पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । * - अनुवादहरूको सूची


अर्थको अनुवाद श्लोक: (140) सूरः: सूरतुन्निसा
وَقَدۡ نَزَّلَ عَلَيۡكُمۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ أَنۡ إِذَا سَمِعۡتُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكۡفَرُ بِهَا وَيُسۡتَهۡزَأُ بِهَا فَلَا تَقۡعُدُواْ مَعَهُمۡ حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيۡرِهِۦٓ إِنَّكُمۡ إِذٗا مِّثۡلُهُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱلۡكَٰفِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا
{دانەنیشتن لەو مەجلیسانەی كە گاڵتەی بەدین تێدا دەكرێت} [ وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ ] وه‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا بۆ ئێوه‌ دابه‌زیوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر مه‌جلیس و شوێنێكدا بیستتان ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ كوفری پێ ئه‌كرێ وه‌ گاڵته‌ی پێ ئه‌كرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا دامه‌نیشن و ئه‌و مه‌جلیسانه‌ به‌جێ بێلن یاخود ئینكاری بكه‌ن [ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ] تا ئه‌و قسانه‌ ئه‌گۆڕن وه‌ ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌قسه‌ی تر [ إِنَّكُمْ إِذًا مِثْلُهُمْ ] ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ دانیشن كه‌ گاڵته‌ به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌ كوفری پێ ئه‌كه‌ن وه‌ ئینكاریتان نه‌كرد ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایى ئێوه‌ش وه‌كو ئه‌وان وان، واته‌: له‌ كوفردا ئێوه‌ش كافر ئه‌بن بۆیه‌ ئه‌بێ ئه‌و مه‌جلیسانه‌ به‌جێ بهێلن یاخود ئینكاری بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا (١٤٠) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ مونافیقان و كافران هه‌ر هه‌موویان له‌ ئاگری دۆزه‌خدا كۆ ئه‌كاته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ گاڵته‌یان به‌ دینی خوای گه‌وره‌ كردووه‌.
अरबी व्याख्याहरू:
 
अर्थको अनुवाद श्लोक: (140) सूरः: सूरतुन्निसा
अध्यायहरूको (सूरःहरूको) सूची رقم الصفحة
 
पवित्र कुरअानको अर्थको अनुवाद - कुर्दिश अनुवाद : सलाहुद्दीन । - अनुवादहरूको सूची

पवित्र कुर्आनको अर्थको कुर्दिश भाषामा अनुवाद, अनुवादक : सलाहुद्दीन अब्दुल करीम ।

बन्द गर्नुस्