مِّنۡهُمۡ يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمۡ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَإِن كَانُواْ مِن قَبۡلُ لَفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
ئەو پەرورەدگارەی کە لە ناو گەلێکی نەخوێندەواری وەک عەرەبدا پێغەمبەرێکی (وەک موحەممەدی) لە خۆیان بۆ ناردن، ئایەتەکانی قورئانیان بەسەردا دەخوێنێتەوە، کە (دڵ و دەروونیان) پاک دەکاتەوە لە ( بێباوەڕی و بت پەرستی ) و قورئان و سوننەت و داناییان فێر دەکات، ھەرچەند ئەوان پێشتر لە گومڕایی وسەرلێشێوانێکی ئاشکرادا بوون، پێشتر بتیان دەپەرست، وه خوێنی یەكتریان دەڕشت و سیلەی ڕەحم و خزمایەتیان دەبچڕاند.
अरबी व्याख्याहरू:
وَءَاخَرِينَ مِنۡهُمۡ لَمَّا يَلۡحَقُواْ بِهِمۡۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
(ھەروەھا) ئەو پێغەمبەرەشی نارد بۆ لای عەرەب و گەلانێکی تریش کە ھێشتا نەگەشتوون پێی (واتە پێغەمبەر بۆ تەواوی گەلانی سەر زەوی نێرراوە، تاوەکو ڕەحمەت بێت بۆیان ) ئەو خودایە زاتێکی بەھێزی بەدەسەڵاته هیچ كەسێك ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا، وه زۆریش دانا و کار بەجێیه لە بەدیهێنان و شەریعەت و ئەندازەگیریەكەیدا.
अरबी व्याख्याहरू:
ذَٰلِكَ فَضۡلُ ٱللَّهِ يُؤۡتِيهِ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلۡفَضۡلِ ٱلۡعَظِيمِ
ئەو (پێغەمبەرایەتیەش) بەھرە و فەزلێکی اللە تەعالایە ئەیبەخشێت بەھەر کەسێک کە خۆی بیەوێت، ئەو زاتە خاوەن بەھرە و فەزڵێکی گەورەیە.
अरबी व्याख्याहरू:
مَثَلُ ٱلَّذِينَ حُمِّلُواْ ٱلتَّوۡرَىٰةَ ثُمَّ لَمۡ يَحۡمِلُوهَا كَمَثَلِ ٱلۡحِمَارِ يَحۡمِلُ أَسۡفَارَۢاۚ بِئۡسَ مَثَلُ ٱلۡقَوۡمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
نموونەی ئەوانەی کە تەوراتیان درا بەسەردا (کە جولەکەکانن) پاشان وەفایان نەکرد لەگەڵ ئەو تەوراتە و کاریان پێ نەکرد، وەک نموونەی ئەو گوێدرێژە وایە کە باری کتێبی ھەڵگرتبێت (گوێدرێژێک کە باری کتێب و زانست و زانیاری بێت چ سودێکی ھەیە کەھیچی لێ تێ نەگات و کاری پێ نەکات) ئای چەند خراپە نموونەی ئەو گەلەی کە ئایەت و بەڵگەکانی اللە تەعالایان بەدرۆ خستەوەو باوەڕیان پێ نەکرد، پەرەوەردگاریش ڕێنموونی و ھیدایەتی گەلی ستەم کاری (وەک جولەکە) ناکات .
