पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । * - अनुवादहरूको सूची


अर्थको अनुवाद श्लोक: (106) सूरः: सूरतुन्नहल
مَن كَفَرَ بِٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ إِيمَٰنِهِۦٓ إِلَّا مَنۡ أُكۡرِهَ وَقَلۡبُهُۥ مُطۡمَئِنُّۢ بِٱلۡإِيمَٰنِ وَلَٰكِن مَّن شَرَحَ بِٱلۡكُفۡرِ صَدۡرٗا فَعَلَيۡهِمۡ غَضَبٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ
{هەركەسێك بە زۆر كوفری پێ‌ بكرێت كافر نابێت ئەگەر دڵی پڕ لە باوەڕ بێت} [ مَنْ كَفَرَ بِاللَّهِ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِهِ ] هه‌ر كه‌سێك كوفر بكات به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ پاش ئیمان هێنانی [ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ ] مه‌گه‌ر كه‌سێك زۆری لێ بكرێ و به‌ زۆر كوفری پێ بكرێ پێى بڵێن: ئه‌گه‌ر كوفر نه‌كه‌ی ئه‌تكوژین ئه‌ویش ته‌نها به‌ ده‌م كوفر بكات و دڵی پڕ له‌ باوه‌ڕ بێ ئه‌وا ڕێگاى پێدراوه‌و عوزری هه‌یه‌ وه‌كو (عه‌مماری كوڕی یاسر) كاتێك كه‌ دایك و باوكیان كوشت ئه‌گه‌ر كوفری نه‌كردایه‌ خۆیشیان ئه‌كوشت كوفری كردو دواتر پرسیارى له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كرد خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، به‌ڵام زانایان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ خۆى بگرێت و كوفر نه‌كات تا ده‌یكوژن ئه‌وا باشتره‌و به‌هه‌شت بۆ خۆى مسۆگه‌ر ده‌كات [ وَلَكِنْ مَنْ شَرَحَ بِالْكُفْرِ صَدْرًا ] به‌ڵام كه‌سێك كوفر بكات و ڕازی بێ پێی و دڵی پێی ئارام بێ به‌و كوفره‌ی كه‌ كردوویه‌تی [ فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِنَ اللَّهِ ] ئه‌وانه‌ غه‌زه‌بی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ره‌و خوای گه‌وره‌ لێیان تووڕه‌ ئه‌بێ [ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (١٠٦) ] وه‌ سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌.
अरबी व्याख्याहरू:
 
अर्थको अनुवाद श्लोक: (106) सूरः: सूरतुन्नहल
अध्यायहरूको (सूरःहरूको) सूची رقم الصفحة
 
पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । - अनुवादहरूको सूची

पवित्र कुर्आनको अर्थको कुर्दिश भाषामा अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम ।

बन्द गर्नुस्