पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । * - अनुवादहरूको सूची


अर्थको अनुवाद श्लोक: (195) सूरः: सूरतु अाले इम्रान
فَٱسۡتَجَابَ لَهُمۡ رَبُّهُمۡ أَنِّي لَآ أُضِيعُ عَمَلَ عَٰمِلٖ مِّنكُم مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰۖ بَعۡضُكُم مِّنۢ بَعۡضٖۖ فَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ وَأُخۡرِجُواْ مِن دِيَٰرِهِمۡ وَأُوذُواْ فِي سَبِيلِي وَقَٰتَلُواْ وَقُتِلُواْ لَأُكَفِّرَنَّ عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَلَأُدۡخِلَنَّهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ ثَوَابٗا مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسۡنُ ٱلثَّوَابِ
[ فَاسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ ] په‌روه‌ردگاریش وه‌ڵامی دوعاكه‌ی دانه‌وه‌ [ أَنِّي لَا أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِنْكُمْ مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ ] كه‌ من كرده‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له‌ ئێوه‌ نافه‌وتێنم ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی چاكی كردبێت پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه‌ ئیتر ئه‌گه‌ر نێر بێ یان مێ جیاوازی نیه‌، ئافره‌تیش وه‌كو پیاو وایه‌ له‌ گوێڕایه‌ڵی و كرده‌وه‌ی چاك و پاداشتدا [ فَالَّذِينَ هَاجَرُوا وَأُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كۆچیان كردبێ چ پیاو بن یان ئافره‌ت وه‌ له‌ ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ركرابێتن [ وَأُوذُوا فِي سَبِيلِي ] وه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئازار درابێتن له‌ لایه‌ن موشریكانه‌وه‌ [ وَقَاتَلُوا وَقُتِلُوا ] وه‌ كوشتاری دوژمنانی خوای گه‌وره‌یان كردبێ وه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا كوژرابێتن [ لَأُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ ] ئه‌وه‌ هه‌رچی خراپه‌یان كردبێ هه‌ر هه‌موویان بۆ ئه‌سڕمه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیجره‌ت كردن و جیهاد كردن و شه‌هید بوون له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ هه‌موو تاوانی مرۆڤـ ئه‌سڕێته‌وه‌ ته‌نها قه‌رزارى نه‌بێت [ وَلَأُدْخِلَنَّهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] وه‌ ئه‌یانخه‌مه‌ ناو به‌هه‌شتانێك كه‌ باخ و داره‌كانی جۆگه‌له‌ ئاوی به‌ژێردا ئه‌ڕوات [ ثَوَابًا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] ئه‌مه‌ پاداشتێكه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ [ وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الثَّوَابِ (١٩٥) ] وه‌ باشترین پاداشت له‌لای خوای گه‌وره‌یه‌ .
अरबी व्याख्याहरू:
 
अर्थको अनुवाद श्लोक: (195) सूरः: सूरतु अाले इम्रान
अध्यायहरूको (सूरःहरूको) सूची رقم الصفحة
 
पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । - अनुवादहरूको सूची

पवित्र कुर्आनको अर्थको कुर्दिश भाषामा अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम ।

बन्द गर्नुस्