पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । * - अनुवादहरूको सूची


अर्थको अनुवाद श्लोक: (44) सूरः: सूरतु साद
وَخُذۡ بِيَدِكَ ضِغۡثٗا فَٱضۡرِب بِّهِۦ وَلَا تَحۡنَثۡۗ إِنَّا وَجَدۡنَٰهُ صَابِرٗاۚ نِّعۡمَ ٱلۡعَبۡدُ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٞ
[ وَخُذْ بِيَدِكَ ضِغْثًا ] ئه‌ووترێ: ئه‌یوب - صلی الله علیه وسلم - خێزانه‌كه‌ی قژی درێژ بووه‌ قژه‌كه‌ی بڕیوه‌و فرۆشتوویه‌تی و نانی بۆی كڕیوه‌ له‌وه‌ لێی تووڕه‌ بووه‌و سوێندی خواردووه‌ كه‌ چاك ببمه‌وه‌ ده‌بێت لێت بده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی سوێنده‌كه‌ی نه‌كه‌وێ و خێزانه‌كه‌یشى له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو چاكه‌و وه‌فاو خزمه‌ت كردن و ره‌حم و سۆزه‌ى لێى نه‌درێت خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: هه‌ندێك پووش یان په‌له‌ دار خورمایه‌ بگره‌ به‌ده‌سته‌وه‌و [ فَاضْرِبْ بِهِ وَلَا تَحْنَثْ ] به‌و شێوازه‌ لێی بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوێنده‌كه‌ت نه‌شكێت و ئه‌ویش ئێش و ئازاری پێ نه‌گات، (كه‌فاره‌ت له‌ شه‌ریعه‌تى ئه‌واندا نه‌بووه‌ بۆیه‌ كه‌فاره‌تى سوێنده‌كه‌ى نه‌داوه‌و جێبه‌جێى كردووه‌ به‌ڵام خواى گه‌وره‌ بۆى ئاسان كردووه‌) [ إِنَّا وَجَدْنَاهُ صَابِرًا ] ئێمه‌ بینیمان ئه‌یوب - صلی الله علیه وسلم - كه‌سێكی زۆر ئارامگر بوو [ نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّهُ أَوَّابٌ (٤٤) ] باشترین به‌نده‌ بوو وه‌ زۆر بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕایه‌وه‌ .
अरबी व्याख्याहरू:
 
अर्थको अनुवाद श्लोक: (44) सूरः: सूरतु साद
अध्यायहरूको (सूरःहरूको) सूची رقم الصفحة
 
पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । - अनुवादहरूको सूची

पवित्र कुर्आनको अर्थको कुर्दिश भाषामा अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम ।

बन्द गर्नुस्