अरबी व्याख्याहरू:
قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ هَادُوٓاْ إِن زَعَمۡتُمۡ أَنَّكُمۡ أَوۡلِيَآءُ لِلَّهِ مِن دُونِ ٱلنَّاسِ فَتَمَنَّوُاْ ٱلۡمَوۡتَ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
- ئەی موحەممەد - بڵێ: ئەی ئەو کەسانەی لەسەر ئاینی جولەکەن ماونەتەوە لە پاش تەحریف كردنی، ئەگەر ئێوە باوەڕتان وایە و وا گومان دەبەن کە ئێوە تەنھا دۆست و خۆشەویستی اللە تەعالان نەک خەڵکی تر (جولەکە باوەڕیان وایە کە تەنھا خۆیان خۆشەویست و پشتیوانی اللە ن – وەک لە قورئاندا ھاتوە کە دەیان وت: نحن أبناء اللە وأحباؤە) جا گەر بڕواتان وایە دەی ئاواتخوازی مردن بن (تا بگەن بەبەھەشت) ئەگەر ڕاست دەکەن.
अरबी व्याख्याहरू:
وَلَا يَتَمَنَّوۡنَهُۥٓ أَبَدَۢا بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ
ئەو (جولەکانە) ھەرگیز ئاواتە خوازی مردن نابن، بەڵكو حەز دەكەن بە هەتا هەتایی بمێننەوە ، ئەویش لەبەر ئەو (گوناھـ وکارو کردەوە خراپانەی) کە کردویانەو دەستكاری تەوراتیان كردووە و گوڕیویانە، اللە تەعالا زاناو ئاگادارە بە ستەمکاران، هیچ شتێكی لانهێنی و شاراوە نییه لە كاروكردەوەكانیان، وه پاداشتی هەموویشیان دەداتەوە.
अरबी व्याख्याहरू:
قُلۡ إِنَّ ٱلۡمَوۡتَ ٱلَّذِي تَفِرُّونَ مِنۡهُ فَإِنَّهُۥ مُلَٰقِيكُمۡۖ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
- ئەی موحەمەد - بەو جولەكانە بڵێ: ئەو مەرگ و مردنەی کە لێی ھەڵدێن و دەترسن لێی، ئێستا بێت یان دواتر بێگومان ھەر پێتان دەگات و تووشتان دەبێت، وە پاشانیش دەگێڕێننەوە بۆ لای ئەو پەروەردگارەی کە زانایە بە ھەموو نھێنی و ئاشکرایەک، ئەمجا ھەواڵتان دەداتێ وئاگادارتان دەکاتەوە لەو کارو کردەوە (ناپەسەندانەی) کە لە دونیا دەتانكرد، وه تۆڵەی هەموویتان لێ دەسێنێتەوە.
अरबी व्याख्याहरू:
यस पृष्ठको अायतहरूका लाभहरूमध्येबाट:
• عظم منة النبي صلى الله عليه وسلم على البشرية عامة وعلى العرب خصوصًا، حيث كانوا في جاهلية وضياع.
گەورەیی منەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەسەر مرۆڤایەتییەوە بەگشتی و بەسەر عەرەبەوە بەتایبەتی تر، چونكە پێش هاتنی ئیسلام و پێغەمبەر عەرەب لە نەفامی و تیاچووندا بوون.

• الهداية فضل من الله وحده، تطلب منه وتستجلب بطاعته.
هیدایەت و ڕێنموونی فەزڵی الله تەعالایه بە تەنها، داوای لێدەكرێت و بەتاعەت و گوێرایەڵی بەدەست دێت.

• تكذيب دعوى اليهود أنهم أولياء الله؛ بتحدّيهم أن يتمنوا الموت إن كانوا صادقين في دعواهم لأن الولي يشتاق لحبيبه.
بەدرۆ خستنەوەی ئەو بانگەشەیەی جولەكەكان كە دەیانووت ئەوان دۆست و خۆشەویستی الله تەعالان، بەوەی دەمكوتی كردن ئەگەر ڕاست دەكەن ئاواتی مردن بخوازن ئەگەر ڕاست دەكەن ئەوان خۆشەویستی ئەون، چونكە دۆست تامەزرۆی بینی خۆشەویستەكەیەتی.

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَوٰةِ مِن يَوۡمِ ٱلۡجُمُعَةِ فَٱسۡعَوۡاْ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَذَرُواْ ٱلۡبَيۡعَۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە و كار بە شەرعەكەی دەكەن ئەگەر بانگدرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی ھەینیدا (واتە: ئەو بانگەی کە وتاربێژ لەسەر مینبەر دانیشتوە بۆ وتار، چونکە لەسەردەمی پێغەمبەر دا (صلی اللە علیە وسلم) یەک بانگ دەدرا، بەڵام لەسەردەمی عوسمانی کوڕیِ عەفاندا کردی بە دوو بانگ ئەویش لەبەر فراوان بوونی مەدینە تاوەکو خەڵکی گوێیان لێ بێت وخۆیان ئامادە بکەن بۆ بانگی دووەم) جا ئێوەش خێرا بڕۆن بەدەم یاد و زیکری اللە تەعالا و واز لە کڕین و فرۆشتن بھێنن، (چونکە کڕین و فرۆشتن لەپاش بانگ دانەوە حەرامە) تاوەكو سەرقاڵتان نەكات لە گوێڕایەڵی كردنی فەرمانەكانی الله تەعالا، ئا ئەو وازهێنانە لە كڕین و فرۆشتن لە دوای بانگ بۆ نوێژی هەینی و ڕۆیشتن بەدەم بانگەكەوە بۆ ئێوە خێرتر و چاکترە (لای پەروەردگارتان) ئەگەر ئێوە بزانن ئەوا گوێڕایەڵی فەرمانەكانی ئەو دەبوون.
अरबी व्याख्याहरू:
فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا لَّعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ
جا کاتێک لە نوێژ بوونەوە و تەواو بوو، ئێوەش بڵاو ببنەوە بەسەر زەویدا (بۆ بازرگانی و کڕین و فرۆشتنی حەڵاڵ و بەجێهێنانی پێداویستیەكانتان) و داوای ڕزق و ڕۆزی و فەزڵی اللە تەعالا بکەن لە ڕێگای بەدەستهێنانی ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵەوە، وە زۆر یاد و زیکری ئەو بکەن لەكاتی گەڕان بەدوای ڕزق و ڕزۆیدا، گەڕان بەدوای ڕزق و ڕۆزیدا یادی الله تەعالاتان لەبیر نەباتەوە تاوەکو ئەوەی پێتان خۆشە بە دەستی بهێنن و ئەوەی لێی دەترسن رزگارتان لێی بێت .
अरबी व्याख्याहरू:
وَإِذَا رَأَوۡاْ تِجَٰرَةً أَوۡ لَهۡوًا ٱنفَضُّوٓاْ إِلَيۡهَا وَتَرَكُوكَ قَآئِمٗاۚ قُلۡ مَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ مِّنَ ٱللَّهۡوِ وَمِنَ ٱلتِّجَٰرَةِۚ وَٱللَّهُ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ
جا ئەو کەسانە کاتێک کە قافڵەیەكی بازرگانی یان کارێکی بێھوودە و بێ سوودیان بینی دەوری تۆیان چۆڵ کرد لەناو مزگەوتدا - ئەی پێغەمبەر - و بەجێیان ھێشتیت کاتێک ڕاوەستابووی و وتارت بۆ دەدان، - ئەی موحەممەد- پێیان بڵی: ئەو خێر و فەزڵەی لای اللە تەعالایە زۆر باشتر و چاکترە لەو کارە بێھودە و بازرگانییەی کە بەدوایدا ڕاتان کرد، (بێگومانبن بە ڕاکردن و ھەڵپەکردن نییە) چونکە اللە تەعالا باشترین ڕۆزی دەرانە.
अरबी व्याख्याहरू:
यस पृष्ठको अायतहरूका लाभहरूमध्येबाट:
• وجوب السعي إلى الجمعة بعد النداء وحرمة ما سواه من الدنيا إلا لعذر.
پێویستە لەدوای بانگدان بۆ نوێژی هەینی مرۆڤی باوەڕدار بڕوات بۆ نوێژ، وه حەرامە جگە چوون بۆ نوێژ هیچ شتێكی تری دونیایی ئەنجام بدرێت لەبەر عوزرێك نەبێت.

• تخصيص سورة للمنافقين فيه تنبيه على خطورتهم وخفاء أمرهم.
تایبەتكردنی سورەتێك بەدووڕوەكانەوە، ئاماژەیەكە بە مەترسی و فڕوفێڵی نەگریسیان.

• العبرة بصلاح الباطن لا بجمال الظاهر ولا حسن المنطق.
پەند و عیبرەت بەچاكی و باشی ناوەڕۆك و ناواخنی مرۆڤە، نەك بەجوانی ڕواڵەت و گوفتار و قسەی باق و بریق بێت.

 
अर्थको अनुवाद सूरः: सूरतुल् जुमुअः
अध्यायहरूको (सूरःहरूको) सूची رقم الصفحة
 
पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - अनुवादहरूको सूची

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

बन्द गर्नुस्